ناساندنی ڕۆمانی "بیرا قەدەرێ"ی محەممەد ئوزون

محەممەد ئوزون لە "بیرا قەدەرێ"دا ژیانی جەلادەت پیشان دەدات کە لە هەر بوارێکەوە (خەبات، خۆشەویستی و پەیوەندی و...) تراژیک بووە، هەروەها باسی مێژووی بنەماڵەی بەدرخان دەکات کە تەژی لە حەسرەت و کەسەرە. ڕۆمانەکە لە شازدە بەش پێک هاتووە و هەموو بەشەکان وێنەکان بە جوانی و بە وردی وەسف دەکەن. لە سەرەتای هەر بەشێکدا وێنەکان لەگەڵ مێژووی ئەو کاتەی کە گیراون و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە، ڕێک خراون.

ئێلان محەممەد

 

ڕۆمانی "بیرا قەدەرێ" لەلایەن نووسەری ناوداری کورد "محەممەد ئوزون"ەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٥٥دا چاپ کراوە. ئەم ڕۆمانە ژیاننامەییە تیشک دەخاتە سەر ژیانی جەلادەت بەدرخان. ڕۆمانەکە لە ٢٦٠ لاپەڕە پێک هاتووە. هەروەها ئەم کتێبە چەندین جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم ڕۆمانە بە شارەزایییەکی تەواوەوە نووسراوە کە لەلایەن هەزاران خوێنەری کوردەوە خوێنراوەتەوە و پێی سەرسام بوون. ڕۆمانەکە هەر لە سەرەتاوە بە مردن دەست پێ دەکات، هەروەها بە مردنیش کۆتایی دێت. ڕۆمانەکە لە شازدە بەش پێک هاتووە. بەشەکانی ڕۆمانەکە باس لە "چیرۆکی جەلادەت، بنەماڵەی بەدرخانەکان لە ستەنبوڵ لە سەرەتای سەدەدا، هەردوو جەنگی جیهانی، ڕۆژانی پەنابەری لە هەندەران، سەردەمی خۆییبوون، گۆڤاری هاوار کە لە دیمەشق دەردەچوو و ژیان لە ئاڵمانیا" دەکات؛ هەموو ئەمانە تێکەڵ بە سۆزێکی ئەدەبی و هونەری کراون و بە فۆڕم و زمانێکی جوانەوە گرێ دراون کە هەموو خوێنەرێک دەتوانێت لێی تێبگات.

محەممەد ئوزون لە "بیرا قەدەرێ"دا ژیانی جەلادەت پیشان دەدات کە لە هەر بوارێکەوە (خەبات، خۆشەویستی و پەیوەندی و...) تراژیک بووە، هەروەها باسی مێژووی بنەماڵەی بەدرخان دەکات کە تەژی لە حەسرەت و کەسەرە. ڕۆمانەکە لە شازدە بەش پێک هاتووە و هەموو بەشەکان وێنەکان بە جوانی و بە وردی وەسف دەکەن. لە سەرەتای هەر بەشێکدا وێنەکان لەگەڵ مێژووی ئەو کاتەی کە گیراون و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە، ڕێک خراون.

ڕۆمانەکە بە لەدایکبوونی جەلادەت بەدرخان و ناساندنی بەدرخانەکان دەست پێ دەکات. جەلادەت بە مردوویی لەدایک دەبێت و لە تەنیشت بیری حەوشەکەیان لە ستەنبوڵ وشیار دەبێت و چاوەکانی بەڕووی گەردووندا دەکاتەوە. ژیانیشی لە سووریە لە بیرێکدا لەدەست دەدات. بەو شێوەیە ڕۆمانەکە لەسەر بیری ژیانی جەلادەتە، چونکە لە سەرەتا و کۆتاییی ژیانی بەدرخاندا، بیر هەیە. ئەوە بووەتە گرێدانێک لە ڕۆمانەکەدا. بیر بەدوای جەلادەتدا دەڕوات و لەسەر چارەنووسی میر حوکم دەکات. لەلایەکی ترەوە بیر بە کوردی هاوواتای "بیرهێنانەوە"یە. پاشان جەلادەت لە هەر کوێ بێت، بیر لەوێیە، هەم بیری ڕەش و تاریک و هەم بیر و فکری گەشاوە و درەوشاوە. هەر بیر بەدوایەوەیە و چارەنووسی ژیان و مردنی وێنا دەکات. جەلادەت ناوی بیری گوندی هەجانی نا "بیرا قەدەرێ" و پێشبینیشی کرد کە دەبێتە هۆکاری مردنی و لەو سەردەمەدا گوتی: "ئا ئێستا من لە ئەقڵی خۆمدا دەبینم کە بوومەتە دەربەدەرێکی جیهان، بێ ماڵ و منداڵ و شوێن."

بەداخەوە پێشبینییەکەی جەلادەت ڕاست دەرکەوت و لە ١٥ی تەمووزی ١٩٥١ جیهانی بەجێ هێشت، دوای ئەوەی پێیەکانی خلیسکان و کەوتە نێو "بیری قەدەر".

محەممەد ئوزون لەنێو ڕۆمانەکەیدا لە زمانێکی جوان و ڕەوان کەڵک وەردەگرێت کە هەمووان لێی تێبگەن و لە بواری فێرکردنی زماندا لە بەرزترین ئاستدایە و بە جۆش و خرۆشەوە بەکاری هێناوە. بۆیە "بیرا قەدەر" میتۆدێکی نوێیە، بەرهەمێکی مۆدێڕنە، میتۆدێکی ئەدەبیی بەرزە و بە زمانەکەی دەوڵەمەندە. بۆیە ڕۆمانەکە شتێکی نوێ و جوانمان لەبارەی ڕۆشنبیرانی کورد وەک "جەلادەت بەدرخان و مەمدووح سەلیم بەگ" بۆ دەگێڕێتەوە. هەروەها فەرهەنگی دێرین و ڕەنگی ژیانی ڕۆشنبیری لای کورد و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەنابەری وەک زنجیرە فیلمێک بەبیر دێنێتەوە.

ئێمە لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە کۆمەڵگە و مێژووی خۆمان و ئازار و مەینەتییەکانی ڕۆشنبیرانی کورد لە ڕابردوو و خەباتەکانیان دەناسین. بۆ نموونە پەنابەران و مەینەتییەکانیان، بە تەنیا لە وڵاتێکی جیاواز و دوور لە نیشتمان و هتد. بەڵام ئەم ئازار و مەینەتییانە نەک هەر کاریگەریی لەسەر جەلادەت بەدرخان داناوە، بەڵکوو محەممەد ئوزونیشی خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و هەستی دڵی خۆی لە زمانی ئەوەوە باس دەکات.

محەممەد ئوزون لە ڕێگەی پاڵەوانی ڕۆمانی جەلادەتەوە دەیەوێت بڵێت بیر چارەنووسی زانا و نووسەرانی کوردە، چارەنووسی ڕۆشنبیرانی ڕاستەقینەی کوردە کە لە ژیانیاندا لەناکاو پێیان دەخلیسکێت و دەکەونە نێو بیرێکی تاریک و بێ بن.

 

KURDŞOP
557 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!