ئازاری وشە لە شیعری "ئەحمەد حوسێنی"دا

لە بواری ئەدەبی نوێی کوردی، ئەحمەد حوسێنی یەکێکە لە پایەکانی گەشەی شیعری مۆدێڕن. باسی سەرەتاکەی ناکەم. لە شیعری مۆدێڕندا، لە ڕێگەی تەمسیل و مێتافۆرەوە، قسەکانی حوسێنی وەک ئاوی ڕوون بە گەرووی خوێنەرانیدا دەڕژێن. لە کورمانجیی ئێمە کورداندا، سەرەڕای ئەوەی کە ڕەگ و ڕیشەی زمانەوانیمان چەندین گورزی گەورە و ترسناکی بەرکەوتووە، بەڵام لە شیعری حوسێنیدا، کۆدە زمانەوانییەکان لە قاڵب و سەبکی شیعردا، بە وشەی جوڵاو پێچراون، بێگومان ئەمە بە نەوە نوێیەکان دەڵێین. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خوێندەواریش زۆرتر بووە.

ئاراس حەسۆ

شیعر، بەتایبەت بۆ شاعیری کورد، بە جۆرێکە کە تەنیا ئەوان دەتوانن لەو ڕێگەیەوە بابەتی ڕۆحی و دەروونی و ژیانی خۆیانی پێ بهێننە سەر زار و دەریببڕن. پاشان تەنیا شیعر دەتوانێت برینەکانی کۆمەڵگەیەکی چەوساوە ساڕێژ بکات. هەرچەندە لە سەردەمی ئێمەدا چەندین ژانری دیکەی وەک شیعر و ڕۆمان دەرکەوتوون، بەڵام دەکرێت بڵێین کە زۆرێک لە شاعیرانی کورد لە سێبەری شیعردا ماونەتەوە و لە شیعرەکانیاندا ئازارەکانی کوردیان نووسیوەتەوە. ئەحمەد حوسێنی دەڵێت: "ئەگەر ئەم میراتە شیعرە نەبوایەت، زۆر لەمەوپێش خۆمم دەکوشت"، بۆیە تێدەگەین کە کۆمەڵگەیەکی باڵادەست دەتوانێت بەبێ شیعر بژی، بەڵام ژێردەستە ناتوانێت بەبێ شیعر بژیت. وەهای لێ هاتووە کە شیعر بووەتە سەرەتا و کۆتاییی ژیان.

لە بواری ئەدەبی نوێی کوردی، ئەحمەد حوسێنی یەکێکە لە پایەکانی گەشەی شیعری مۆدێڕن. باسی سەرەتاکەی ناکەم. لە شیعری مۆدێڕندا، لە ڕێگەی تەمسیل و مێتافۆرەوە، قسەکانی حوسێنی وەک ئاوی ڕوون بە گەرووی خوێنەرانیدا دەڕژێن. لە کورمانجیی ئێمە کورداندا، سەرەڕای ئەوەی کە ڕەگ و ڕیشەی زمانەوانیمان چەندین گورزی گەورە و ترسناکی بەرکەوتووە، بەڵام لە شیعری حوسێنیدا، کۆدە زمانەوانییەکان لە قاڵب و سەبکی شیعردا، بە وشەی جوڵاو پێچراون، بێگومان ئەمە بە نەوە نوێیەکان دەڵێین. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خوێندەواریش زۆرتر بووە.

ڕەنگە خوێندەواریی هەر قۆناغێک لەگەڵ شێوازی شیعری حوسێنی جیاواز بێت، بەتایبەتی ئەمڕۆ شیعری پۆستمۆدێڕن لە شیعری کوردیشدا سەری بەرز کردووەتەوە. پاشان پرسیار ئەوەیە، چەند لە ئێمەی کورد شیعری کلاسیکمان لە خانی و جزیرەوە تا شیعری مۆدێڕن و شیعری پۆستمۆدێڕن خوێندووەتەوە؟ هەر بۆیە بەشێک لە شاعیرانی وەک حوسێنی بوونەتە پردی نێوان کلاسیک و مۆدێڕنیتە و لە چاویلکەی چەند سەردەمێکەوە سەیری شیعری کوردی دەکەن.

کاتێک ئێمە گەنجانی کورد دەستمان بە خوێندنەوەی شیعر کرد، بە دڵنیاییەوە یەکێکیان شیعرەکانی ئەحمەد حوسێنی بوو. ئێمە لەگەڵ شیعرەکانی گەورە بووین، تەنانەت دەتوانین بڵێین کە ئێمە بە چەندین هۆکار لەژێر کاریگەریی ئەودا بووین. لەنێویاندا وشە و نەخش و ڕوانینی گەنجانە بوو، مرۆڤەکان دەیانتوانی بە وشەی ئاسوودە و سادە و جوان لە ئامانج و مانای شیعرەکە تێبگەن و دەیانتوانی سوودێکی زۆر لە کۆدە زمانەوانییەکان وەربگرن و بگەنە ئەو ئەنجامەی کە کام بابەت، کام شێواز و کام تەکنیک و ستایل گونجاوە. ئەمەش تەنیا لەلایەن گەنجانەوە نەدەکرا، بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی هەبوو. ئەمڕۆ لە ڕۆژاوای کوردستان شیعر توانیویەتی بە خۆنەویستی و پاکیی دڵی، خۆی بخاتە نێو دڵی هەموو گەل و گەنجانەوە.

ساڵی ٢٠١٦ کە ئەحمەد حوسێنی گەڕایەوە ڕۆژاوای کوردستان، لە کۆڕێکی شەوانە لە شاری کۆبانی چاوم پێی کەوت. کاتێک نۆرەی خوێندنەوەی شیعرەکەی هات، بینیم فایلێک A4ی هێنایە سەر مێزەکە، بە هاوڕێکەمم گوت، ئەمە ڕۆمانە نەک شیعر، تا سبەی تەواو نابێت. بەڵام کاتێک دەستی کرد بە خوێندنەوەی شیعرەکە، بینیمان لە هەر لاپەڕەیەکدا یەک دوو ڕستەی دەنووسی و لەگەڵ هەر ڕستەیەک وەرەقەی خۆی لە سەر مێزەکە دادەنا.

دواتر تێگەیشتم کە ئەحمەد حوسێنی بەهۆی کزیی بیناییەوە قسەکانی لەسەر لاپەڕەی گەورە نووسیوە. ئەو شەوە ڕووبەڕوو چاوم پێی کەوت. لە شەقامەکانی کۆبانیی دەڕوانی، بە قووڵی سەیری دیمەنەکانی وێرانەکانی دەکرد و بە قووڵی ئازاری دەدا و بە قووڵی وشەی شیعر لە دەمی دەڕژا. پاشان تێگەیشتین کە چەندە ئازاری هەیە. وشەکانی ئازاریان لێ دەڕژا.

هەر لە سووتانی سینەمای ئامودەوە تا شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان، لە شەڕ و بەرخۆدان و ماڵوێرانییەوە، هەموو ئەمانە هەم لە ژیانی، هەم لە چرچ و لۆچی دەموچاوی و هەم لە قسەکانیدا دیار بوون. بەهۆی ئەم تایبەتمەندی و میهرەبانییەوە هەمووان پێی دەڵێن خاڵە. خاڵێکی ئازیزە لە دڵی ئازیزانیدا. خاڵێکی وەهایە کە نەک هەر بە قەڵەمەکەی، بەڵکوو بە ڕۆحی خۆی و ژیانی خۆی و خەمخۆرییەکەی لە بەردەم گەنجەکاندا دەوەستێت.

لە ڕۆژاوای کوردستان لەگەڵ پەرەسەندنی چالاکییە زمانەوانی و ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکان، ئەو دەستی کرد بە پاڵپشتیکردنی گەنجان و ویستی گەنجانی خۆی بەهێزتر بکات.

کاتێک دەچینە نێو شیعرەکانییەوە، وەک شیعری کلاسیکی جزیری، ئازار و سووتانی خۆشەویستی زاڵ دەبێت. ئێمە شاهیدی ئەوەین، لە کاتی مانەوەی ئەو لە ڕۆژاوای کوردستاندا، چەندین کچ و کوڕی گەنج دەستیان کرد بە نووسینی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان. هەرچەندە کەم و کورت یان لاواز بوون، بەڵام پەرەسەندنی نووسین، بە تایبەتی لەنێو گەنجاندا، بەهێزتر بوو.

 

KURDŞOP
537 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!