منداڵانی کورد وەک منداڵانی دیکەی جیهان نین

منداڵێکی ئاسایی لەم دونیایەدا لە ژینگەیەکی ئارامدا دەژی. هەموو ڕۆژێک لە قوتابخانە بە شێوەیەکی ئاسایی زمانی دایکی فێر دەبێت و کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە بە ئارامی لە خێزانەکەیدا دەژی، چیرۆکەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ دەخوێندرێنەوە و بەم شێوەیە جۆری ئەدەبیاتی منداڵان لەو منداڵەدا ڕێکوپێکە.

ئەوین تەیفوور

کاتێک مرۆڤەکان باس لە ئەدەبیاتی منداڵان و گرینگیی خوێندنەوەی چیرۆک و ڕۆمان و یاری و... دەکەن، پێویستە سەرەتا ئاراستەی منداڵ و منداڵی بکەن و بارودۆخی ژیانی خۆیان جیا بکەنەوە. بێگومان لە هەموو شارێکدا منداڵان بەپێی ئەو ئازادییەی کە بۆیان تەرخان کراوە، لە خێزانەکانیاندا دەژین. واتە لە هەموو وڵاتێکدا منداڵ بەپێی دەرفەتەکان دەژی. منداڵانی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ منداڵانی نەتەوەکانی دیکە جیاوازن.

بە درێژایی مێژوو، دایک و باوک و باپیر و داپیری منداڵی کورد کۆمەڵکوژ کراون و تاڵان کراون. هەمیشە لە ناوەڕاستی شەڕ و شەڕی ژیاندان. بەبێ دایک و باوک، بەبێ خواردن و خواردنەوە و شوێنی خەوتن. ڕاستە لە هەموو جیهاندا، لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم و پێش و دوای ئەویش، لە هەندێک شەڕ و دڕندەیی و سەختی لە ژیانیاندا، منداڵان تەمەنی منداڵییان لەدەست دا، بەڵام ئەمە بەردەوام نەبوو و منداڵانی تر لە ڕۆژانی ئاساییدا لەدایک بوون.

ئەمە بۆ منداڵانی کورد ڕووی نەدا. منداڵانی کورد لە سەرەتای تەمەنیان و تا ساتی مردنیان لە سەختیدا دەژین. بۆ نموونە، سووتانی سینمای ئاموود لە ڕۆژاوای کوردستان، کۆمەڵکوژیی شنگال، کۆمەڵکوژیی کۆبانێ و سەدان کۆمەڵکوژی و تاڵانی لەو جۆرە کە لە مێژووی کورددا لە بیر ناکرێن.

هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ دواکەوتنی ئەدەبیاتی منداڵانی کورد لە جیهاندا. هەرچەندە ئەدەب لەنێو کورددا پێشەنگ بووە و هەزاران چیرۆک بۆ منداڵان نووسراوە، بەڵام دایک و باوکەکان نەیاندەتوانی بۆ منداڵەکانیان دەستی بخەن و بە خەیاڵ و هۆشیارییەکی فراوانەوە بیخوێننەوە.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە، هێشتا منداڵانی کورد لە ئەدەب بێبەش نین. نموونەی ئەمەش لە بەرچاودایە، سەرهەڵدانی دەیان نووسەری کورد و نووسینەکانیان بە زمانی کوردی سەرەڕای هەموو بەرتەسککردنەوەکان. جگە لەوەش دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە هەن کە بەرهەمی کوردی بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ گەورە و منداڵ بڵاو دەکەنەوە.

منداڵێکی ئاسایی لەم دونیایەدا لە ژینگەیەکی ئارامدا دەژی. هەموو ڕۆژێک لە قوتابخانە بە شێوەیەکی ئاسایی زمانی دایکی فێر دەبێت و کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە بە ئارامی لە خێزانەکەیدا دەژی، چیرۆکەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ دەخوێندرێنەوە و بەم شێوەیە جۆری ئەدەبیاتی منداڵان لەو منداڵەدا ڕێکوپێکە. کاتێک ئەو منداڵە گەورە دەبێت، بەزۆری کەسێکی باش دەردەکەوێت و لێهاتوویی جیاوازی هەیە. بەڵام ڕەنگە منداڵێکی کورد هەر لە منداڵییەوە باوکی لەدەست دابێت و لەسەر خێرخوازیی گەل ژیابێت. کاتێک دەچێتە قوتابخانە بە زمانی باڵادەست فێری خوێندنەوە دەبێت. ئەگەر چیرۆکێکی بە شێوەی زارەکی لە دایکییەوە لەبەر کردبێت، گوێی لێ دەبێت، بەڵام ئەگەر نەبوو، ڕەنگە منداڵەکە بەبێ ئەدەبیاتەکەی گەورە بێت و تەنانەت کاتێک گەورە دەبێت، کەسێکی زیرەک و ڕەفتاری باش نابێت، بە پێچەوانەوە، کەسێک دەبێت کە لەگەڵ کۆمەڵگەدا ناگونجێت.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختییه‌کانی پێشوو و زیاتریش، منداڵانی کورد له قوتابخانه‌کان فێری زمانی دایکی ده‌بن و پەروەردە دەکرێن. لانیکەم دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە گوێیان لە منداڵان گرتووە و بەرهەمیان بۆ چاپ کردووە. لە سەردەمی ئێستادا لانیکەم منداڵان بە ئازادی لە قوتابخانە و ماڵ و شەقامەکاندا فێری زمانی دایکیی خۆیان دەبن و قسە دەکەن. (کوردشۆپ: مەبەستی نووسەر قوتابخانەکانی ڕۆژائاوای کوردستانە. دیارە لە باشووری کوردستانیش پەروەردەی کوردی هەیە بەڵام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا خوێندنی قوتابخانەکان بە کوردی نییە)

سەرەڕای هەموو ناسۆرییەکانی ژیانی کوردان، نووسەران بۆ نووسین بۆ منداڵان، هەوڵیان دا بە ڕەنگ و وێنەی پڕ لە ئاژەڵی ڕەنگاوڕەنگ و سروشت، خەیاڵی خۆیان پیشانی منداڵان بدەن. هەرچەندە لە ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا جۆرەکانی چیرۆکی منداڵان کەمن، بەڵام هێشتا لە بەرهەمەکانی ئێستادا، نووسەران هەوڵیان داوە منداڵان فێری بنەما کۆمەڵایەتییەکان، پاکوخاوێنی، ئەزموون و ژیان لە داهاتوویەکی باشدا بکەن.

 

KURDŞOP
623 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!