دەوڵەمەندیی فەرهەنگیی چێشتی مجێوری مامۆستا هەژار

بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار بە بوارێکی شوێنەوارناسی دەشوپهێنم؛ شوێنەوارێکی کۆن و دەوڵەمەند. چونکە لە یادەوەرییەکانیدا، لە ڕووی ڕۆشنبیری، کۆمەڵگە، ژیانی ڕۆژانە، ڕۆشنبیرانی کورد، سەردەمەکەی، شۆڕشی بارزانی، سەربەخۆیی کۆماری کوردستان، کارەکتەر و کەسایەتیی کورد، چوار پارچەی کوردستان، دۆخی کۆمەڵایەتی- سیاسیی سەردەم، کۆمەڵناسیی کوردی و ئەدەبی کوردی و... زۆر دەوڵەمەندە و چەندین خاڵ و وردەکاریی سەرنجڕاکێشی تێدایە.

 

وەلات ڕامین‌ئازاد

 

کتێبی یادەوەرییەکانی مامۆستا هەژار بە ناوی چێشتی مجێور (٢٠٢٢) لەلایەن "موحسین ئۆزدەمر"ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زاراوەی کورمانجی و لەلایەن وەشانگەی "پەیوەند"ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

پێش ئەوەی چێشتی مجێور بخوێنمەوە، پێم وابوو مامۆستا هەژار تەنیا شاعیرە، بەڵام نەخێر، مامۆستا هەژار، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، چالاکوان، فەرهەنگنووس، پێشکەشکار، پێشمەرگە و هاوڕێی مەلا مستەفا بارزانیش بووە.

هەرچەندە مامۆستا هەژار لە دوای تەمەنی شەست ساڵییەوە دەستی بە نووسینی ژیانی خۆی کردووە، هەرچەندە دەڵێت کە زۆرم لەبیر نییە، بەڵام یادەوەرییەکانی ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە یادەوەرییەکەی زۆر بەهێز و زیندوو و گەشاوەن. چێشتی مجێور جۆرێکە لە خواردن. دەگوترێت چەند خواردنێک لەگەڵ پاشماوە تێکەڵ دەکرێت. مامۆستا هەژار نووسینی بیرەوەرییەکانی بە خواردن دەشوپهێنێت. مەبەستی ئەوەیە کە ئەو شتانەی لە ژیانی خۆی بیری دێتەوە بە شێوەیەکی تێکەڵاو نووسیویەتی. هەندێک شوێن و خاڵ لە یادەوەرییەکانیدا هەن کە خەڵک لە دڵیاندا ئاواتی ئەوە دەخوازن کە دەکرا ئەو شوێن و خاڵانە زیاتر تیشکیان بخرایەتە سەر. بەڵام هەرواش ناوازە و بەنرخ و جیاوازە.

جیاوازیی بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار بریتین لە: ١) تەفسیلین ٢) گێڕانەوەی یادەوەرییەکان تەوسیفین ٣) لە ڕووی بابەت و تەرکیزەوە فرەلایەنن، وەک کولتوور، ژیانی ڕۆژانە، دۆخی ئەدەبی کوردی، پۆرترەی ڕۆشنبیران و نووسەران و هتد.

بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار بە بوارێکی شوێنەوارناسی دەشوپهێنم؛ شوێنەوارێکی کۆن و دەوڵەمەند. چونکە لە یادەوەرییەکانیدا، لە ڕووی ڕۆشنبیری، کۆمەڵگە، ژیانی ڕۆژانە، ڕۆشنبیرانی کورد، سەردەمەکەی، شۆڕشی بارزانی، سەربەخۆیی کۆماری کوردستان، کارەکتەر و کەسایەتیی کورد، چوار پارچەی کوردستان، دۆخی کۆمەڵایەتی- سیاسیی سەردەم، کۆمەڵناسیی کوردی و ئەدەبی کوردی و... زۆر دەوڵەمەندە و چەندین خاڵ و وردەکاریی سەرنجڕاکێشی تێدایە.

بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار گەنجینەی گەورەی تێدایە. وردەکارییەکانی چێشتی مجێور بیرۆکەی ڕۆمانێک، چیرۆکێک و فیلمێک بە خەڵک دەبەخشێت. بۆیە پێویستە خوێنەر وەک شوێنەوارناسێک لە بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار نزیک بێتەوە و سەرنجی لەسەریان بێت.

پۆلێنکردنی چێشتی مجێور:

١- ژیانی مامۆستا هەژار

ژیانی مامۆستا هەژار لەنێو تێکچوون و سەرهەڵدان، نەبوون و بنیاتناندایە. بە وردی باس لە سەردەمی منداڵیی خۆی، سەردەمی کۆماری کوردستان، ڕۆژانی برسێتی لە بەغداد، ساڵەکانی لە ڕۆژاوا، ڕۆژەکانی لە بەیرووت، ئەورووپا، مۆسکۆ، باکۆ، تاشکەند، سلێمانی، جزیرێ، ساتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مردن لە ماوەی ساڵانی پێشمەرگایەتی، دۆست و هۆگران، پەیوەندیی لەگەڵ ڕۆشنبیران و سیاسەتی کورد، خۆشەویستی بۆ کتێب، ئاشنابوون لەگەڵ هێمن و گاڵتەکردن بە شیعرەکانی، دڵسۆزی و فیداکارییەکانی هاوسەرەکەی، کاری فیکری و ڕۆژەکانی لە کەرەج دەکات.

٢- ژیانی ڕۆژانە

لە چێشتی مجێوردا بە وردی باس لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی لە کۆماری کوردستان، سلێمانی، بەغداد، قامیشلۆ، بەیرووت، پاریس، مۆسکۆ، باکۆ و ئێریڤان دەکات.

٣- ئابووری

چێشتی مجێور لەسەر ئابووریی کۆمەڵایەتیی سەردەمی خۆی زانیاریی زۆرمان پێ دەدات. چینی ئاغا و شێخ، چینی هەژار، چینی گوندی و شاری.

٤- کولتوور

لە چێشتی مجێوردا زۆرترین زانیاری لەسەر کولتووری ئەو سەردەمە بەدەست دەهێنین. لەسەر کولتووری جوولەکە، ئاشووری، تورکمان، عەرەب، کورد، ئێزدی، تورک، ئێرانی، ڕووسی، فەرەنسی، ئازەری و ئەرمەنی. هەروەها لەسەر ئەم بابەتانەشی نووسیوە: قەدەغەکردن و چاپکردنی کتێب، مەترسییەکانی چاپخانە، کولتووری مەدرەسە و فەقێتی، تۆمەتی سیخوڕی، گرینگیی ڕادیۆ، خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامە بۆ پارە، ڕق و کینە لەنێوان مەزهەبەکان و... . ڕۆماننووس دەتوانێت پشت بە چێشتی مجێور ببەستێت و لەسەر ئەو سەردەمانە ڕۆمان بنووسێت.

٥- پۆرترەی ڕۆشنبیرانی کورد

لە کتێبی "چێشتی مجێور"دا زانیاریی زۆر لەسەر ژیانی ڕۆشنبیران، شاعیران، نووسەران و کوردناسانی کورد دەدات و باس لە ژیانی پەنابەران، هەژاری، بێکاریی ڕۆشنبیرانی کورد، پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر، گوشار و سەرکوتکردن، سانسۆر لە دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەسەر ڕۆشنبیران دەکات، وەک: کانی، پیرەمێرد، گۆران، فایەق بێکەس، قادری جان، مەلا حاجۆ، جگەرخوێن، نوورەدین زازا، د. نافیز، جەلادەت بەدرخان، عوسمان سەبری، حەسەن قزلجی، زەبیحی، حزنی موکریانی، قاسملوو، مەلا مستەفا بارزانی، جەلال تاڵەبانی، ئیبراهیم ئەحمەد و قەناتێ کوردۆ و...

٦- گەشت و گەڕان بە دونیادا

مامۆستا هەژار هەر چوار بەشی کوردستان، ئێران، عێراق، سووریا، لوبنان، میسر، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یۆنان، ڕۆمانیا، ئازەربایجان، ئەرمەنستان، ئاسیای ناوەڕاست و ڕووسیا و... گەڕاوە و گەشتی زۆر شارانی کردووە.

٧- دۆخی ئەو سەردەمە

لە چێشتی مجێوردا زۆر وردەکاریی سەرنجڕاکێش و جیاواز لەبارەی بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی و سیاسەتی ئەو سەردەمە هەیە. لەو کتێبەدا سەیری ئەو قۆناغە دەکەین، دەبینین کوردە هەژار و گوندنشینەکان لەژێر هەژموونیی شێخ و ئاغاکاندا بوون، هێزە کوردییەکان لەنێوان ڕووس و ئینگلیزدا خەریک بوون دەخنکان.

٨- خەباتی ڕۆشنبیری و هونەریی کوردی

لە چێشتی مجێوردا زانیارییەکی زۆر ورد و قووڵ لەبارەی ڕۆشنبیری، هونەر، کوردناسی، میدیا، ڕۆژنامەوانی، ڕادیۆ و شیعری کوردی هەیە. وەک گۆڤارەکانی نیشتمان، هەڵاڵە، کوردستان، گەلاوێژ، ڕۆناهی و هاوار.

٩- ڕووداوە مێژووییەکان و کەسایەتی و کارەکتەرەکانی کورد

چێشتی مجێور زانیاری لەسەر زۆرێک لە ڕووداوەکانی مێژووی کورد دەدات و چەندین نموونەی سەرنجڕاکێشی بیرکردنەوە و شیکردنەوەی کەسایەتی و کارەکتەری کوردمان بۆ دەخاتە ڕوو. کاتێک چێشتی مجێورم خوێندەوە، ڕۆمانی "جەمشید خانی مامم، کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد"ی "بەختیار عەلی"م بیر هاتەوە. کاتێک سەیری چێشتی مجێور دەکەین کەسایەتی و کارەکتەری سەربازی، ڕۆشنبیر، گوندنشین، خوێندەوار، زانا، سەرکردەی وەک کارەکتەری جەمشید خان زۆر بە خێرایی دەگۆڕێت. بۆ نموونە دەبینیت لە سەردەمی شۆڕشدا فەرماندەیەکی پلەباڵای پێشمەرگە دوای تەواوبوونی شۆڕش بوو بە فەرمانبەری حکومی.

بە کورتی و کورمانجی، چێشتی مجێور وەک دەریا نییە، بەڵکوو وەک ئوقیانووس وایە.

KURDŞOP
988 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!