مێژوو و پەیدابوونی ئەدەبیاتی منداڵان – بەشی پێنجەم

"کەماڵ بورکای" کتێبێکی بۆ منداڵان بە ناوی "ئالیکۆ و باز" نووسیوە. ئەم کتێبە لەلایەن بڵاوکراوەی "ڕۆژا نوو"وە چاپ کراوە. پاشان وەرگێڕدرایە سەر زمانەکانی ئاڵمانی و سویدی. هەروەها وەشانگەی "نوودەم" کە لەلایەن "فرات جەوەری"یەوە بەڕێوە دەبرا، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا چەندین کتێبی منداڵانی بڵاو کردەوە کە لە زمانەکانی دیکەوە وەرگێڕدرابوون. چەندین کتێبی "ئاسترید لیندگەن، هەننیگ مانکەل و پەر نیلسۆن" کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، لەلایەن وەشانگەی "نوودەم"ەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

ئەڤین تەیفوور

 

بەشی چوارەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

جەلادەت بەدرخان جگە لە بەشی "ستوونا زارۆوان" کە لە "هاوار" بۆ منداڵانی ئامادە کردووە، دەقێکی بۆ جەمشیدی کوڕی و سینەم خانی کچی بە سەردێڕی "رەشبەلەک- ٢" نووسیوە کە باس لە کۆچەری و هەوارنشینی دەکات (بەدرخان جەلادەت (١٩٩٨)، "رەشبەلەک ٢" بەرگی ٢، ژ ٤٨، ١٠٥١-١٠٥٣ رر). جەلادەت بەدرخان لە گۆڤاری "رۆناهی"شدا درێژەی بە بەشی "رەشبەلەک" داوە. لە ژمارەی نۆزدەیەمی رۆناهیدا بە سەردێڕی "رەشبەلەک- ٤ ژ ئەتا جەمشید رە"، باس لە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ کچەکەی (سینەم خان بەدرخان) دەکات. هەر لەژێر ئەو دەقەدا باسی کتێبێکی ڕێزمان دەکات بە ناوی "پتووکا ​​سینەمخانێ" کە بۆ منداڵان ئامادەی کردووە. پاشان بەشێک لەو کتێبەی لە گۆڤاری ڕۆناهیدا بڵاو کردەوە. (باوێ جەمشید (١٩٤٣)، "کتێبا سینەمخانێ" ساڵ: ٢، ژ ١٩، تەشرینی یەکەم، ١١-١٢ رر). جەلادەت بەدرخان کتێبی "Bryan Guinness" بە ناوی "جۆنی و جمێما"ی کە لە چیرۆکی منداڵان پێک هاتووە، لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.

"مەهمەت ئەمین بۆزارسلان"، ئەلفبێیەکی بۆ منداڵان ئامادە کردووە. هەروەها ئەم کتێبانەشی بۆ منداڵان نووسیوە: "کێز خاتوون" و "میر زۆرۆ". شایانی باسە کە "مەحموود باکسی"یش ئەم کتێبانەی بۆ منداڵان نووسیوە: "زارۆکێن ئیحسان" و "کەچا کورد زۆزان".

"کەماڵ بورکای" کتێبێکی بۆ منداڵان بە ناوی "ئالیکۆ و باز" نووسیوە. ئەم کتێبە لەلایەن بڵاوکراوەی "ڕۆژا نوو"وە چاپ کراوە. پاشان وەرگێڕدرایە سەر زمانەکانی ئاڵمانی و سویدی. هەروەها وەشانگەی "نوودەم" کە لەلایەن "فرات جەوەری"یەوە بەڕێوە دەبرا، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا چەندین کتێبی منداڵانی بڵاو کردەوە کە لە زمانەکانی دیکەوە وەرگێڕدرابوون. چەندین کتێبی "ئاسترید لیندگەن، هەننیگ مانکەل و پەر نیلسۆن" کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، لەلایەن وەشانگەی "نوودەم"ەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

پاشان هەندێک گۆڤار و ڕۆژنامە بۆ منداڵان دەرچوون. ئیدی وەشانگەکان سەرەڕای بڵاوکراوەکانیان بۆ گەورەکان، جێگەیان بۆ بەرهەمی منداڵان کردەوە. بەرهەمی زمانەکانی تر کە بۆ منداڵان نووسرابوون، بۆ منداڵانی کورد وەرگێڕدران و بەرهەمیان بۆ نووسرا.

لە "سوید"یش دەزگای چاپ و پەخشی "Apec" چەندین بەرهەمی بۆ منداڵان بڵاو کردەوە. دواتر چەند ڕۆشنبیرێکی کورد بە ناوەکانی "ئامەد تگریس، مەحموود لەوەندی، حەسەن مەتێ، سەیدخان عەنتەر و عەلی چفتچی" کۆ بوونەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا "ئینسایکلۆپیدیا"یەکیان بە ناوی "ئینسایکلۆپیدیای منداڵان" لە دەزگای چاپ و پەخشی "Apec" بڵاو کردەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا و لە ساڵی ٢٠١٤دا، "زنار خامۆ" لە وەشانخانەی "رووپەل"دا ئەنتۆلۆژیای چیرۆکی بە ناوی "هەبوو توونەبوو ئانتۆلۆژیا چیرۆکێن زارۆکان" بڵاو کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ناو تێزی "تورکان تۆسون"؛ "زنار خامۆ، موراد جوان، مەحموود لەوەندی، مەحموود باکسی، کەماڵ بورکای، هالووک ئۆزتورک، فرات جەوەری و مەهمەت ئەمین بۆزاسلان" کە کۆچیان کرد بۆ سوید و لەوێ نیشتەجێ بوون، شیعر، ئەفسانە، چیرۆک و کتێبیان بۆ منداڵان نووسیوە. ئەم ڕۆشنبیرانە جگە لە نووسین، وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی گۆڤار، کتێبی فێرکاریی زمانی کوردییان بۆ منداڵان لە قوتابخانەکاندا ئامادە کردووە. گۆڤارە کوردییەکانی "هێلین، هێڤی، کولیلک، هێڤیا مە و کۆچەر" لەلایەن ئەو ڕۆشنبیرانەوە بۆ منداڵان دەردەچوون.

بە گوتەی "عەبدولمەجید قاسم"، ئەدەبی منداڵان لە سووریا و ڕۆژاوای کوردستان بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە. یەکەمیان گۆڤاری "هەوار"ە. دووەم دانە، بەرهەمی بەشێک لە نووسەران لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییە نێوخۆیی و دەرەکییەکانە کە گرینگترینیان "جەگەرخوێن"ە. قۆناغی سێیەم، سەرهەڵدانی هەندێک ئەزموون لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەمە، کە تێیدا کۆمەڵێک نووسەر ڕەوتێکی جیددییان بۆ منداڵان دەست پێ کرد و بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک شیعر و چیرۆک، بوونە هۆی گواستنەوەی ئەم ئەدەبیاتە بۆ قۆناغێکی نوێ. لەو کەسانە: "عەبدوڕەزاق ئۆسی/ ڕەزۆ، د. محەممەد عەبدۆ نەجاری" و شاعیر "کۆنێ ڕەش فەرهاد ئیچمۆچ و ڕێوی".

بنەماڵەی خوێندەواری "جەلادەت بەدرخان" لە سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو لە باکووری کوردستانەوە کۆچیان کرد بۆ سووریا و لە سایەی ئەوانەوە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردی بە گشتی چالاک بوو. لە "هەوار"دا لاپەڕەیەک بە ناوی "ستوونا زارۆوان" دانرا. ئەم لاپەڕەیە لاپەڕەیەکی تایبەت بۆ نووسین بۆ منداڵان بوو. ئەم لاپەڕەیە تەنیا بۆ چەند ژمارەیەک بەردەوام بوو، بەڵام بڵاوکردنەوەی بابەت بۆ منداڵان تا دوا ژمارەکانی گۆڤارەکە بەردەوام بوو.

لە بواری شیعردا، ساڵی ١٩٩٣، "کۆنی رەش" بەرهەمێکی بە ناوی "سیپان و ژین" بڵاو کردەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٩٦دا بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی "شاگرتێ بەدرخان م" بڵاو کردەوە. شاعیر "فەرهاد ئیچمۆ" ساڵی ١٩٩٨ کتێبێکی شیعری بە ناوی "لاندک" بۆ منداڵان بڵاو کردەوە و دوای ئەوە کتێبی دووەمی بە هەمان ناوەوە چاپ و بڵاو کردەوە. شاعیر "ڕێوی" ساڵی ٢٠٠٣ بەرهەمێکی بە ناوی "نازێ و دیار" بڵاو کردەوە.

لە سەدەی بیست و یەکدا، "باڤێ سەربەست" دیوانە شیعرێکی بۆ منداڵان بە ناوی "هۆڵا بچووکان" بڵاو کردەوە. "کۆنی ڕەش" سێیەم دیوانی خۆی بە ناوی "هەلبەستێن زارۆکان" بڵاو کردەوە. دواتر "ساڵح هەیدۆ" کە کتێبخانەی کوردیی بە چەندین بەرهەمی ئەدەبی بۆ منداڵان دەوڵەمەند کردووە، دوو دیوانە شیعری بە ناوەکانی "سروودێن  بلبلان د ناڤ باخێن گولان" و "شەوق و فەنەر" بڵاو کردەوە. دواتر "دلێری کورد" دوو شیعری بە ناوەکانی "فیکسان" و "شیلان" بڵاو کردەوە.

لە بواری چیرۆک، لە ساڵی ١٩٩١دا نووسەر "عەبدولڕەزاق ئۆسی" و ڕەزۆ دوو کتێبی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردییان بۆ منداڵان بڵاو کردەوە، چاپی یەکەمیان ناوی "دیک، دیکۆ" و چاپی دووەمیان ناوی "لبهنارێ" بوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٥دا سێ بەرهەمی منداڵانی دیکەی ئەم دوو نووسەرە بڵاو کرانەوە. چاپی سێیەم ناوی "باڤێ هەپوون" و چاپی چوارەم ناوی "شەنگێ و پەنگێ" و چاپی پێنجەمیش ناوی "فندا شەمال" بوو.

 

KURDŞOP
442 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!