شوانی کورمانجەکان، یەکەم ڕۆمانی کوردی

لە ڕۆمانەکەدا خوێنەران شاهیدی شەڕی ئەو سەردەمەن. ڕۆمانەکە ناڕەحەتی و کێشەکانی نێو کۆمەڵگە، شەڕی دەسەڵاتداران و کۆمەڵگەمان پیشان دەدات. شەڕی جیهانی ساڵی ١٩١٤ دەستی پێ کرد و لقێکیشی لەسەر سنووری نێوان عوسمانییەکان و ڕووسەکان ڕوویدا. هەروەها ڕۆمانەکە باس لە سەختی و دژواریی پاراستنی دەستکەوتەکانی دوای شۆڕش دەکات و بە سەرکەوتوویی وێنەکانی ئەو سەردەمە نیشان دەدات. هەروەها نووسەری کتێبی "شڤانێ کورمانجا"، دەمانخاتە ژێر کاریگەریی ئەو شەڕە و ئەزموونەکانییەوە.

ئێلان محەممەد

 

نووسەر و ڕۆماننووسی کورد، "عەرەبی شەمۆ" یان "عەرەب شامیلۆڤ" کە بە باوکی ڕۆمانی کوردیش ناو دەبرێت، بە گوتەی زۆربەی لێکۆڵەران، یەکەم ڕۆمانی کوردیی بە ناوی "شڤانێ کورمانجا" (شوانی کورمانجەکان) نووسیوە و چاپی کردووە. بۆیە "شوانی کورمانجەکان" وەک یەکەم ڕۆمانی کوردی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا ناسراوە.

ئەم ڕۆمانە بە ئەلفبێی لاتینیی مارۆگوولۆڤ - کە ساڵی ١٩٢٩ لەلایەن "ئیساحاک مارۆگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ" ئامادە کرابوو - لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی حکوومەتی ڕەوانەوە چاپ کراوە.

"شوانی کورمانجەکان" پاشان وەرگێڕدرایە سەر زمانی ڕووسی. "بازیل نیکیتین" لە ساڵی ١٩٤٦دا ئەم کتێبەی لە ڕووسییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی فەڕەنسی و "نوورەدین زازا"ش لە ساڵی ١٩٤٧دا لە فەڕەنسییەوە وەریگێڕاوە بۆ سەر کورمانجی. لە ئەنجامی وەرگێڕانەکەدا ناوی کتێبەکە دەبێتە "شڤانێ کورد". ڕۆمانەکە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٩ لەژێر ناوی ڕەسەنی خۆی، "شڤانێ کورمانجا"، وەک ٧٥هەمین کتێبی چاپخانەی "لیسێ" و وەک بیست و یەکەمین کتێبی کتێبخانەی "ئەحمەدی خانی" چاپ کرا. کتێبەکە لەلایەن نووسەر، وەرگێڕ و زمانناسی کورد، "مستەفا ئایدۆغان"ەوە ئامادە کراوە. لە پێشەکیی "مستەفا ئایدۆغان"دا زۆر لایەنی کتێبەکە و عەرەبی شەمۆ دەکەونە بەرچاو. ناوبراو لە پێشەکییە درێژەکەیدا باس لە ئەزموون و بەسەرهاتی ئەم بەرهەمە دەکات.

كتێبه‌كه‌ باس لە یادەوەرییەکانی نووسەر لە سەردەمی منداڵی و گەنجیی خۆی و کوردانی کۆچەری قەفقاز دەکات. عەرەبی شەمۆ سەختییەکانی ژیانی خۆی و گەلەکەی بە شێوەی نووسراو نیشان داوە. سەرەتا پێویستە بڵێین ئەم بەرهەمە، ئەو سەردەمە ڕوون دەکاتەوە.

عەرەبی شەمۆ لە دەوری یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی و لاوێتیی خۆیدا، دۆخی کۆمەڵایەتیی کوردانی قەفقاز بە ڕوونی و شارەزایانە نیشان دەدات و وەک تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی دەستی کچێکی جوانی کورد، پێشکەشی خوێنەرانی دەکات. نووسەر لە دوابەشەکانی ڕۆمانەکەیدا باس لە ڕووداوەکانی شۆڕشی گەورەی ١٧ و شەڕی ناوخۆ دەکات.

لە ڕۆمانەکەدا خوێنەران شاهیدی شەڕی ئەو سەردەمەن. ڕۆمانەکە ناڕەحەتی و کێشەکانی نێو کۆمەڵگە، شەڕی دەسەڵاتداران و کۆمەڵگەمان پیشان دەدات. شەڕی جیهانی ساڵی ١٩١٤ دەستی پێ کرد و لقێکیشی لەسەر سنووری نێوان عوسمانییەکان و ڕووسەکان ڕوویدا. هەروەها ڕۆمانەکە باس لە سەختی و دژواریی پاراستنی دەستکەوتەکانی دوای شۆڕش دەکات و بە سەرکەوتوویی وێنەکانی ئەو سەردەمە نیشان دەدات. هەروەها نووسەری کتێبی "شڤانێ کورمانجا"، دەمانخاتە ژێر کاریگەریی ئەو شەڕە و ئەزموونەکانییەوە.

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، عەرەبی شەمۆ شتێکی وەک یادەوەری نووسیوە. بەشێکی باشی ڕۆمانەکە باس لە نەریت و فۆلکلۆر و داب و نەریتی کوردواری دەکات. هەروەها لە ڕۆمانەکەدا باس لەو هەلومەرجە سەختانە دەکات کە لەگەڵ کاری شوانکاری و کشتوکاڵدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

"لە ماڵدا نەوێنەکەمان لە کا بوو. لەسەر زەویمان ڕادەخست و 'بەسیر'ێکمان لەسەر دادەنا کە لە گیای نەرم دروست کرابوو، باڵجەکانیشمان لەم گیایە بوو. شتی زۆریشمان بەسەر خۆماندا دەدا. ئێمە منداڵان کە دەخەوتین، لەنێوانماندا شەڕی زۆر ڕووی دەدا. هەریەکەمان دەیویست لە ناوەڕاستدا بخەوێت، چونکە گەرمتر بوو. بەو پێیەی من بچووکترین بووم، زۆرجار ئەو شوێنە خۆشەیان بۆ من بەجێ دەهێڵا."

نووسەر زیاتر پێکهاتەی ڕۆمانەکەی لەسەر دوو شت بنیات ناوە، یان وێنە و وەسفێکی یادگاری یان لەسەر گێڕانەوەی ڕووداوێک و گێڕانەوەکە زیاتر لەسەر سەرنجی خۆیەتی. بەڵام پێدەچێت عەرەبی شەمۆ زیاتر سەرنجی لەسەر ڕووداوەکان بووبێت. ئازارەکانی لە چۆنیەتیی گێڕانەوەی ڕووداوەکان زیاترە. واتە ڕۆمانەکە لەسەر بنەمایەکی کۆمەڵایەتی دامەزراوە.

بە تایبەت کاتێک باسی گوند، مەزرا و شاخ دەکات، وا لە خوێنەر دەکات کە خۆی لەو شوێنانەدا ببینێتەوە و هەست بە شێوە، ڕەنگ، بۆن و تینیان بکات.

سەرچاوە:

گۆڤاری "و"، بابەت لەسەر عەرەبی شەمۆ و شڤانێ کورمانجا

KURDŞOP
511 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!