شێرکۆ بێکەس و نووسین بە ئاوی نیشتمان

سەرەنجام حەولی بێ وچانی شێرکۆ بۆ نووسینی شیعری تازە وخوڵقاندنی فەزای نوێ و زمانی بە هێز و وێنەسازیی بێ وێنەی ئەو لە شیعردا کەسایەتییەکی مەزنی ئەدەبیی لێ سازکرد کە جودا لە کوردستان لە هەموو جیهاندا ناسرا و شیعرەکانی بوونە سەردێڕی زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەی جیهانی. لە سوێدیش بە وەرگرتنی خەڵاتی تۆخۆلێسکی هێندەی تر ناوی کەوتە سەر زار و زمانی ئەدیب و شاعیرانی جیهان.

 

 

"نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش" بریتییە لە بیرەوەرییەکانی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس، کە تێیدا شاعیر حەولی داوە سەربوردەی خۆی لە منداڵییەوە بگێڕێتەوە و تا ساتی نووسینی بیرەوەرییەکانی ئەو نووسینە دەوامەی بووە. ئەوەی دەمهەوێ لەسەر بیرەوەرییەکانی شاعیرێک لەنگەر بگرم، بە واتای پشتگوێخستنی شیعرەکانی نییە و هەر لەو نووسینە کورتەدا ئاوڕێکی خێراش لە دەقە شیعرییەکانی دەدەمەوە. بەڵام هۆکاری ئاوڕدانەوەم لە بیرەوەرییەکانی دەرخستنی ڕاستییەکە کە تا ئێستا کەمتر سەرنجی دراوەتێ، ئەویش ئەوەیە کە شێرکۆ بێکەس لەو بیرەوەرییانەدا ڕۆڵی خۆی وەک شاعیر نیشان دەدا و لەهەمان کاتدا پەیوەندیی خۆشی بە سیاسەتەوە دەخاتە بەرباس.

ئەوەی شێرکۆ بێکەس شاعیرێکی مەزن و داهێنەر و کەم وێنەیە هەم لە زمانی کوردیدا و هەم لە ئاستی جیهاندا حاشا هەڵنەگرە، بەڵام لە دوو توێی ئەو بیرەوەرییانەدا شتێکی دیکەشمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە یارمەتیدەری ئەو ناو و ناوبانگە بووە کە شێرکۆ لە ڕێی داهێنەریتی و دەقەکانییەوە دەستەبەری کردووە. شێرکۆ هەر لە مێرمنداڵییەوە تێکەڵی کاروباری سیاسی بووە و لە لووتکەی وزە و توانای شاعیرانەیدا ڕەگەڵ ڕەوتێکی سیاسیی تایبەت واتە یەکییەتیی نیشتمانی کوردستان دەکەوێ. ئەو هێزە سیاسییەش هەر لەسەرەتاوە دەرفەتی خۆ دەرخستن و مەیدانی چالاکیی ئەدەبییان بە پانەوە بۆ ڕەخساندووە و زەمینە و کەشێکیان بۆ ساز کردووە کە شاعیری داهێنەری کورد بتوانێ بە باشترین شێوە لەگەڵ بەردەنگانی لە پێوەندیدا بێ و بتوانێ دەقەکانی خۆی لە ڕێگای کاناڵی ڕاگەیاندنی ئەو هێزەوە بگەیەنێتە دەست خوێنەر و بەردەنگانی خۆی. لە لایەکی دیکەوە ڕێبەرایەتیی ئەو هێزە توانا و مرخی ئەویان بە باشی ناسیوە و وەکی خۆی لەو بیرەوەریانەدا دەنووسێ لە کاتە هەستیارەکاندا ئاگایان لێی بووە.

بۆ وێنە دەگێڕێتەوە کە لەوپەڕی ناسکیی هەلومەرجی شۆڕشدا و لەکاتێکدا کە بۆمباران و هێرشی بەعس بۆ سەر پێشمەرگە پەرەی ستاندبوو، مام جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار دەدا ئیتر نابێ شێرکۆ لە چیا و لەناو شۆڕشدا بمێنێتەوە. کە لێی دەپرسن بۆ؟ لە وڵامدا دەڵێ: ڕێبەری سیاسی ساز دەبێتەوە بەڵام شاعیری وەک شێرکۆمان دەست ناکەوێتەوە.

پاش ئەو بڕیارە، شێرکۆ ئەو چالاکی و تۆڕە پێوەندییە دەگێڕێتەوە کە یەکیەتیی نیشتمانی بۆی ساز دەکا تا دەیگەیەنێتە ئیتالیا.

بەڵام سەفەری شاعیری داهێنەر بەوە کۆتایی نایە و لە درێژەی نووسینەکەیدا باس لەوە دەکا کە چۆن ڕێکخستن و ئەندامانی ئەو تۆڕە پەیوەندییە ئەو بوارەی بۆ ساز دەکەن لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکانی ئەورووپادا دەرکەوێ و جار لەگەڵ جار جەغزی کاریگەریی جیهانیی ئەو زیاتر بێ. کۆی ئەو باسانەی لە ئیتالیا و سوێد و باقی وڵاتان دەیگێڕێتەوە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.

شتێکی سەرنجڕاکێش کە شێرکۆ لەو بیرەوەرییانەدا باسی دەکا جۆری هەڵسوکەوتی ڕەخنەگری کورد و بەردەنگی ئەورووپاییە لەگەڵ دەقەکانی ئەو.

شێرکۆ باسی ئەوە دەکا کە سی شیعری وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی ئینگلیزی و ئەو شیعرانە لە کۆڕەکانی ئەوێ دەخوێندرێنەوە و ئەویش کوردییەکەیان دەخوێنێتەوە. ئەو سەری لەوە سوڕماوە کە بەردەنگی ئەوێ بەو شیعرانە سەرسام بوون کەچی ڕەخنەگری کورد لەکوردستان هەر ئەو شیعرانەیان بەلاواز زانیوە و بە خراپ لەسەریان نووسیوە.

سەرەنجام حەولی بێ وچانی شێرکۆ بۆ نووسینی شیعری تازە وخوڵقاندنی فەزای نوێ و زمانی بە هێز و وێنەسازیی بێ وێنەی ئەو لە شیعردا کەسایەتییەکی مەزنی ئەدەبیی لێ سازکرد کە جودا لە کوردستان لە هەموو جیهاندا ناسرا و شیعرەکانی بوونە سەردێڕی زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەی جیهانی. لە سوێدیش بە وەرگرتنی خەڵاتی تۆخۆلێسکی هێندەی تر ناوی کەوتە سەر زار و زمانی ئەدیب و شاعیرانی جیهان.

لە ناو فارسەکانیشدا هەر لە دەیەی شەستی هەتاوییەوە دەقەکانی وەرگێڕدرابوون و لە گۆڤارەکانی دونیای سوخەن و ئەدەبستان و ئادینە و... بڵاو کرابوونەوە. بۆ یەکەمجار سەید عەلی ساڵحی شاعیری ناسراوی فارس بە نووسینی وتارێک بە ناوی" جیهان و شیوەنە ئەبەدییەکان" لە گۆڤاری دونیای سوخەندا باسی گەورەیی شێرکۆ و کاریگەریی ئەو لەسەر شاعیرانی جیهان دەکا. پاش ئەو نووسینانە شێرکۆ بوو بە ناسراوترین شاعیری جیهان لای فارسەکان ودواتر سەید عەلی ساڵحی نازناوی" ئیمپڕاتۆری شیعری جیهان"ی پێ دا.

ئەو نازناوە گەورەیی و کاریگەریی ئەو شاعیرە لە ئاستی جیهاندا نیشان دەدا و چون کەسێکی غەیرە کوردیش ئەو باسەی ورووژاندووە بۆ ناساندنی شوناسی ئەدەبی کورد لە ئاستی جیهانهدا گرینگە، ئەگەرچی هێندێک نووسەری کورد بەو نازناوە هەڵبەزیبوونەوە و گوتبوویان ئەوە ناوێکی سیاسییە و فڕی بەسەر ئەدەبیاتەوە نییە، کەچی لەوە ورد نەببوونەوە ئەو زمانە زمانێکی ئەدەبی و خوازەییە و مەبەست گەورەیی شاعیرێکە لە ئیقلیمی ئەدەبیاتی جیهاندا.

لە کۆتایی ئەو کورتە یادداشتەدا دەڵێم شێرکۆ بێکەس یەکێک لە کاریگەرترین شاعیرانی کورد کە ئاستی جیهاندا بوو. ئەو جیهانی مانا و فۆڕمی شیعری کوردی زەنگین کرد و ئاسۆکانی شیعری فراوانتر کردەوە.

KURDŞOP
583 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!