دۆزینەوەیەکی گەورە لە مەم و زینی "خانی"دا

لەم چاپەدا من دۆزینەوەیەکی گەورەم کرد. ئەویش دۆزینەوەی وشەیەک بوو کە واتای بەیتێکی مەم و زینی خانی سەروبن دەکات.


پەرویز جیهانی

کوردشۆپ-

لەم چاپەدا دۆزینەوەیەکی گەورەمان کرد. ئەویش پەیداکردنی وشەیەک بوو کە واتای بەیتێکی مەم و زینی خانی سەروبنە دەکات. لە چاپەکانی پێشوودا بەیتی ژمارە ٢٠٨ لە مەم و زین وەها هاتبوو:

ئەمما ژ ئەزەل خودێ وسا کر

ئەڤ رۆم وو عەجەم ل سەر مە راکرا

بەڵام وەک لە چاپەکانی پێشووشدا نووسیومە، ئەم بەیتە بەو ناوەڕۆکە، لەگەڵ بیر و هزری خانی، یەک ناگرنەوە.

من لە چاپە پێشووەکاندا لەسەر ئەو بەیتە و وشەی ئەمما، وەهام نووسیبوو:

ئەم بەیتە شیعرە لەگەڵ بیر و باوەڕی خانی یەک ناگرنەوە. خانی کە بەو شێوەیە زیرەکانە و بە ڕوونی داوای مافی گەلەکەی دەکات و بە بیر و هزرێکی پێشکەوتوو دژی ستەم و دڕندەیی داگیرکەرانی کوردستان دەنگی بەرز دەکاتەوە و بانگی میر و زانایانی کورد دەکات و دەڵێت: شەرمەزارییە بۆ ئێوە کە تایبەتمەندیی تورک و تاجیک قەبووڵ بکەن و گلەیی لە خودا دەکات و دەڵێت بۆچی کورد لە ژیان و پشک بێبەشە، چۆن دەبێت لەناکاو مافی داگیرکەری بە داگیرکەران بدات و بڵێ خودا هەر لە ئەزەلەوە ڕۆم و عەجەمی لەسەر ئێمە ڕاگرتووە؟! یان لەسەر سەری ئێمە بەرزیان کردەوە؟!

من هەرگیز نەمتوانی ئەو هزرە لەلایەن خانییەوە قەبووڵ بکەم و ئەو بەیتە و ناوەڕۆکی ئەو هزرە منی شۆک کردبوو، تا لەم دواییانەدا مامۆستا مەلا سلێمان کوروشون پێی گوتم، مامۆستا غەیاسەدین دونبلی گوتوویەتی: "دەستنووسێک لەلای مامۆستای من بوو کە لە جێی وشەی ئەمما وشەی ئایا نووسرابوو". یەکسەر تەلەفۆنم بۆ مامۆستا غەیاسەدین کرد و لەسەر ئەم بابەتە قسەمان کرد. مامۆستا غەیاسەدین گوتی کە دەستنووسەکە لەلای مامۆستای من سەید مەلا ئیبراهیمی ئەخدادیی مووشی بوو کە لە جێی وشەی ئەمما، وشەی ئایا هاتبوو و گوتی کە من لە پەراوێزی دەفتەری قوتابخانەی خۆم، ئەو قسەیەی سەید مەلا ئیبراهیمم نووسیبوو. دەستنووسی دەفتەری مامۆستا غەیاسەدین کە بۆ منی ناردووە، بە عەرەبی شرۆڤە دەکات کە وشەی ئەمما هەڵەیە و وشەی ئایا دروستە.

پاشان سەیری ئەو دەستنووسەی مەم و زینم کرد کە لە ئەرشیڤەکەمدا بوون. وشەی ئمما لە هەموویاندا هاتبوو. تەنیا لە دەستنووسێکی ئەرشیڤی ئا. ژابایی بە ناونیشانی:

Ms. Or.oct. 1202 کە سەر و بنی کەوتبوو و نادیارە، هەروەها مێژووی نووسینەکەشی نادیارە، لە جیاتی وشەی ئمما، وشەی ئایا زیاد کراوە، بەڵام ئایاکەی بێ نوختەیە. بە ڕای من کەوتنی ئەو نوختانە بووەتە دەستپێکی ئەو هەڵەیە و ناسخەکان "ئایا"یان وەک ئەمما خوێندووەتەوە.

ئەو دەستنووسە بەم شێوەیەیە:

ئیتر من لە ڕاستیی وشەی ئایا ئاگادار بوومەوە و ئەوە بۆم پشتڕاست بووەوە و من لەو چاپەدا لە جێی ئەمما، ئایام دانا و ئەو بەیتە وەها ڕاست کرایەوە:

٢٠٨ - ئایا ژ ئەزەل خودێ وسا کر

ئەڤ رۆم وو عەجەم ل سەر مە راکر؟

ئیتر واتا و ناوەڕۆکی یەک دەگرنەوە و خانی لە تۆمەت و بوختان ڕزگاری دەبێت و سەد ڕەحمەت لە گۆڕی پیرۆزی سەید مەلا ئیبراهیم و سپاس بۆ بەڕێز مەلا سلێمان کورشون و مەلا غەیاسەدین کە منیان ئاگادار کردەوە تاکوو ئەو هەڵەیە ڕاست بکەمەوە.

 

 

 

 

KURDŞOP
683 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!