لنگ

بە یەکجاری دەرگاکە کرایەوە، هاوژینەکەی چووە ژوورەوە و لە بارودۆخەکەی سەری سووڕما و گوتی: "چیت بەسەردا هاتووە، ئەوەندە ڕادەچەڵەکی؟ ئەگەر ماندوویت، ئەمڕۆ مەچۆ سەر کارەکەت". ئەویش وەک ئەوەی بزانێت هەموو شتێک لە شوێنی خۆیە و ئارامە، سەیری کوڕەکەی کرد و ئەوی وەک پەپوولە هەڵدا.

ئەڤین تەیفوور

 

هەموو شوێنێک لەنێو ڕەشاییدا مابوو. بەهۆی ڕەشایییەوە هیچ شتێک نەدەبینرا. ویستی خۆی بگەیەنێتە دەرگاکە و هەندێک تیشکی ڕووناکی ببینێت، بەڵام هەرچەندە لە ژوورەکەدا بە دەوری خۆیدا دەسووڕایەوە، بەهۆی ڕەشایییەوە دەرگای ژوورەکەی نەدەبینی. دەستەکانی بۆ نێو ڕەشاییەکە درێژ کردەوە، ڕەشاییەکەی لە پێش چاوەکانی لابرد. بە سەرسووڕمان و هاوارەوە دەستەکانی بە هەموو دیوارەکانی ژوورەکەدا هێنا، بەڵام دەرگاکەی نەدۆزییەوە. بە ترسەوە ڕووخساری لە ژوورەکەدا دەسووڕاند و بە هەردوو چاوی سەیری هەموو شوێنێکی ژوورەکەی دەکرد، چاوەکانی ماق مابوون و دەیگوت: "دە، دەر، دەری."

لە سەرەوە دەرگا هەبوو، دەرگا. بێ بیرکردنەوە ویستی دەستەکانی بۆ دەرگاکە درێژ بکاتەوە، بەڵام دەستەکانی پێی نەگەیشت، چونکە لە شوێنی خۆیان نەبوون. سەیری پێیەکانی کرد، بەڵام ئەوانیشی پێوە نەبوون و لە جێگاکەدا سست و پووچ مابوون. لەبری شوێنی پێیەکانی، تەنیا خوێن هەبوو. بێ چارە دیسان چاوی خۆی وەک ئاسمانێکی دوور و قووڵ بە ژوورەکەدا گەڕاند، بەڵام دەرگاکە کرایەوە و کۆمەڵێک پێڵاو بەسەریدا کەوتنە خوارەوە. ڕووخساری وەک تەماتەی کوتراو لەنێو پێڵاوەکاندا ون بوو و تەنیا خوێن لە شوێنەکانییانەوە دەڕژا. لە پڕ چاوەکانی کردەوە. دەموچاوی بە ئارەقە داپۆشرابوو. بە زەحمەت خۆی لەنێو جێگاکەدا فڕێ دا. بینی کوڕەکەی پێڵاوەکەی بە دەموچاویدا دەدا و دەرگاکەشی توند داخست. بێ بیرکردنەوە سەیری دەست و پێیەکانی خۆی کرد و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی.

بە یەکجاری دەرگاکە کرایەوە، هاوژینەکەی چووە ژوورەوە و لە بارودۆخەکەی سەری سووڕما و گوتی: "چیت بەسەردا هاتووە، ئەوەندە ڕادەچەڵەکی؟ ئەگەر ماندوویت، ئەمڕۆ مەچۆ سەر کارەکەت". ئەویش وەک ئەوەی بزانێت هەموو شتێک لە شوێنی خۆیە و ئارامە، سەیری کوڕەکەی کرد و ئەوی وەک پەپوولە هەڵدا. بە توندی لە باوەشی گرت، وەک ئەوەی پێشتر لە باوەشی نەگرتبێت و گوتی: "نا، دەبێ بچمە سەر کارەکەم، هێشتا مانگێک نییە لەسەر کارم کە لە ئێستاوە دەستوور بدەم. هەمیش ڕۆژی لەدایکبوونی کوڕە شیرینەکەم زۆر نزیکە، ​​ئازیزم، بچم و سەری مانگ بگەڕێمەوە و جوانترین پێڵاوی جیهان بۆ کوڕەکەم بهێنم و بیکەم بە دیاری."

لەم دواییانەدا تەنیا ڕەشایی و ماندوویەتی لە ڕووخساریدا دەردەکەوت. لەلایەک ئازاری شەڕ و لەلایەکی ترەوە هەژاری و دەستکورتی. بۆ ماوەیەک حەزی دەکرد لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا کار بکات بۆ ئەوەی بۆ یەکەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کوڕەکەی، جووتێک پێڵاوی بۆ بکڕێت. ئیتر کوڕەکەی کەوتبووە نێو تەمەنی شەش مانگان و بە پێڵاوە بەرزەکانی باوکی یاریی دەکرد. هەر بۆیە هەمیشە سەیری پێیەکانی دەکرد و دەیگوت:

"با باوکت بە قوربانی پێیەکانت بێت کە لەم گەرمایەی مانگی تەمموزدا دەسووتێت. تەنها شەش- حەوت ڕۆژ ماوە بۆ سەر مانگ، باوکت جوانترین پێڵاو بۆ پێیە ناسکەکانت دەهێنێت کوڕم." کوڕەکەی بە حەسرەتەوە بۆن کرد و خستییە باوەش هاوژینەکەیەوە. چەک و ڕەختی خۆی بەست. هاوژینەکەی لێی پرسی کە ئایا ئەمجارەیان زۆر دەمێنێتەوە، گوتی: "نا ئازیزم، تەنیا پێنج ڕۆژ و دەگەڕێمەوە. تا ئەو کاتە پارەمان دەبێت، باشترین پێڵاو بۆ کوڕەکەم دەکڕم و دەگەڕێمەوە."

ژنەکەی هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا، سەیری جێگاکەی پشتەوەی کرد و گوتی: "دەزانی لەم کاتانەدا شەڕ لە هەموو شوێنێک هەیە و هەمووان لە شەڕدا تێوەگلاون، ئاگاداری خۆت بە." هەوڵی دا دڵنەواییی بداتەوە و گوتی: "بەڵام ئەوان بۆ ئاسایشی ناوخۆن، ئێمە تەنیا دەچینە سەر خەتی پاراستن. ئێستا لە ناوەڕاستی شەڕداین، جێگەی داخە کە ئەوان پێویستیان بە پاسەوان هەیە و ئێمەش پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە. من پێنج ڕۆژی تر دەگەڕێمەوە." و لە دەرگاکە دەرکەوت و ڕۆیشت.

ڕۆژێک، دوو، سێ، چوار و پێنج تێپەڕی و ڕۆژی گەڕانەوەی هات. لەنێو کارتۆنێکدا پێڵاوێکی پڕ لە خوێنیان بۆ کوڕەکەی هێنا و پێیان گوت: "ئەمە جوانترین پێڵاوی جیهانە کە باوکت بە شایەنی پێی تۆی زانی."

KURDŞOP
325 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!