کوردیی زازاکی بە شەش ڕۆمانی نوێ ڕیکۆردێکی بەدەست هێنا

لە باکوور بەبێ جیاوازی، زۆرینەی خەڵک لە ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕیی مۆدێڕن هیچ نازانن. هەر بۆیە داوا لە کوردشۆپ دەکەین کە بابەت و نووسین لەسەر ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕی بڵاو بکاتەوە تاکوو بتوانین کەڵکی لێ وەربگرین.

وەلات ڕامین‌ئازاد

یەکەمین ڕۆمانی کوردیی کورمانجی، ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن عەرەبی شەمۆ نووسراوە: شوانی کورمانج. یەکەمین ڕۆمانی کوردیی سۆرانی ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن ڕەحیم قازی نووسراوە: پێشمەرگە. و یەکەم ڕۆمانی کوردیی زازاکی ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن "دەنز گوندوز"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە: کلاما پەپووگی. بەڕاستی من هیچ لە ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕی نازانم. هەر بۆیە ناتوانم هیچ لەسەر ڕۆمانە یەکەمەکان بەو شێوەزارانە بێژم.

لە باکوور بەبێ جیاوازی، زۆرینەی خەڵک لە ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕیی مۆدێڕن هیچ نازانن. هەر بۆیە داوا لە کوردشۆپ دەکەین کە بابەت و نووسین لەسەر ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕی بڵاو بکاتەوە تاکوو بتوانین کەڵکی لێ وەربگرین. وەک چۆن ئێمە ئەدەبی کوردیی گۆرانی و کەلهوڕی ناناسین، ڕەنگە ئەوانیش ئەدەبی کوردیی زازاکی یان کورمانجی نەناسن. ئێمەی کورد پێویستە ئەدەب، سینەما، مۆسیقا و بوارەکانی تری خۆمان بە یەکتر بناسێنین. ئەگەر هەڵە نەبم، ئامانجی سەرەکیی کوردشۆپیش هەمان شتە. مەبەستی سەرەکیی ئەم نووسینە بە کورتی ناساندنی نوێترین ڕۆمانی کوردیی زازاکییە بە ڕۆژهەڵاتییەکان و باشوورییەکان.

زازا وەک کرد، کورمانج، دملی؛ زمانی خۆیان وەک کردی- کردکی، کرمانجکی و دملکی پێناسە دەکەن.

بەگوێرەی بیبلیۆگرافیای کرمانجکی (زازاکی)ی موتلو جانی، بە گشتی یازدە ڕۆمان بە زمانی کوردیی زازاکی تا ساڵی ٢٠١٧ چاپ کراون. لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٢ - ئەوەندەی من بزانم - پێنج شەش ڕۆمان چاپ کراون.

بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا، هەرچەندە هێشتا ساڵەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام شەش ڕۆمان بە زمانی کوردیی زازاکی چاپ کراون. تا ئەمڕۆش یەکەمجارە لە ماوەی یەک ساڵدا شەش ڕۆمان بە زمانی کوردیی زازاکی چاپ و بڵاو بکرێنەوە. ئەمە ڕیکۆردێکە لە مێژوودا بۆ ئەدەبیاتی کوردیی زازاکی.

لەم نووسینەدا حەز دەکەم ئەو شەش ڕۆمانە بناسێنم.

١- دەمسەرێ ڤیری (وەرزی بیر)، نەوزاد ڤالێری، وەشانگەی ئاڤێستا.

نەوزاد ڤالێری (١٩٧٥، چەولگ)، شاعیر و وەرگێڕ و نووسەرە. تا ئێستا دوو کتێبی شیعری ناوبراو چاپ کراون. کتێبێکی سۆهراب سپێهری کە لە فارسییەوە وەریگێڕاوە بۆ کوردیی زازاکی. چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی چەولگی کۆ کردەوە و وەک کتێب چاپی کرد. لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر نووسین و بابەتی بڵاو کراونەتەوە. "دەمسەرێ ڤیری" یەکەم ڕۆمانیەتی.

شوێنەکانی ئەم ڕۆمانە بریتین لە چەولیگ، دارا هێنێ، ئامەد، ئەستەنبوڵ، بەرلین و هامبۆرگ. لە ڕۆمانەکەدا وێنەی گۆڕانی نەوەکان هەیە.

٢- ڤندیبیایش (بزربوو)، سەروەت ئەککاش، وەشانگەی ڕۆشنا.

فەرموون سەیری بکەن: لە ئەردەخان تەنیا گوندێکی زازایان هەیە. ڕۆماننووسێک لەو گوندەوە هەڵکەوتووە. ئایا ئەمە شتێکی تایبەت نییە؟ خۆزگە لە هەر گوندێکی ئێمە نەک نووسەرێک، بەڵکوو چوار پێنج نووسەر هەڵدەکەوتن. چوار پێنج نووسەر! خۆزگە چیرۆکی "ئێش" لە نووسینی حەسەن مەت هاتبایەتە دی...

تاکە ڕۆماننووسی ئەردەخانی ئێمە، سەروەت ئەککاشەیە (١٩٨٠). یەکەم ڕۆمانی بە ناوی "هەیف" لە ساڵی ٢٠١٧دا چاپ و بڵاو کرایەوە. ڤندیبیایش دووەم ڕۆمانیەتی.

لە ڤندیبیایشدا پەیوەندیی نێوان نەوەکان بە کارەکتەری وەک باوک و کوڕ و نەوە کێشەدار دەکرێت. لە کۆتاییدا نەبوون و ونبوونی نەوەیەک دەبینین. نەمان و نەبوونی ئەو نەوەیە لە بنەماڵەیەک بە تەنیا بەس نییە. نا! نا! لەدەستدانی پارچەیەکی میللەتێکە.

٣- ئاستۆرێ تەرقنایەیی (ئەسپەکانی سلکاندی)، مەعرووف ئاتائۆغڵو و حوسێن تورهاللی، وەشانگەی ڕۆشنا.

پرۆسەی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆمانە زۆر سەرنجڕاکێشە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ڕۆشان لەزگین لە بلۆگەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، مەعرووف ئاتائۆغڵو باس لە ئەزموونەکانی باپیری و دایکی و داپیرەی دەکات دوای شکستی سەرهەڵدانی شێخ سەعید. هەروەها حوسێن تورهاللی بەسەرهاتەکانی ئەو ئەزموونانە تۆمار دەکات. پاشان بە زمانی تورکی وەک ڕۆمان دەینووسێت. ڕۆمانەکە دەنێرێت بۆ ڕۆشان لەزگین بۆ چاپکردن و ڕۆمانەکە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردیی زازاکی و و بەو شێوەیە بڵاوی دەکاتەوە. ئاستۆر تەرقنایەیی ڕۆمانێکی ژیاننامەیی و دۆکیۆمێنتارییە. ئەزموون و ژیانی سێ کەس لەخۆ دەگرێت، لەنێویاندا سۆسیۆسکۆلۆجیای دوای شکستی سەرهەڵدانەکە.

٤- هێڤیا سەسەرۆن رۆجۆبیین (هیوای سەد ساڵ ڕۆژێکی تر)، حاجی ئۆزکال، وەشانگەی J&J.

حاجی ئۆزکال (١٩٥٧، پیران- ئامەد) نووسەر، زمانزان، فەرهەنگنووس و کۆکەرەوەی فۆلکلۆرە. "هێڤیا سەسەرۆن رۆجۆبیین" یەکەم ڕۆمانیەتی. نووسەر لەم ڕۆمانەدا هەوڵ دەدات لە چوار نەوە تێبگات: نەوەی باپیری، نەوەی باوکی، نەوەی خۆی و منداڵەکانی.

٥- گابان دە ژو چێ خاواچور (خانوویەک لە دۆڵی خاواچور)، حوسێن ئایریلماز، وەشانگەی دام.

حوسێن ئایریلماز خەڵکی دێرسیمە. "گابان دە ژو چێ خاواچور" یەکەم ڕۆمانیەتی. خاواچور ناوی دۆڵێکە لە دێرسیم. لەو دۆڵەدا یەک خانوو هەبوو. ئەو ماڵە بوو بە بیرۆکەی نووسەر بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە. پێش کۆلۆنیالیزم و جینۆسایدی دێرسیم، ژیانی ڕۆژانە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندیی مرۆڤەکان لەگەڵ سروشت، ژینگە و ئاژەڵ، باوەڕ، ڕۆح، کولتوور، کۆمەڵگە، جوگرافیا و سروشت چۆن بوو؟ نووسەر هەوڵ دەدات بەم ڕۆمانە وڵامی ئەم پرسیارە جددی و قووڵە بداتەوە.

٦- لۆرکا دۆمانو (لۆریکای منداڵان)، شاهین چیچەک، وەشانگەی فام.

ئەم ڕۆمانە ڕۆمانێکی مێژووییە. تەرکیزی ڕۆمانەکە لەسەر جینۆسایدی دێرسیمە. لە ڕۆمانەکەدا خوێنەران دڕندەیی جینۆساید و خەبات بۆ ژیان لە چاوی سێ منداڵەوە دەبینن.

بەکورتی دەکرێت بڵێین توخمە سەرەکییەکەی ئەم شەش ڕۆمانە، ڕابردووە. هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە دێترمینیزم و دیالێکتیکی ڕابردوو، شیکردنەوە و حسابکردنی...

KURDŞOP
903 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!