گۆڤاری کوردیی منداڵان

گۆڤاری کوردیی منداڵان درەنگتر لە گۆڤارەکانی جیهان دەرکەوتن. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەدەبیاتی کوردیی منداڵان. گۆڤاری "گروگاڵی منداڵانی کورد" ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد دەرچوو و بەڕێوەبەرەکەی "قادر مودەڕسی" بوو. تەنیا سێ ژمارەی ئەم گۆڤارە بڵاو کرایەوە و بەردەوام نەبوو.

ئەڤین تەیفوور

 

ئەو ئەدەبیاتەی کە منداڵ لە ڕێگەیەوە، خۆی، داهاتوو، کەسایەتی و هەست و بیرکردنەوەی خۆی دەناسێت، تێیدا ئاستی منداڵ گەشە دەکات و فێری ئەزموونەکانی ژیان دەبێت. هەرچەندە کتێب و بابەتەکانی دیکەی ئەدەبی منداڵان لەنێو منداڵاندا جێگەی گرینگی خۆیان هەیە، بەڵام گرینگیی گۆڤار لەوان کەمتر نییە و گۆڤارەکانیش وەک "چیرۆک، گۆرانی، شیعر و ڕۆمان و هتد" گرینگن. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە منداڵ، فرەچەشنیی زیاتر لە گۆڤاردا دەبینێت. بۆیە کوردیش زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر ئەم بەشە ئەدەبییە بۆ منداڵان و کاری لەسەر دەکات. یەکێک لە یەکەمین گۆڤارەکان کە بۆ منداڵان دەرچوو، گۆڤاری "گروگاڵی منداڵانی کورد" بوو. دوای ئەوە تا ئێستا دەیان گۆڤاری جیاواز و بەسوود بۆ پەروەردەی منداڵان دەرکراون.

گۆڤاری منداڵان لە جیهاندا، دوای بڵاوبوونەوەی گۆڤاری گەورەساڵان، دەرکەوتوون. گۆڤاری "Leibziger Wochenblatt für Kinder" ساڵی ١٧٢٢ لە ئاڵمانیا دەرچوو. ئەم گۆڤارە وەک نموونەیەک بۆ دەستپێکردنی گۆڤاری منداڵان ناسراوە. ناوەڕۆکی ئەم گۆڤارە لە ئەفسانە و بابەتی زانستی سروشتی، نامە و هەندێک تەمسیل پێک هاتبوو. هەر لەو ساڵەدا، گۆڤاری دووەم بە ناوی "Nidergaschisches Wochenblatt für Kinder"، وەک ڕکابەری ئەم گۆڤارە دەرچوو. ناوەڕۆکەکەی لە هەمان بابەت پێک هاتبوو. دوای ئەوە گۆڤارێکی منداڵان بە ناوی "Lilliputan Magazine" لە ساڵی ١٧٥١ لە بەریتانیا دەرچوو.

لە ساڵی ١٨٢٤دا، گۆڤارێک بە ناوی "The Child’s Companion" دەرچوو. ئەم گۆڤارە یەکەم گۆڤار بوو کە لە سەدەی بیستەمدا دەرچووە و سەقامگیرترین گۆڤارە کە نزیکەی سەد ساڵە درێژەی بە چاپکردنی داوە.

گۆڤاری کوردیی منداڵان درەنگتر لە گۆڤارەکانی جیهان دەرکەوتن. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەدەبیاتی کوردیی منداڵان. گۆڤاری "گروگاڵی منداڵانی کورد" ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد دەرچوو و بەڕێوەبەرەکەی "قادر مودەڕسی" بوو. تەنیا سێ ژمارەی ئەم گۆڤارە بڵاو کرایەوە و بەردەوام نەبوو. ئەم گۆڤارە لەسەر ناوی کوڕی پێشەوا، "عەلی قازی"، پێشەنگی منداڵانی کورد، بۆ ڕێبازی زانست و هونەر پێشکەش دەکرا. هەر سێ ژمارەی گۆڤاری "گروگاڵی منداڵانی کورد" لە مانگەکانی نیسان، گوڵان و ئابی ساڵی ١٩٤٦دا بە دوای یەکدا دەرچوون. گۆڤارەکان بە پیتی ئارامی نووسرابوون کە بە پیتی عەرەبی ناسراوە. لە باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٢دا یەکەم گۆڤاری منداڵان بە ناوی "ئەستێرە" بڵاو کرایەوە.

بەپێی تێزی " İde Demiral Taher"، یەکەمین گۆڤارەکان بۆ منداڵان بریتین لە:

ئەستێرە، سلێمانی، ٣ ژمارە

گروگاڵ، کرماشان، ٢ ژمارە

کۆچەر، سوید، وەرزی

کاروانی منداڵان، هەولێر، ٢ ژمارە

پەڕەسێلکە، هەولێر، ٦ ژمارە

خاڵخاڵۆک، دهۆک، ١ ژمارە

ئادار، سلێمانی، ٢ ژمارە

پەپوولە، سلێمانی، ٢٠٨ ژمارە

پەریستان، سلێمانی، ٤٥ ژمارە

هەنگ، هەولێر، ١ ژمارە

جگەرگۆشەکان، سلێمانی، ٢٢٤ ژمارە

گوڵزار، هەولێر، ١ ژمارە

هێڤی، هەولێر، ٤ ژمارە

ئاوات و هێڤی، سلێمانی، ؟

گدیلە، هەولێر، ٤ ژمارە

جریوە، سلێمانی، مانگانە

ڕۆژ، هەولێر، ؟

سڤۆرە، دهۆک، ٢٨ ژمارە

نێرگز، هەولێر، ؟

هێلانەی منداڵان، هەولێر، ١٦٥ ژمارە

تان تان، سلێمانی، ؟

پەیامی منداڵان، هەولێر، ؟

پەلکەزێڕینە، هەولێر، ؟

مرواری، هەولێر، ؟

زەنگ و بەنگ، دهۆک، ١٤٣ ژمارە

کۆلارە، سلێمانی، ؟

خەندە، سلێمانی، ؟

سیندیبادی بەغدا، بەغدا، ؟

دنیای منداڵان، باشووری کوردستان، ؟

کەناری، سلێمانی، ؟

ئاگا، هەولێر، ؟

لانە، سلێمانی، ؟

کەپر، دهۆک، ٧٥ ژمارە

ئامانج، ئێران، ؟

خاڵخاڵۆک، ئاڵمانیا، ؟

کوردیلەکان، نۆروێژ، ٥ ژمارە

منداڵانی باوە گوڕگوڕ، کەرکووک، ؟

زیریمۆک، بلێ، ؟

پەلاتینک، زاخۆ، ١٨ ژمارە

ئاسۆی منداڵان، هەولێر، ؟

تلووڤە، ئاکرێ، ؟

منداڵانی سەردەم، سلێمانی، ؟

سمۆرە، سلێمانی، ؟

مشکە، هەولێر، ؟

گزنگی بچووکان، کەرکووک، ٣ ژمارە

گوڵەکان، هەولێر، ؟

پێشەنگی منداڵان، هەولێر، ؟

ڕووداوی منداڵان، تۆڕی میدیاییی ڕووداو، ؟

جۆلانە، هەولێر، ؟

کاروان، ڕۆشنبیریی کوردستان، ١٣٠ ژمارە

ڕۆناهی، منداڵان، ٢٤ ژمارە

کولیک، ١٩٨٠- ١٩٩٧، سوید، دوومانگانە

هێڤی، ١٩٨١- ١٩٨٢، سوید، مانگانە

هێلین، ١٩٨٢- ١٩٨٩، سوید، مانگانە

مامۆستا و شاگرد، سوید، مانگانە

دەنگی شاگردان، سوید، وەرزانە

هەڤال، سوید، حەفتانە

گوڵزاری ڕۆژاوای کوردستان

نووچان، لوبنان، ؟

کەپر دهۆک، سوید، ماهانە

دەرگووش، ستەنبۆڵ

شەمامۆک، ئامەد، ٦ مانگ جارێک

دەرگووش، ئامەد

دەنگێ زارۆکان، ئامەد، دوومانگانە

ئەی‌تی- زارۆکێن رۆژێ، ئامەد، وەرزانە

مزگین ڕۆژاوای کوردستان، دوومانگانە

ئاڕ ز- بوهار، ڕۆژاوا

بووکا بارانێ، ستەنبوڵ، وەرزانە

تەشی، ئامەد

ئاسۆ، ئامەد، دوومانگانە

دبستان، جزیر، ساڵانە

دوای ئەوەی ناوی ئەو ژمارە زۆرەی گۆڤارەکانمان خستەڕوو کە بۆ منداڵان دەرچوون، ئێستا باس لە نوێترین گۆڤارەکان دەکەین کە بۆ منداڵان دەردەچن:

بڵاوکراوەکانی شارەوانیی شاری سووری ئامەد

شەمامۆک

بڵاوکراوەکانی شلێر

ئارا زارۆک

مزگین

بڵاوکراوەکانی شەمکور

گۆگ

بڵاوکراوەکانی AR

پەرپەرۆک

 

سەرچاوەکان:

- DEMİRAL TAHER İde، پەروەردەی بەها کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان لە گۆڤاری منداڵانی کورمانجی- لاتینی، ٢٠١٨

- YILDIRIM Kadri، نووبەهارا بچووکان، ٢٠١٨، ستەنبوڵ

- ئەحمەد ڕێواز، سەرەتایەک دەربارەی سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی منداڵان، ٢٠٠٥، هەولێر

 

 

KURDŞOP
1092 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!