فەتاحی ئەمیری لە گێڕانەوەی ڕیاڵەوە تا خوڵقاندنی کەشی جادوویی

ئەوەی ئەمیری لە ڕۆمانەکانیدا کردوویەتی و گرینگ و جێگای ئاوڕ لێدانەوەن؛ بە کارهێنانێ زمانێکی ڕەسەن و ساکار و پڕ لە وردەکارییە. لە دەکارکردنی تەکنیکە کلاسیکەکانی گێڕانەوە لە ڕۆمانەکانی سەرەتای دا، بەروە ساز کردنی فەزایەکی مودێڕن لە ڕۆمانەکانی دواتری دا هەنگاوی ناوە. گێڕانەوەی ئەمیری گێڕانەوەیەکی ڕەسەن و خاوەن بایەخە لە ئەدەبیاتی کوردیدا.

 

"فەتاح ئەمیری" ڕۆمان نووسێکی توانای ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە یەکەم کەسەکانە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوڕی لە ئەدەبی داستانی داوەتەوە و پاش ڕۆمانی "پێشمەرگە"ی "رەحیمی سەیفی قازی" ئەو یەکەم کەسە کە ڕۆمانی بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.

  ئەو نووسەرە ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی "مەنیچەر"ی سەر بە شاری بۆکان  لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتاییی لە شاری مهاباد تەواو کردووە. لە دەیەی پەنجای هەتاویدا بە هۆی چالاکیی سیاسییەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەندیخانەی دەوڵەتیی "موحەممەد ڕەزا شا"دا زیندانی کراوە.

رۆمانەکانی لە سەر بنەمایەکی دیار و پلان بۆ داڕیژراو نووسیوە. یەکەم ڕۆمانی واتە "هاوارە بەرە" وەک کاتی داستانی و فۆڕمی کۆمەڵایەتی، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەرباب و ڕەعییەتی. لەو ڕۆمانەدا، ئەمیری بە باشی ژیانی خەڵکی وەرزێڕ و مەڕداری و لادێیی کوردستانی گێڕاوەتەوە. هەم کاراکتەرەکانی نموونەی باشی ئەو کاراکتەرانەن کە لەو کاتە مێژووییەی کوردستاندا هەبوون و هەم فەزاسازیی ڕۆمانەکەی تەواو نیشاندەری فەزای کوردستانی  ئەو کاتە. لە لایەک جۆری پێوەندیی خەڵکی ڕەشۆکی و چینی ئەرباب دەگێڕێتەوە و  لە لایەک ژیانی ئاساییی چینی چەوەساوە  کە نموونە بەرجەستەکەی کەسایەتیی "یارە"یە باس دەکا.

لە ڕۆمانی دووەمی دا کە هەر درێژەی ڕۆمانی یەکەمە و ناوی "میرزا"یە، ئەمیری هەنگاوێک دێتە پێش و بە پێی ئەو شێوە ژیانەی لەوە پێش لە ڕۆمانی هاوارە بەرەدا نەخشاندوویەتی، سەردەمێکی دیکە لە ژیانی خەڵکی کورد دەگێڕێتەوە. سەردەمێک کە هاوڕێیە  لەگەڵ ڕوون بوونەوە و ئاگادار بوونەوەی خەڵک لە زوڵم و زۆر. ئەو زوڵم و زۆرەی لە میرزادا باس کراوە، دوو لایەن دەگرێتەوە، هەم خەڵک بەرە بەرە بەرانبەر بە ئاکار و شێوەی چەوساندنەوەی ئەربابەکان هەستیار دەبن و لەبەرانبەریاندا هەڵوێست دەگرن، کە نموونەکەی دژکردەوەی خەڵکە بە خودی ئەرباب  و دەست و پێوەندەکانی و هەم لە ڕێگای هێنانە ئارای کەسایەتییەکی خوێندەروای وەک میرزا، جۆرێکی دیکە لە هەڵوێستی مرۆڤی کورد لە بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسیی ناوەنددا دەگێڕدرێتەوە.

دوا وێنەی گێڕانەوەی ڕۆمانی میرزا ئەوەیە کە میرزا بە سواری ئەسپەکەی  ڕوو لە شاخەکان دەکا و دەڕوا. لێرەوە شێوەیەک لە خەباتی  دیکە دەست پێدەکا کە بریتییە  لە خەباتی چەکداری بە دژی دەسەڵااتی داگیرکەر، بەڵام ئەوەی دێڵێتەوە بۆ خوێنەر و ئەو بەشەی ناگێڕێتەوە و هەر نیشانەیەک بەجێ دێڵێ.

لە ڕۆمانی سێهەمی دا واتە "زیندە خەو"، فەتاح ئەمیری لە فەزای دێ و گوند دێتە دەرێ و ئەوجار فەزای گێڕانەوەکەی دەگاتە شار و ژیانی خەڵکی شاریی کورد دەگێڕێتەوە. بەڵام ئەو  بەشەش و ئەو ڕۆمانەش لە درێژەی گێڕانەوەکانی دیکەی ئەمیریدایە؛ چون لێرەدا ئەمیری بەشێک  لە ژیانی خەڵک دەکاتە چیرۆک کە تێکەڵ کاری سیاسی بوون و چالاکییان کردووە و لەسەر ئەو کردە و چالاکییانە و هەروەها بە  هۆی دۆخی تازەی ژیانیانەوە، دەوڵەت لە بەندیخانەی کردوون. جودا لەوە، ژیانی خەڵکی ئاساییش  لە شار دەگێڕێتەوە. هەم سیاسەت و هەم ئەوین و پێوەندییە مرۆییەکان لەم ڕۆمانەدا، سەردەمی ژیانی  ئینسانی مودێڕنی کورد بۆ خوێنەر دەخاتە بەرچاو.

پاش زیندە خەو، فەتاح ئەمیری دوو ڕۆمانی پێوەندیدار بەیەکەوە چاپ دەکا. یەکەمیان "گێژەڵووکە"یە و دووەمیان "خەون و خەیاڵ"ە. ئەو دوو ڕۆمانە لە ڕاستیدا بەرگی یەک و دووی ڕۆمانێکن. چون کاراکتەرەکان لە هەر دوو ڕۆمانی ناوبراودا هەر یەکن و ڕووداوەکان درێژەی یەکترین. واتە لە ڕۆمانی یەکەمدا، ئەگەر پۆلێک کەسایەتی دێنە پانتای گێڕانەوەوە، لە ڕۆمانی دووەمدا هەر ژیانی ئەو کەسایەتییانە و بەسەرهاتەکانیان لە دەوامەی ژیانی ڕۆژانەیاندا  دەگێڕدرێتەوە. تەنیا جیاوازییەک بیخەینە ڕوو ئەوەیە کە لە ڕاستیدا کاراکتەری سەرەکیی ئەو ڕۆمانە، کەسێکە بە ناوی "چووکەڵ" و هەموو ڕووداوەکانی هەر دوو بەشی ڕۆمانەکان بە دەوری کەسایەتی و ئاکار و شێوەی بیر و بۆچۆن و بەسەرهاتەکانی چووکەڵ دا دەخولێتەوە. واتە چووکەڵ ناوەندێکە و هەموو جیهانی داستانێکە لە خزمەت ئەو دایە.

بەڵام لە  بەشی یەکەمدا چووکەڵیکی مێرمنداڵ دەبینین کە ئاشقی ئامۆزایەکی خۆی بووە و  لە خوێندندا کەسایەتییەکی بێ وێنەی هەیە و لای مەلای گوند دەرس دەخوێنێ و هەموو فکر و زکری خوێندنی دەرسی ئایینی و لە  لایەکی دیکەوە ئەوینی ئامۆزاکەیەتی.

لەو نێوە دا ڕۆمان نووس پەیوەندیی خەڵک و چینی ئاغا و پەیوەندیی خەڵکی شار و دێ و پەیوەندیی خەڵک و کەسایەتییە ئایینییەکانیش دەگێڕێتەوە، بەڵام چەقی باسەکان هەر چووکەڵە. هەر لەو بەشەدا چووکەڵ بە هۆی کوژرانی کەسێک لە حەساری ماڵەکەیان و تاوانبار کرانی بە پیاوکوشتن، دەکەوێتە بەندیخانە و باقیی چیرۆک گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی چووکەڵە لە  بەندیخانەدا، تا ئەوکاتەی چەند ساڵ دواتر لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ.

بەشی دووەم یان ڕۆمانی دووەم واتە خەون و خەیاڵ، هەر دەوامەی گێڕانەوەی  بەسەرهاتەکانی چووکەڵە، لەو کاتەوە کە لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ و  ئەوینی ئەو لەگەڵ جندۆکەیەک بە ناوی "ئیسمڕاڵدا". ئەو بەشەی چیرۆکیش ئەگەرچی بە سەدان وردە چیرۆکی دیکەی تێدایە و بە شێوەی چیرۆک لە ناو دڵی چیرۆکدا ڕەوتی ڕووداوەکان دەچنە پێش، بەڵامام هەموو  ئەو چیرۆکانە یان بۆ  چووکەڵ باس کراون و یان بە شێوەیەک پێوەندییان بە ژیانی ئەوەوە هەیە.

 فەتاحی ئەمیری ئەو دوو ڕۆمانەی وەک دوا  یادگاری خۆی بە کتێبخانەی کوردی  بەخشیوە و بەداخەوە ئێستا گرفتاری نەخۆشییەکی کوشندەیە. ئەوەی ئەمیری لە ڕۆمانەکانیدا کردوویەتی و گرینگ و جێگای ئاوڕ لێدانەوەن؛ بە کارهێنانێ زمانێکی ڕەسەن و ساکار و پڕ لە وردەکارییە. لە دەکارکردنی تەکنیکە کلاسیکەکانی گێڕانەوە لە ڕۆمانەکانی سەرەتای دا، بەروە ساز کردنی فەزایەکی مودێڕن لە ڕۆمانەکانی دواتری دا هەنگاوی ناوە. گێڕانەوەی ئەمیری گێڕانەوەیەکی ڕەسەن و خاوەن بایەخە لە ئەدەبیاتی کوردیدا.

 

 

KURDŞOP
668 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!