بەراوەردی تێگەیشتن لە دیاسپۆرا لە دوو ڕۆمانی کوردیدا

بەراوردێک لە ڕوانگەی پەیام و تێگەیشتنی دیاسپۆرا لە نێوان ڕۆمانی "سانتیاگۆ دی کۆمپاستێلا"ی فەرهاد پیرباڵ و "پەریئاباد"ی فەواز حوسێن.

 

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ - دیاسپۆرا شوێنی ژیانی ئەو کەسانەیە کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە وڵاتەکەیان دەرکراون و بۆ ماوەیەکی زۆر ناچارن لە دەرەوەی وڵاتەکەیان بژین. ئەو کەسانەی لە دیاسپۆرا دەژین لە چەندین کۆمەڵەی جیاواز پێکدێن و بە چالاکیی سیاسی، ڕۆشنبیری، هونەری، ئەدەبی و...هتد سەرقاڵ دەبن. ئەدەبی دیاسپۆرا ئەو ئەدەبیاتەیە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەنووسرێت کە لە نیشتمانیان دوورن و بە نووسین، حەسرەتی خۆیان بۆ نیشتمان دەردەبڕن.

دەتوانین بەکورتی ئاماژە بە هەندێک تایبەتمەندیی ئەدەبی دیاسپۆرا بکەین: لە بەرهەمەکانی ئەدەبی دیاسپۆرادا، تەوەری گەڕانەوە بۆ وڵات دێتە بەردەممان، کارەکتەرەکانی ئەم ئەدەبیاتە بە گشتی بەهۆی ڕۆیشتن لە وڵات و هەوڵدان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ وڵاتێکی نوێ، لە ململانێ و سەرلێشێواویدان. لەبەر ئەوەی نە خۆیان سەر بە نیشتمانەکەیان دەزانن و نە سەر بەو وڵاتەی ڕوویان تێ کردووە. بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن و هەمیشە لە بۆشایییەکدان.

لەم چوارچێوەیەدا ڕۆمانی "سانتیاگۆ دی کۆمپوستێلا" لە نووسینی "فەرهاد پیرباڵ" و "پەریئاباد" لە نووسینی "فەواز حوسێن" بەراورد دەکەین. لە هەردوو ڕۆمانەکەدا تێگەیشتن لە دیاسپۆرا و ژیانی دیاسپۆرا لە هەندێک خاڵدا جیاوازە. لە ڕۆمانی پەریئاباددا، تەوەری دیاسپۆرا لە ئازارە کەسییەکاندا باس کراوە و ناوەندەکەش پاریسە، واتە لە پاریسەوە سەیری وڵاتی کردووە و چیرۆکەکە لە زمانی کەسی یەکەمەوە دەگێڕێتەوە. کارەکتەری ئێمە عیسا، لەگەڵ بیستنی مردنی باوکی، یەکسەر لەو کۆمەڵگایەی خۆی بە بەشێک لەو نەدەزانی دادەبڕێ. بەڵام هەندێک جار کە دەچێتە گەڕەکی "فۆبۆرگ سانت دێنیز"، چونکە گەڕەکێکی پەنابەرانە، ئارام دەبێتەوە؛ ڕێک وەک کەسێکی ونبوو کە بە دیتنەوەی هاوڕێ و خزموکەسی دڵخۆش دەبێ. تیم کە لە وڵاتێکی غەریب لەگەڵ باوکیدا دەژی، دەگەڕێتەوە و بارودۆخی دەگاتە ئاستی کێشەی دروونیی قورس.

بەڵام لە ڕۆمانی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێللای فەرهاد پیرباڵدا تێگەیشتن لە دیاسپۆرا بە تەوەری گەڕانەوە خۆی دەردەخات. بە چوون لە پاریسەوە بۆ سانتیاگۆ، ئەم حەزە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات، بە مێتافۆری جادە پێشان دەدرێ. چونکە سانتیاگۆ لە ڕووی جوگرافییەوە لە ئیسپانیا و لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادایە. چوون بۆ ئەوێ وەک گەڕانەوە بۆ وڵات سەیر دەکرێت. لە ڕۆمانەکەدا دوو بیرۆکەی دژ بە یەک سەبارەت بە ژیانی دیاسپۆرا هەیە؛ "بێهجەت وەلی" و "نەریمان" نوێنەری ژیانی دیاسپۆران و نیشتمان لە چاوی ئەواندا وەک گوندێک وایە، وەک چرایەکی گەورە. بەڵام کاراکتەری ئێمە "دارا" دژی ئەم بیرۆکەیەیە و دەڵێت من تەنانەت بیری سەتڵی زبڵەکانی نیشتیمانم کردووە.

لە هەردوو ڕۆمانەکەدا کاراکتەرە سەرەکییەکان، دارا و عیسا، ڕقیان لە ئەوروپییەکانە و خۆیان سەر بەو نەتەوە و نیشتمانانە نابینن. ئەمەش وا دەکات دوو کاراکتەرەکەمان هەست بکەن لەناو قەرەباڵغیی وڵاتانی ئەورووپادا گیریان خواردووە. هەر لە بیری گەڕانەوە بۆ وڵاتدان. هەروەها کێشەی دەروونییش لە هەردوو کارەکتەرەکەدا هەیە. بەو پێیەی دارا دیزاینەرێکە، پەیوەندیی زیاتری لەگەڵ گەلانی جیاواز هەیە و لە قسەکانی سەبارەت بە ئەورووپییەکان جۆرێک سووکایەتیپێکردن دەبینرێ. هەروەها عیسا بەهۆی ئیسلامۆفۆبیای ئەوروپییەکانەوە ترسی لە پۆلیس هەیە و هەمیشە خۆی وەک تاوانبارێک دەبینێت. ئەم شتانە هەستی نامۆبوون و کشانەوەیان لەو کۆمەڵگایە قورستر دەکەن و زۆرتر دەکەونە ناو دەروونناسیی تەنیاییی پەنابەرییەوە.

پێش هاتنی ئەو کاراکتەرانە بۆ ئەوروپا، ئەوروپا بۆ ئەوان وەک خەونێک بووە. لە ڕۆمانی پەریئاباددا ئەمە لە مێتافۆری "دار سنەوبەر"دا دەردەکەوێ. عیسا دار سنەوبەر بۆ خۆی دەکڕێت، چونکە باوکی دارسنەوبەری خۆش دەویست، بەڵام کاتێک دێتەوە ماڵەوە، دەبینێت دار سنەوبەرەکە خراپە. دەتوانین ئەمە ببەستینەوە بە خەونی عیسا بۆ چوونە ئەوروپا، چونکە کاتێک لە دەرەوەڕا سەیری دەکەیت، ئەوروپا لە شوێنێکی زۆر خۆش دەچێت، بەڵام کاتێک دەچیتە ناو ژیانی ڕاستەقینەی ئەوروپاوە، دەبینی کە هیچی وای تێدا نییە. لە ڕۆمانی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلادا، ئەم فانتازیایە لە ڕێگەی مێتافۆری جوانیی ژنێکەوە پێشانی ئێمە دەدرێ. ئەو جێیەی دارا خولیای هاوسەرگیریی هەیە نزیکە بگاتە ئەو جوانییە. بەڵام کاتێک دارا دەچێتە سەر ئەو ناونیشانەی ڤینۆس پێی داوە، بۆی دەردەکەوێ پیرێژنێک لەوێیە. نووسەر ناشیرینیی ڕاستەقینەی ئەوروپا وەک پیرێژنێکی فێڵبار پێشان دەدات. ئەمە ڕەخنەیە لە حەزکردن بۆ بەجێهێشتنی وڵات.

لە دوو کارەکتەرەکەمان، عیسا، کاتێک لە دوای مردنی باوکی، بە ئەوینی نیشتمانەوە دەگەڕێتەوە بۆ عامودێ و دەچێتە گوندەکەی خۆی، لەوێش ئەوەی لە خەیاڵیدا بوو نابینێ  و تۆز و خۆڵی گوندەکە دەیخنکێنێت. عیسا خۆی سەر بەو وڵاتەش نابینێ و لە بۆشاییی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەژی. خۆی نە وەک ئەوروپییەک دەبینێ و نە وەک دانیشتوویەکی کوردستان.

داراش هەمیشە لە ڕێگادایە و دەچێتەوە وڵات، بەڵام ناگاتە وڵاتەکەی و هەمیشە تامەزرۆی نیشتمانەکەیەتی.

KURDŞOP
983 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!