هەڵوێست و کەسایەتیی منداڵان لە خوێندنەوەی چیرۆکەکاندا

ئەڤین تەیفوور

هەرچەند چیرۆک وەک ژانرێکی ئەدەبی بۆ هەموو تەمەنێک هەڵدەبژێردرێت و لەلایەن خوێندکارانی پێشووترەوە خوێندراونەتەوە و نووسراون، بەڵام بۆ ئەدەبی منداڵان، گرینگترین جێگەی هەیە. چونکە گرینگترین جۆری ئەدەبیات بۆ منداڵان، چیرۆکە. بەپێی ئەمە، "مراج ئەحمەد" گرینگیی چیرۆکی منداڵان بەم شێوەیە دەردەبڕێت: "ئەمە دەرفەت بە منداڵ دەدات کە ئاخاوتنی بگۆڕێت بۆ وێنەی دەروونی خەیاڵی، واتە خەیاڵی منداڵان پەرە پێ دەدات" (مراج ئەحمەد، ٢٠١٩، چیرۆک و ڕۆڵی لە ئەدەبیاتی منداڵاندا، ١٩ ر). لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کاتێک لەگەڵ منداڵێک قسە دەکەیت، لە خەیاڵی خۆیدا وێنەیەکی لێ دروست دەکات و لە ڕێگەی خەیاڵەوە شتەکانی ژیانی بەدەست دەهێنێت.

منداڵان زۆر لەگەڵ ئەو چیرۆکانەی کە دایک و باوکیان لە منداڵیدا بۆیان دەگێڕنەوە، تێکەڵ دەبن، بۆیە چیرۆک ئامرازێکی گرینگی پەروەردەییە کە دەتوانرێت بۆ بەرزکردنەوەی چەندین لایەنی جیاوازی کەسایەتیی منداڵ پشتی پێ ببەسترێت. بۆیە پێویستە دایک و باوک سەرنجیان لەسەر هەڵبژاردنی چیرۆکی بەسوود بێت کە هەڵگری بەها ئەرێنییەکان و خووی بەسوود بن بۆ ئەوەی یارمەتیی منداڵەکە بدەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە کەسێکی باشتر.

سوودەکانی خوێندنەوە و گێڕانەوەی چیرۆک بۆ منداڵان زۆرن وەک؛ منداڵ دەتوانێت لەگەڵ هەستەکانی سەرقاڵ بێت، کاریگەریی نەرێنیی کۆمەڵگە کەم دەکاتەوە، پەیوەندیی نێوان منداڵ و دایک و باوکی بەهێز دەکات، منداڵ بۆ چوونە نێو کۆمەڵگە ئامادە دەکات، پەرە بە ڕەفتاری سودبەخش دەدات، ڕێگەیەکە بۆ ئارامکردنەوەی منداڵ، متمانە بەخۆبوونی منداڵ زیاد دەکات، پەرە بە خەیاڵی منداڵ دەدات و ڕێگەیەکە بۆ فێرکردنی منداڵ.

"مراج ئەحمەد" لە لێکۆڵینەوەکانیدا لەسەر ئەم خاڵە دەڵێت: "چیرۆک بۆ منداڵان زۆر گرینگە، چونکە بەها و پرەنسیپیان تێدا دەچێنێت و لایەنە سۆزداری و دەروونی و مەعنەوییەکانی کەسایەتییان پەرە پێ دەدات."

ژیان ئاسان نییە و هەمیشە ئاستەنگ و سەختی هەیە کە هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی پێیدا تێدەپەڕێت. منداڵانیش لەو سەختییانە بەدوور نین و ڕۆژێک دێت لە ژیاندا ڕووبەڕووی ئەم سەختییانە دەبنەوە، بۆیە ئەو چیرۆکانەی کە بەها و ئەخلاقی بەسوود لەنێوانیاندا هەیە، بە دڵنیاییەوە یارمەتییان دەدات.

کاتێک دایک و باوک چیرۆکی سۆزداری بۆ منداڵەکانیان دەخوێننەوە، یارمەتیی منداڵان دەدات لە هەستە جیاوازەکانیان تێبگەن و قەبووڵیان بکەن. هەروەها منداڵ زیاتر خۆئاگا دەبێت و تێدەگات کە منداڵی دیکەی وەک ئەو هەن کە هەمان هەستیان هەیە و ئەویش تەنیا نییە.

لە ڕێگەی چیرۆکەوە منداڵ دەتوانێت خێراتر لە هاوخوێندکارەکانی فێری خوێندنەوە بێت، بەمەش زیاتر متمانەی بەخۆی دەبێت و زیاتر توانای پەیوەندیکردن و بەشداریکردن لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی قوتابخانەی دەبێت. هەروەها لە سایەی چیرۆکەکاندا، منداڵ دەتوانێت ئەزموونی بەنرخ و جیاواز بەدەست بێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە چالاکییەکانی قۆناغەکانی خوێندن و ژیاندا ببێتە پێشەنگ.

هەندێک چیرۆک هەن کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کەسایەتیی منداڵ هەیە. واتە ڕووداو و کردار و کارەکتەرەکانی ئەو چیرۆکە دەتوانێت بە شێوەیەکی نەرێنی منداڵەکە بکاتە کەسێک کە متمانەی بە خۆی نەبێت، ترسنۆک بێت و وەک کەسێکی خراپ مامەڵە بکات؛ وەک چیرۆکەکانی "شمکا زێڕین، زەرکا زێران و چیرۆکی نەورۆز". بۆیە پێویستە ئەو چیرۆکانەی بۆیان دەخوێندرێنەوە لەسەر بنەمای ئەزموونی ژیانیان بێت.

KURDŞOP
686 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!