زمانی چیرۆکەکان وەک وشە و ڕستە – ١

چیرۆکەکان بۆ فێرکردنی منداڵان ڕێگایەکی زۆر باشن و فێری چەندین وشە و زاراوەی نوێ و هەروەها بیرۆکەی جیاوازیان دەکات.

ئەڤین تەیفوور

نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان دەبێ بەهایەکی ئەخلاقی یان پەروەردەیی هەبێت کە لە ژیانیاندا سوودی بۆیان هەبێت و فێریان بکات چۆن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا مامەڵە بکەن. ئەو خەیاڵ و دڵخۆشییەی کە منداڵ لە ڕێگەی چیرۆکەکەوە بیبینێت، دەبێ بە زمانێکی سادە بێت، بە وشەی ئاشنا و ڕستەی کورت و سادە و بەپێی تەمەنی منداڵەکە بێت.

یەکێک لە خاڵە یەکەمەکانی نووسینی دەقێک یان بەرهەمێک بۆ منداڵان، ئاستی نووسینە. بە تایبەت لەو چیرۆکانەی بۆ منداڵان دەنووسرێن، پێویستە کۆمەڵێک خاڵی سەرەکیی ئەو دەقانە هەبن کە چیرۆکنووس دەبێ لەبەرچاویان بگرێت.

ئەو نووسەرانەی چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسن، سەرەتا پێویستە ئەو تەمەنە دیاری بکەن کە چیرۆکی بۆ دەنووسن. ئەو قەڵەمەی بۆ منداڵان دەنووسێت پێویستە بە خەیاڵ، چاو، گوێ و هەستی منداڵان سەیری ژیان بکات هەتا بتوانێت شتێکی شایستەیان پێشکەش بکات.

لە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان پێویستە زمانێکی سادە و ڕاستەوخۆ بەکار بهێنرێت کە بتوانن لێی تێبگەن. ئەو ڕستە و وشانەی کە لە نووسینی چیرۆکێک یان دەقێکدا بەکار دەهێنرێن، ئاسانن. واتە ڕستەکان کورتن و بە زمانێکی سادەن، تاکوو منداڵ ڕاستەوخۆ لێی تێبگەن و خەیاڵی خۆیان لە دەوری بنیات بنێن. هەروەها ئەو وشانەی تێیدا بەکار هێنراون مانایەکی سەختیان نییە کە ڕێگە نەدات منداڵ لێی تێبگات.

ئەگەر وا نەبێت و ئاستی نووسینی ئەو دەقە بۆ منداڵان نەگونجێت، ئەوا ناتوانن ئەو چیرۆکە بخوێننەوە و ناتوانن گوێی لێ ڕابگرن. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە لە هیچی تێناگەن.

دەق، وشە و ڕستەی باش، گەورە و سادەن، بە جۆرێک کە منداڵێک کتێبی چیرۆکەکان دەخوێنێتەوە، کێشەی نابێت و لێی تێدەگات و پێیەوە وابەستە دەبێت. کتێبی چیرۆکی منداڵان پێویستە دەقێکی کەمی هەبێت و بە فۆنتێکی گەورە بنووسرێت. واتە هەر فایلێک دەقی کەمتری هەبێت و لەوانەیە لەبری فایلێکی پڕ لە وێنە، ڕستەیەکی تێدا بێت. هەروەها پێویستە ئەو ڕستانە کورت و سادە بن، بۆ ئەوەی منداڵ لێیان تێبگات.

بۆ نموونە هەر پێنج کتێبەکەی "ئارا زارۆک" لەبەردەست ئێمەیە. لە هەموو لاپەڕەکانی هەر ٥ چیرۆکەکەدا، لە هەردوو دیوی لاپەڕەکەدا لاپەڕەیەک پڕە لە دەق و لاپەڕەکەی تریش تەنیا وێنەیەک دانراوە کە ڕستەیەک لەو لاپەڕەی پڕ لە دەقە شرۆڤە دەکات. هەروەها هەندێک لە دەقەکان بە فۆنتێکی بچووک نووسراون. جگە لەوەش هەندێک ڕستە بۆ منداڵان قورسن و هەندێک هەڵەی تێدایە، وەک هەندێک جار (دا، را، ڤا) و هەندێک جار (رە، ڤە، دە) بەکار هێناوە. جگە لەوەش ڕەنگەکانی دەقەکە چەندین جار بەبێ هۆکار ڕەنگ کراوە.

"هەما ژ نشکان ڤە کەر دکە زرین و زرینا وی دچە گور و رۆڤی."

"رۆڤی ل جەم گور روونشتی بوو. وەختا دەنگێ زرینا کەرێ دکە، د دلێ خوە دا دبێژە."

جگە لەوەش چیرۆکەکان وشەی وەک کوشتن، دەستدرێژی، ڕفاندن و تۆڵەسەندنەوە لەخۆ دەگرن کە زۆرێک لە منداڵان بە ترسەوە سەیری دەکەن.

"گاڤا گور هات. تو دەنگێ خوە مەکە. کو هات و کر تە بخوە، ئەزێ رابم گور بفەتسینم."

"داوییێ هەر هەفت برایان هێزا خوە کرن یەک، ب هەڤ را تیر و رمێن خوە ئاڤێتن هرچ و کوشتن."

وەک نموونەکانی تر لە چیرۆکەکەی "نیسکۆ"دا چەندین وشەی نەرێنی هەیە:

"نانێ تیرێ قوزێ پیرێ." ئەم جۆرە وشانە بە ئاسانی لە ڕێگەی چیرۆکەوە لەگەڵ منداڵان پەیوەندی دروست دەکات، ئەی ئیدی پەروەردەی دروستی چیرۆکەکە لە کوێ دەبێت؟ هەروه‌ها ئەو وشانە وا له منداڵ دەکات که له گیانداره‌کان بترسێت. ئەگەر ترسێک بگۆڕدرێت و لە داهاتووی منداڵەکاندا ببێتە فۆبیا، چی ڕوو دەدات؟

بەپێی ناوەڕۆک، بابەت و بیرۆکەکانی چیرۆکەکە، چیرۆک یەکێکە لە گرینگترین شێوازەکانی پەروەردەکردن لە ژیانی منداڵدا، لە ڕاکێشانی سەرنج، وریایی هزری و دەروونیی منداڵدا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە. لە ڕێگای فیکری و ڕۆشنبیرییەوە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان هەیە. منداڵ چێژ لە گوێگرتن و خوێندنەوەی چیرۆکەکە وەردەگرێت و دڵخۆش دەبێت.

چیرۆکەکان بۆ فێرکردنی منداڵان ڕێگایەکی زۆر باشن و فێری چەندین وشە و زاراوەی نوێ و هەروەها بیرۆکەی جیاوازیان دەکات. بۆیە خوێندنەوەی چیرۆک یەکێکە لەو شێوازانەی کە مرۆڤەکان دەتوانن لە منداڵ نزیک ببنەوە و ڕێگە بە منداڵەکە بدەن بە شێوەیەکی زۆر ئارام هەڵسوکەوت بکات و خەیاڵی زۆر ناسک بخولقێنێت.

KURDŞOP
948 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!