خوێندنەوە لە کوێ ماوە؟

لەسەر ناوی دیوانی ئەدەبی لە قامیشلۆ و کۆبانی هۆڵی خوێندنەوەمان کردووەتەوە، ئێمە مانگانە یەک دوو کتێب دەخوێنینەوە و پێکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین، بەڵام کۆبوونەوەکە لە ٩-١٠ کەس تێناپەڕێت.

ئاراس حەسۆ

گەشتی خوێندنەوەی ڕۆمانم بە ڕۆمانی "محەممەد ئوزون و حەلیم یووسڤ"ەوە دەستی پێ کرد، ڕاستگۆیانە دەتوانم بڵێم، ئێمە لەگەڵ ئەو ڕۆمانانە گەورە بووین. ساڵی ٢٠١٢ و لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان، دەزگای زمانی کوردی (SZK) کارا کرایەوە. لە تەنیشت ئەوەوە کتێبخانەیەکی بچووکمان هەبوو کە نزیکەی ٣٠٠ کتێبی کوردیی تێدا بوو. ئەوکات ئێمە فێری زمانی کوردی بووین و بەهۆی نەبوونی مامۆستای کوردیش، دەوروبەرییەکانمان فێری زمانی کوردی دەکرد. درێژەدادڕی ناکەم، لەو کتێبخانەدا تووشی نووسەری جیاواز بووین، پێمان سەیر بوو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەم نووسەرانە دەبینەوە. دۆزینەوەی نووسەرێک خەونێکی گەورە بوو بۆ ئێمە.

لەو کاتەدا یەکەم ڕۆمان کە خوێندمەوە، ڕۆمانێک بوو بە ناوی "گاڤا کو ماسی تی دبن" لە نووسینی حەلیم یووسڤ. نزیکەی ١٠-١٢ کەس لە دەوری ئەو ڕۆمانە کۆ بووینەوە، هەرجارەیەک یەکێکمان دەیخوێندەوە، تەواومان دەکرد و دەماندا بە کەسێکی تر. بۆیە بە خۆشحاڵییەوە کتێبەکەمان خوێندەوە. دەزانم ئێستا دەڵێن، چەندە کتێبتان دەخوێندەوە؟ بەو شێوەیە نەبوو، بەڵام باسی وزە و زەوقی ئەو کاتانە دەکەم، کاتێک خوێندنەوەی کتێب زۆر ورووژێنەر بوو بۆ ئێمە.

نەک هەر ئەم ڕۆمانە، کاتێک دەستمان کرد بە خوێندنەوەی ڕۆمانی "بیرا قەدەرێ"ی محەممەد ئوزون، لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە ئەزموون و ژیاننامەی جەلادەت بەدرخانمان ناسی. بۆ یەکەمجار بینیمان کە چۆن ژیاننامەی نووسەرێک لەنێو ڕۆمانێکدا پێشکەش دەکرێت، بێگومان من باسی ڕۆمانی کوردی دەکەم. لەو کاتەوە بەدوا لە خوێندنەوە و زمان و ئەدەب و ڕۆماندا نووقم بووین، چیرۆک لە دوای چیرۆکمان دەخوێندەوە. لێتان ناشارمەوە، چونکە پارەمان نەبوو کتێب بکڕین، زۆرجار کتێبمان دەدزی، بۆیە هەندێکجار کە دەچوومە کتێبخانەیەک یان پێشانگەی کتێبێک، لەژێر چاوەوە سەیری منیان دەکرد، هەندێکجار لەبەر ئەوەی کتێب پەیدا نەدەبوو، ئێمە داوای PDFمان لە نووسەران دەکرد. زۆرێک لەو نووسەرانە کە زۆر لە خەمی خوێندنەوە لە ڕۆژاوای کوردستان بوون، پی‌دی‌ئێفیان بۆ دەناردین، بەڵام بەو مەرجەی لە سۆشیال میدیادا بڵاو نەکرێنەوە. ئێمەش بەڵێنمان پێ دەدان و بەڵێنەکەمان دەبردە سەر. تەنانەت هەندێک نووسەریش بە لووتبەرزییەوە وڵامیان دەداینەوە و هەندێک جار تەنانەت وڵامیان نەدەداینەوە.

هەرچەندە قوتابخانە و زانکۆکانمان بە زمانی کوردی بنیات نراون و خوێندن بە زمانی ئێمەیە، بەڵام بەداخەوە خوێندنەوە لاوازە یان چالاکیی خوێندنەوە لاوازە. لێرەدا من باسی بوارەکانی پەروەردە ناکەم، بابەتەکە ئەوەیە خوێندنەوە لاوازە. ئەوەندە لاواز نییە، بەڵام وەک ساڵەکانی ٢٠١٢-٢٠١٣ نییە.

لەسەر ناوی دیوانی ئەدەبی لە قامیشلۆ و کۆبانی هۆڵی خوێندنەوەمان کردووەتەوە، ئێمە مانگانە یەک دوو کتێب دەخوێنینەوە و پێکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین، بەڵام کۆبوونەوەکە لە ٩-١٠ کەس تێناپەڕێت. بێگومان مەسەلە زۆربوونی کەسەکان نییە، بەڵام هەندێک جار لە خۆم دەپرسم بۆچی پەرەسەندنی خوێندنەوە لای ئێمەی کورد لاوازە؟ ئایا ئەو هەلومەرجەی کە کاریگەریی لەسەر کورد و ڕۆژاوای کوردستان هەیە، هۆکاری سەرەکییە؟ هەندێک جار داوامان لە هەندێک کەس دەکرد کە بێن و بەشداری لە هۆڵەکەمان بکەن. جارێکیان بە کەسێکم گوت کە بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەکەمان لەسەر فڵان کتێبە، ئایا تۆ دێیت و لەگەڵماندا دەبیت، گوتی:

- وااا... باشە، کتێبێکی زۆر خۆشە، ڕۆژێک پێشتری بیرم بخەرەوە، دێم.

ڕۆژێک پێش ئەوە کە نامەم نارد کە کۆبوونەوەکەمان سبەینێیە، نەک هەر ئەو، زۆربەیان کاریان لێ پەیدا بوو. یەکێکیان هاوسەرگیریی ئامۆزاکەی بوو، ئەوی تریان باوکی نەیهێشت ئەو ئێوارەیە بچێتە دەرەوە، دایکی ئەوی تر نەخۆش بوو، ئەوی تریان خەڵکی گوند بوو و نەیدەتوانی بێت، ئەوی تریان بیری چوو و هەندێکی تریش نەهاتن... ئەوە نییە کە من ڕەشبین بم لەوەی بۆچی دۆخەکە بەم شێوەیەیە، من ڕەشبینم لەوەی کە کێشەکانی ئێمە یەک و دوو نین.

ئینجا دوای ئەوەندە ساڵ، لەبەر قاوەیەکی نیوەکوڵاودا جارێکی تر ڕۆمانی "بیرا قەدەرێ"ی محەممەد ئوزونم خوێندەوە... ویستم ئەو چێژی خوێندنەوەیە بهێنمەوە یادم. لاپەڕەی یەکەمی ڕۆمانەکەم کردەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی، دوای چەند لاپەڕەی یەکەم ڕاوەستام و گۆرانییەکی "باقی خدۆ"م لێدا.

KURDŞOP
774 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!