جیاوازی و لێکچوونی چیرۆکی منداڵان لەگەڵ دەقەکانی تر

نووسەرانی منداڵان، کاتێک دەست دەکەن بە نووسین و بیرۆکەیان بۆ دێت، بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەو بیرۆکەیە بەپێی مێشکی منداڵەکە چۆنە و چۆن کاریگەریی لەسەر هەست و خەیاڵیان دەبێت. جگە لەوەش، نووسەر لە هەنگاوی دووەمدا بیر لەوە دەکاتەوە کە تاچەند نیگارکێش دەتوانێت ئەوەی دەینووسێت وەریبگێڕێتە سەر زمانی وێنەکە و ڕەنگی بۆ بەکار بێنێت.

ئەڤین تەیفوور

 

ئەو دەقانەی بۆ منداڵان دەنووسرێن، جیاوازن لەوانەی بۆ گەورەکان نووسراون. واتە ئەدەب و نووسین بۆ منداڵان ڕیتم و هارمۆنیکی جیاوازی هەیە. لەڕاستیدا ئەدەبی منداڵان لە بنەڕەت و ئامرازەکانیدا جیاوازیی نییە لەگەڵ ئەدەبی گەورەساڵاندا، چونکە کتێبی منداڵان لە توخمە ئەدەبییەکانیدا هاوشێوەی کتێبی گەورەساڵانن، بەڵام لەڕووی بابەت و بیرۆکەیانەوە کە باسی دەکەن، پێکەوە جیاوازن. ئەوەش لەبەر ئەوە شتانەیە کە سەرنجی منداڵان ڕادەکێشن و بەپێی تێگەیشتنیان لە گەورەکان جیاوازن.

ئەدەبی منداڵان و قۆناغەکانی بۆ خۆی جیاوازن و دەقەکەیان بەپێی گرووپی تەمەنی ئامادە دەکرێت. لە ڕووی چیرۆکەوە، بۆ ئەوانەی بۆ گەورەکان دەنووسرێن، دەقێکی زۆری هەیە و هیچ وێنەیەکی تێدا بەکار ناهێنرێت و تەنانەت ئەگەر وێنەیەکی تێدا بەکار هاتبێت، دەبێ لەبەر خواستی نووسەر یان وەشانگەوە بێت. بەپێچەوانەوە لە نووسین بۆ منداڵدا دەقی کەم و وێنەی زۆر بەکار دێت.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە منداڵان زیاتر لە هەموو کەسێک بە چاو و هەستەکانیان سەیری شتەکانی دەوروبەریان دەکەن و کاریگەری وەردەگرن. جگە لەوەی ئەزموونی منداڵان لە زانستدا کەمە و ئەوانەی تەمەنیان بچووکە ناتوانن بە تەنیا دەقێک بخوێننەوە، هەستەکانی خۆیان لەو ڕەنگ و وێنانەدا دەبیننەوە کە لەبەر چاویاندا دەردەکەون.

ئەو نووسەرانەی بۆ گەورەکان دەنووسن، جیاوازن لەوانەی بۆ منداڵان دەنووسن. هۆکاری ئەوەش ئەوەیە؛ ئەوانەی بۆ گەورەکان دەنووسن هەرگیز بیر لە زانست و هەست و ئاستی بیرکردنەوەی خوێنەرەکانیان ناکەنەوە و بەپێی ئاست و زانست و بیرکردنەوەی خۆیان دەنووسن. بەڵام ئەوانەی بۆ منداڵان دەنووسن ناتوانن وەک نووسەرانی دیکە هەست و خەونی منداڵان پشتگوێ بخەن. پێش هەموو شتێک پێویستە لە چیرۆکی منداڵاندا سەرنج بخرێتە سەر هەموو وردەکارییەکانییەوە و بە شێوەیەکی زانستییانە کاری لەسەر بکرێت.

نووسەرانی منداڵان، کاتێک دەست دەکەن بە نووسین و بیرۆکەیان بۆ دێت، بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەو بیرۆکەیە بەپێی مێشکی منداڵەکە چۆنە و چۆن کاریگەریی لەسەر هەست و خەیاڵیان دەبێت. جگە لەوەش، نووسەر لە هەنگاوی دووەمدا بیر لەوە دەکاتەوە کە تاچەند نیگارکێش دەتوانێت ئەوەی دەینووسێت وەریبگێڕێتە سەر زمانی وێنەکە و ڕەنگی بۆ بەکار بێنێت.

دنیای منداڵان جیهانێکی پڕ لە ڕەنگە، بۆیە لە بەکارهێنانی وێنە بۆیان، لە چەندین ڕەنگ کەڵک وەردەگیردرێت و ئەو ڕەنگانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەستی منداڵان هەیە. جگە لە هەموو ئەم خاڵانە، ئەو دەقەی بۆ منداڵان بەکار دێت زۆر سادەیە، بەتایبەتی لە ڕووی بیرکردنەوە و بیرۆکەوە. جگە لەوەش ئەو وشە و ڕستانەی کە بۆ منداڵان بەکار دێن زۆر سادەن و منداڵان لە تێگەیشتن و گوێگرتن لێیان کێشەی ئەوتۆیان نییە. هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە منداڵ لە پرۆسەی بنیاتنانی زانستەکەیدایە.

ئەدەبیاتی منداڵان ئەدەبیاتێکی خەیاڵییە، تێیدا نۆستالژیای ڕەوتە ئەرێنییەکان گەشە دەکات و ئەو ئەدەبیاتەی پێشکەش بە گەورەکان دەکرێت، گوزارشت لە بوون و چارەنووسی ئەوان دەکات. هەروەها شیعر و بەرهەمەکانی دیکە کە بۆ منداڵان نووسراون، جیاوازن لە شیعرەکانی گەورەکان. شیعر و گۆرانی بۆ منداڵان پەیوەندیی بە هەستەکانییانەوە هەیە و شتەکانی ژیانیان فێر دەکات و ڕێگەیان پێ دەدات فێری زمانەکە ببن.

KURDŞOP
532 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!