ئەستێرەکان لەسەر تەخت

لە گوند لە هەر ماڵێکدا، لانیکەم دوو تەخت هەبوون. بەپێی ژمارەی ئەو خێزانە ژمارەی تەختەکانیش جیاواز بوو. لەبیرمە هی ئێمە دوو دانە بوون (دواتر بوون بە سێ دانە). خانوویەک هەبوو کە هەشت تەختی تێدا بوو. خوای گەورە زیاتر بەرەکەتیان بداتێ. لە باوکمم پرسی: بۆچی ئەوەندە تەختیان هەیە؟ گوتی: کوڕم ئەوان چاکەکانی خودان، ئەوکات تێنەگەیشتم. ئێمە ناومان لێ نابوون ماڵی هەشت تەخت. هەشت تەختی شین لە سەربان ڕیز کرابوون. نازانم بۆچی تەختی هەمووان شین بوو؟ دەتگوت هەموویان لەلای وەستایەک چاک کراون.

 

ڕەسووڵ بافەیی

 

دەتوانم بڵێم لەم ساڵانەی دواییدا کەس بە قەد من سەفەری نەکردووە. بۆخچەکەم دەخەمە سەر شانم و لە ماڵەوە دەردەچم. ڕێم بکەوێتە هەر شوێنێک، سەری پێوە دەنێم. ڕۆژێک لە شارێک، ڕۆژێک لە گوندێک، ڕۆژێک لە بیابانێک، ڕۆژێک لە شاخێک، هەر کوێ بوو بە نەسیبم. هەر بۆیە ناوم بووەتە گەڕۆک. گەڕۆک بافەیی.

کەسی گەڕۆک هەر ڕۆژێک و لە شوێنێک دەردەکەون. نازانێت لە کوێ بخەوێت و چۆن بخەوێت. لە هەر شوێنێک شەوی بەسەردا بێت، لەوێ دەمێنیتەوە.

هەندێک جار لە لوکسترین هۆتێل، هەندێک جار لە گوندێک لەسەر لووتکەی شاخێک، هەندێک جار لە خێمەی شوانێک. چ خێمەی شوان بێت یان خێمەی کۆچەری، دەتوانم ساڵانێک تێیدا بخەوم. هەر بۆیە ئێستا دەزانم لە کوێ خەوتن خۆشە و لە کوێ خۆش نییە.

خەوتن لە شار. وەک ئەوە وایە لە زیندانێکی بێ پەنجەرەدا بیت. لەنێو چوار دیواردا دەست و قاچت بەستراوەتەوە، چاوەکانت داخراوە. لە هاویندا لە گەرما و لە زستاندا لە سەرما ڕزگارت نابێت. ئای لە خەو لە شار. خەوی بێ ئەستێرە. لە شارەکاندا ئەستێرە نییە.

خۆشترین خەو خەوتنە لە گوند، لەبن ئەستێرەکان، یان لەسەر تەخت. تۆ دەزانی تەخت چییە یان نا؟ نەک تەختی پاشاکان، بەڵکوو تەختی گوندەکان. جێگای منداڵیمان. لە ڕاستیدا ئێمە هیچ کەمیمان لە پاشاکان نییە (لە دڵمدا دەڵێم).

لە گوند لە هەر ماڵێکدا، لانیکەم دوو تەخت هەبوون. بەپێی ژمارەی ئەو خێزانە ژمارەی تەختەکانیش جیاواز بوو. لەبیرمە هی ئێمە دوو دانە بوون (دواتر بوون بە سێ دانە). خانوویەک هەبوو کە هەشت تەختی تێدا بوو. خوای گەورە زیاتر بەرەکەتیان بداتێ. لە باوکمم پرسی: بۆچی ئەوەندە تەختیان هەیە؟ گوتی: کوڕم ئەوان چاکەکانی خودان، ئەوکات تێنەگەیشتم. ئێمە ناومان لێ نابوون ماڵی هەشت تەخت. هەشت تەختی شین لە سەربان ڕیز کرابوون. نازانم بۆچی تەختی هەمووان شین بوو؟ دەتگوت هەموویان لەلای وەستایەک چاک کراون.

کە دەبوو بە هاوین، ڕەنگی گوندەکەمان دەگۆڕدرا. دەوروبەری گوندەکە زەرد و ناوەوەی گوندەکە شین. ئەگەر Van Gogh بافەیی بووایەت، تابلۆی تەختی لە کێڵگەی گەنمدا دەکێشا یان دەچووە ئەڵمانیا، دەبووە "دۆنەرجی".

ئێواران دوای نوێژی مەغریب، ڕادەکەینە سەر تەختەکانمان. پێشتر دەوری تەختەکەمان بە پەردە دادەپۆشی. دۆشەکەکانمان چاک دەکرد و سەرمان دەخستە سەر سەرینەکان و سەیری ئەستێرەکانمان دەکرد. خوایە گیان میلیۆنان هەیە. ئەی ئەستێرە، تۆ سەیری کوێ دەکەیت؟ هەندێکیان گەورە، هەندێکیان بچووک. هەمیشە پرسیارم دەکرد، "ئەو چەندە ئەستێرەیە لەوێ چی دەکەن، چۆن دەست بە ئاسمانەوە دەگرن، بۆ ناکەونە خوارەوە؟'، دوای ئەم پرسیارە بێ وڵامانە دەستمان دەکرد بە یاریکردن لەگەڵ ئەستێرەکان. کێ سەرەتا ئەستێرەیەکی بزوێنەر دەدۆزێتەوە؟ چاومان دەتروکاند، بەنێو ئەستێرەکاندا دەمانڕوانی تا یەکێکیان ببینینەوە. کە دەمانبینی، دەبوو بە هاتوهاوار.

- من یەکێکم بینی.

- کوا؟

- لەوێیە، لەلاى قیبلەوە دێت.

- ئەوە فڕۆکەیە. تۆ نابینیت ڕووناکییەکەی دێت و دەچێت؟

ڕاستە، زۆر جار بەوێدا فڕۆکە تێدەپەڕن. بەهۆی هاتوهاواری منداڵەکانەوە تا درەنگان کەس خەوی لێ نەدەکەوت. کوڕەکەم بنوون، کچەکەم عەیبە، دراوسێکان دەنگمان دەدەنێ. ئایا ئێمە بێدەنگ دەبین؟ زۆر جار بۆ ئەوەی بێدەنگمان بکەن، دەیانگوت: "ئاگاتان لێ بێت دەنگی وشترەکان دێت"، کاتێک کەسێک قسەی دەکرد، دەیانگوت: "ئای خوایە گیان دەنگی وشترەکان هات". لە ترسەوە سەرمان دەخستە ژێر بەتانییەوە تا خەومان لێ دەکەوت.

بەهۆی گەستنی دەعباکانەوە، جەستەمان سوور دەبووەوە، بەڵام هێشتا زۆر خۆش بوو لەسەر تەختەکان بخەوین. لە ئاسمان، دایک و باوک و ئەستێرەمان هەبوو. دایک و باوکیش ئەستێرە بوون بۆ ئێمە. ئێمە بێخەم بووین.

هەنووکە ماڵەکەمان لە شاردایە. تەختێکم لە سەربان داناوە. بەڵام لەسەر تەختەکەم ئەستێرە نییە. نە لەلای من و نە لە ئاسماندا. تەنیا من هەم و هەندێک جاریش مانگ هەیە. ئەویش زۆر دوورە.

KURDŞOP
625 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!