زمان، تایبەتمەندیی زمانی و زمانناسی - بەشی 2

Langue بریتییە لە سیستەمی قسەکردن لە سەری قسەکەردا. Parole ئەو زمانەیە کە قسەکەر بۆ بارودۆخی تایبەت بەکاری دەهێنێت. دەتوانین بڵێین parole ناوەڕۆکی زمانە، parole لەلایەن زمانەوە شکڵ دەگرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە زمانەکە "دووانەیە". بەپێی تیۆریی Saussure زمان دووانەیە و لە دوو زانستدا دەخوێندرێتەوە، ئەم دوو زانستە بریتین لە: زمانناسی و نیشانەزانی (gösterge bilim). باسی زمانناسیمان کرد، ئێستا بەکورتی باسی سەمیۆلۆجی دەکەین.

شێرکۆ ژانزێم

 

زمانناسی و بەشە لاوەکییەکانی زمانناسی:

زمانناسی: زمانناسی بریتییە لە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر زمان لە ڕووی ڕستەسازی و دەنگ و فۆرمەوە. لە سەرەتای سەردەمی کۆن، لە هیندستان بۆ لێکدانەوەی دەقە ئایینییەکان، لە یۆنانیش بۆ کارکردن لەسەر فیلۆلۆجی، لەسەر زمان کاریان کردووە. هەر لە کۆنەوە زمانناسی هەمیشە لە حاڵی گەشەدا بووە، بە شێوەیەکی مۆدێڕن و بە زانستە سەربەخۆکان، گەیشتووەتە ئەمڕۆ. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا، ناسینەوەی زمانی هیندۆئەورووپی، لە سەدەی بیستەمدا، دامەزراندنی بناژۆخوازی لەلایەن Ferdinand de Saussure و بەرهەمەکانی Noam Chomsky لەسەر زمانناسی، ڕێگەی بۆ گەشەسەندنی ئەم زانستە خۆش کرد.

زمانناسی وەک زانستێکی مۆدێڕن لە گۆشەنیگای جۆراوجۆرەوە کار لەسەر زمان دەکات و بۆ ئەم شیکارییە داوای هاوکاری لە زۆرێک لە زانستەکانی تر دەکات.

زمانناسی وەک زاراوەیەک بۆ یەکەمجار لە سەدەی نۆزدەهەمدا بەکار هێنرا، ئامانجی سەرەکیی ئەم زانستە جیاکردنەوەی بەرهەمەکانی زمانناسی و فیلۆلۆجییە.

زمانناسی و تایبەتمەندیی زمانناسی:

فیلۆلۆجی لە ڕوانگەی فەرهەنگی و ئەدەبییەوە لەسەر دەقە نووسراوەکان دەکۆڵێتەوە، زمانناسیش لە ڕێگەی دەقی نووسراوەوە کار لەسەر گۆڕانی زمان و بنەمای مێژووییی زمان دەکات.

زمانناسی ژنێڤی Ferdinand de Saussure (1857-1913) بیرۆکەیەکی لەبارەی چەمکی زمانەوە هەیە کە ماوەیەکی زۆرە کاریگەریی لەسەر بواری زمانناسییەوە هەیە. Saussure ئەم شتە بە langue (بناغە) ناو دەبات و لە قسەکردن و نووسیندا بە "وتە" ناوی دەبات. Saussure لە سەدەی بیستەمدا وەک "دامەزرێنەر" ناوی خۆی تۆمار کرد.

Langue بریتییە لە سیستەمی قسەکردن لە سەری قسەکەردا. Parole ئەو زمانەیە کە قسەکەر بۆ بارودۆخی تایبەت بەکاری دەهێنێت. دەتوانین بڵێین parole ناوەڕۆکی زمانە، parole لەلایەن زمانەوە شکڵ دەگرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە زمانەکە "دووانەیە". بەپێی تیۆریی Saussure زمان دووانەیە و لە دوو زانستدا دەخوێندرێتەوە، ئەم دوو زانستە بریتین لە: زمانناسی و نیشانەزانی (gösterge bilim). باسی زمانناسیمان کرد، ئێستا بەکورتی باسی سەمیۆلۆجی دەکەین.

سەمیۆلۆجی زانستێکە کە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە لێکدانەوە و فۆرم و مانای نیشانەکان دەکۆڵێتەوە. مەیدانی ئەم زانستەی بوارە کولتوورییەکان، بریتییە لە نەریت و هەموو ئەو نیشانانەی کە بۆ تێگەیشتن لە دەقەکە یارمەتیدەرن.

سەمیۆتیک لە وشەی "سەمیۆن"ەوە هاتووە کە لە زمانی یۆنانی کۆن بە واتای "نیشاندان" دێت. بە مانای ئەمڕۆ، بۆ یەکەمجار لەلایەن John Locke لە بەرهەمی Essays Lencarnning Human Undertandîng بەکار هاتووە.

سەمیۆلۆجیی مۆدێڕن دوو سەرچاوەی سەرەکیی هەیە، یەکێکیان بەرهەمەکەی "Saussure"ە بە ناوی "وانەکانی زمانناسی"، ئەوی دیکەشیان نووسینەکانی "Charles Sanders"ه. لەم بوارەدا ئەو کەسانەی کاریان کردووە و ناسراون بریتین لە: Roland Bartes، Umberto Eco و Mihail Bahtin. ئێستا با بگەڕێینەوە سەر زمانناسی و پەیوەندیی نێوان زمانناسی و زانستەکانی تر.

زمانناسی - ڕێزمان: هەرچەندە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان زمانناسی و ڕێزماندا هەیە، بەڵام زمانناسی بوارێکی فراوانە، بە گشتی بە بیرکاریی زمانەوانی ناسراوە.

زمانناسی - فیزیا: زمانناسی پەیوەندیی بە فیزیاوە هەیە. چونکە دروستبوونی دەنگ بە ڕێسای فیزیکی دروست دەبێت.

زمانناسی- بیرکاری: بیرکاری بۆ خۆی زمانێکی ترە. بەڵام بیرکاریی زمانیش هەیە کە بە ئامارەوە دێتە پێشمان.

زمانناسی - فەلسەفە: هەتا سەدەی بیستەم فەلسەفە سەرنجی لەسەر بوونی ئایین بووە. بەڵام دوای ئەوە پرسەکانی فەلسەفە بەرەو زمانناسی چوون.

زمانناسی - لۆژیک: وەک چۆن لە هەموو شتێکدا لۆژیک هەیە، لە قسەکردنیشدا لۆژیک و سیستەمێک هەیە.

زمانناسی - دەروونناسی: قسەکردن بەپێی باری دەروونیی مرۆڤ شێوە وەردەگرێت، بۆیە لەنێوان زمانناسی و دەروونناسی پەیوەندی هەیە.

دابەشکردنی زمانناسی:

١- فۆنەتیک - فۆنۆلۆجی (دەنگناسی): ئەو زانستەیە کە پشکنین بۆ فۆنەمەکان (دەنگەکان) لە زماندا دەکات، کار لەسەر ئەرکەکانی دەنگ دەکات. دروستکردنی دەنگ و گواستنەوەی دەنگ و دەستگەیشتن بە دەنگ. بەم پێیە فۆنەتیک سێ لقی هەیە.

- Akustik (دەرچوونی دەنگ)

- Transport (گواستنەوەی دەنگ)

- Receival (دەستگەیشتن بە دەنگ)

هەروەها فۆنۆلۆجی بەشێکی لاوەکیی فۆنەتیکە، فۆنۆلۆجی جیاکردنەوەی دەنگەکان دیاری دەکات. فۆنۆلۆجی بێ سنوورە.

٢- مۆرفۆلۆجی: کار لەسەر شێوەی زمان دەکات، واتە ڕێزمان. پێناسە و شیکاری و ناسینەوەی وشەکان دەکات. مۆرفۆلۆجی دەیەوێت بزانێت وشەکان چۆن دروست دەبن و پەیوەندیی نێوان وشەکان چییە.

August Schleicher لە ساڵی ١٨٦٠دا چەمکی مۆرفۆلۆجیی بۆ زمانناسی بەکار هێنا.

٣- Sentaks (ڕستەسازی): پێش ئەم زانستە پێی دەگوترا "nahv". ئەورووپییەکان پێیان دەگوت Sentaks. بەدواداچوون بۆ ڕستە، پێکهاتەی ڕستەکە، بناغەکانی ڕستەکە، چۆن وشە و دەستەواژەکان ڕستەکە پێک دەهێنن، ئەمانە بوارەکانی لێکۆڵینەوەی ئەم زانستەن. Sentaks وشەیەکی فەڕەنسییە.

٤- لەکسیکۆلۆجی (فەرهەنگناسی): ڕاستکردنەوە و ڕێکخستن و نووسینی فەرهەنگ. تیشک دەخاتە سەر ڕیزبەندی وشەکان لە فەرهەنگەکەدا.

٥- سەمانتیک (واتاسازی): تیشک دەخاتە سەر مانای وشەکان. دەتوانرێت لە دوو لایەنەوە تێبگەین، لە ڕووی فەلسەفی و لۆژیکی و زمانناسییەوە. ڕێبازی فەلسەفی و لۆژیکی جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان نیشانەکانی زمان و وشەکان دەکاتەوە. زمانناسیش گرینگی بە گۆڕانی ماناکان و بنچینەی زمان دەدات.

٦- دیالەکتۆلۆجی (زاراوەناسی): تیشک دەخاتە سەر شێوەزارەکان. لە وشەی یۆنانی "dialektas"ەوە هاتووە. دەوڵەمەندیی جوغرافیای زمان و دەرئەنجامەکانی ئەم دابەشبوونە جوغرافییە لە زمان دەکۆڵێتەوە. هەروەها تیشک دەخاتە سەر جیاوازیی نێوان دوو شێوەزاری یەک ڕەگ و جۆرەکانی.

لەم دەقەدا بە کورتی باسمان لە زمان و تایبەتمەندییەکانی زمان و زمانناسی و بەشە لاوەکییەکانی زمانناسی کرد. کاتێک باسمان لە زمانناسی دەکرد، بە دڵنیاییەوە Ferdinand de Saussure و تێڕوانینەکانی بۆ زمانناسیمان لەبیر نەکرد و نەدەکرا پشتگوێ بخرێن. هەروەها پەیوەندیی زمانناسی و زانستەکانی تر، لایەنێکی گرینگی ئەم بابەتە بوو.

KURDŞOP
1403 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!