فەرموو شاعیر

بەکورتی و بە کورمانجی، ڕێناس ژیان دوای ژانیا و "کۆلەکسیۆنا چرووسکان مەخزەنا خوینێ" چی بۆ شیعرەکەی زیاد کردووە؟ ئایا شتێکی جیاوازی وتووە؟ دەنگی خۆی بەرزتر کردووەتەوە؟ بێجگە لە ژمارەی کتێب و لاپەڕەکان، بەردێکی بۆ بورجی شیعری کورمانجی زیاد کردووە؟ ئایا دەکرێت ژانیا خۆی نەکوشتبێت بەڵکوو خودی خوڵقێنەرەکەی کوشتبێت

 

ڕێزان دلژەن

 

لە شیعری هاوچەرخی کورمانجیدا کەم شاعیر هەیە کە یەکەم بەرهەمی بەهێز و کوالێتیی بەرز و دەنگی خۆی هەبێت. دەتوانین وەک نموونە عوسمان مەحەمەەد، کاوا نامر و ڕێناس ژیان بهێنینەوە. لەم دەقەدا تیشک دەخەینە سەر ئەزموونی شیعریی ڕێناس ژیان.

لە ساڵی ١٩٩٩دا بە "ژانیا"، دەرگایەکی نوێ بەڕووی شیعری کورمانجیدا کردەوە کە ئێمە ئاگاداری نەبووین. ئیتر ژانیایەکی شیعرمان هەبوو، پێویستە گەشە بکات، ببێتە دەنگێک، ببێتە ڕەنگێک. ٢١ ساڵ دوای ژانیا، پێنجەمین کتێبی ڕێناس ژیان بە ناوی "بەرفوەرین" چاپ و بڵاو بووەوە. با کەمێک سەبارەت بەم پرۆسەی شیعرەی سەرتان بێشێنین.

دیوانێکی ڕەشە. بەڵام ڕەشێکی تاریک، ئەو ڕەشبوونە بە جوانی ڕەسم کراوە. ئایا شاعیر ناوی هەستەکانی دەڵێت و دەگری یان بە شیعر وەسفی دەکات؟ ڕێناس ژیان بە باشی لەم هاوسەنگییەدا شارەزا ببوو.

«پۆرکورا دیا من

ل سەر دکا مالێ

هین ل هێڤیا منە

هین

وێ ل ور پۆر سپی کر

من ل ڤر ژین سپی کر»

و بێگومان لە ژانیادا، بیرۆکەیەک هەیە، خەمێک هەیە، فەلسەفەیەک هەیە، گەڕانێک هەیە - ڕەنگە بەدوای خۆیدا بگەڕێت - شانۆ هەیە، سیاسەت هەیە، هێما بەهێزەکان هەن. کەم تا زۆر ئەمانە لە دیوانی دووەمدا هەن (کۆلەکسیۆنا چرووسکان مەخزەنا خوینێ). بەڵام پاشان؟

پاشان ئێش، دین و شین و بەرفوەرین. ئەگەر شاعیرێک پشوویەکی زۆر بە شیعرەکەی بدات، یان لە هەوڵێکی سەیردایە، یان لووتبەرزییەکەی شکاوە. ڕێناس ژیان دوای کۆکردنەوەی کتێبی "کۆلەکسیۆنا چرووسکان مەخزەنا خوینێ" بۆ ماوەی دە ساڵ "دێشیا"ی چاپ و بڵاو کردەوە. ناوی بەشی سێیەمی ژانیا "ئێش"ە. نەخۆشیی قافیە لە "دێشیا"دا دەست پێ دەکات. لەم سێ دیوانەی کۆتاییدا خەریک بوو بڵێت ئەگەر قافییەیەک هەبێت، ماناکەش باش نییە.

«ژ وێ شەڤا ب شەوبێ

بێهنا فریکێن شەوتی دهات ژ چۆلێ

چەند خارێن من وندا بووبوون ل نەوالا واوەیلێ

دەستمێژا تە و ژانێ ژ هەڤدو ناشکێ

هەبهنارکێ!

من ژ تە رە گۆت نەخەیدە ژ وێ چیرۆکێ

وێ گەوریا تە دل بدە کێرێ

ل کەربەلایێ

بەلێ دەلالێ»

لە ڕاستیدا شاعیر لە "دێشیا"دا ویستی شتگەلێک تاقی بکاتەوە کە تاقی نەکراونەتەوە، ئاسۆ بەرفراوانتر بکات، بورجەکە بەرزتر بکاتەوە. بەڵام نەک بە هێما بەهێزترەکان، نەک بە دەنگێکی ڕەسەن، ئەم شتەی بە شیعری "گەئۆمەتریک" تاقی کردەوە. وەک "شیعر- ماتیک" و "شیعر- ئەستێرە". دوای "دێشیا"، دیسان بەرهەمێکی نزیک لە ڕەنگی ئەو - دین و شین – بڵاو کرایەوە. هەمان ئەگەر، هەمان کێشە، هەمان ئازار و مەینەتیش لەم کارەدا بەرچاون. دوایین جار بەرفوەرین. ئاخر قەڵەمێک کە تیژ نەبێت، سوودی چییە؟ ئێستا لە بەرفوەرین لێدانی دڵ ئەوەندە بەهێزە کە دەتوانین گۆڕانی ئاستی هێماکان لەگەڵ چەند نموونەیەک بەراورد بکەین.

"لێ تو ب دەڤ و لێڤ، ستوو و روو

پێک تێ ژ سەنفۆنیێن چرچرکانێن نیڤێ شەڤێ هاڤینێ"  (ژانیا، ر. ١١)

"من کاربوویا تە بکرا گوندێ خوە

و پێ ژ بیر بکرا مریێ خوە" (بەرفوەرین، ر. ١٣)

سەرلێشێواوی لە "بەرفوەرین"دا دیارە، لە زۆرێک لە دێڕەکاندا دەردەکەوێت.

"ل چۆل و چیان پەزکۆڤیان ئەز ژ خوە رە کرم ئێم

د پۆزێ زناران دە بووم خزێم

دەرم و تێم

دەرم و تێم" (بەرفوەرین، ر. ١٦)

هەندێک کلیشە، شابلۆن و سنووردارکردن هەیە. هەڵوەشاندنەوەیان ئەستەمە. بەڵام با دووبارە هەوڵ بدەینەوە. بەکورتی و بە کورمانجی، ڕێناس ژیان دوای ژانیا و "کۆلەکسیۆنا چرووسکان مەخزەنا خوینێ" چی بۆ شیعرەکەی زیاد کردووە؟ ئایا شتێکی جیاوازی وتووە؟ دەنگی خۆی بەرزتر کردووەتەوە؟ بێجگە لە ژمارەی کتێب و لاپەڕەکان، بەردێکی بۆ بورجی شیعری کورمانجی زیاد کردووە؟ ئایا دەکرێت ژانیا خۆی نەکوشتبێت بەڵکوو خودی خوڵقێنەرەکەی کوشتبێت...

سەرچاوەکان:

بەرفوەرین، ڕێناس ژیان، وەشانخانەی بەلکی، ٢٠٢٠

دێشیا، ڕێناس ژیان، وەشانخانەی بەلکی، ٢٠٢٠

دین و شین، ڕێناس ژیان، وەشانخانەی بەلکی، ٢٠١٦

ژانیا، ڕێناس ژیان، وەشانخانەی بەلکی، ٢٠١٨

 

 

KURDŞOP
657 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!