شامپاز، شێوازێکی نوێ لە ئەدەبی کوردیدا

ئەم کتێبە کتێبێکی فرە دەنگە؛ سەرەڕای فرەدەنگ بوونەکەشی، لە دەمی کەسی یەکەم و بە مۆنۆلۆگەوە نووسراوە. کتێبەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی لە ڕێگەی دەمی کارەکتەری سەرەکیمان کالۆوە گێڕدراوەتەوە.

شێرکۆ ژانزێم

کاتێک بۆ یەکەمجار ئەم کتێبەم دیت، ناوەکەی و بەرگەکەی سەرنجیان ڕاکێشام. دەستم بە خوێندنەوەی کرد و تا زیاتر دەمخوێندەوە، زیاتر دەمدی نە بەرگەکەی و نە ناوەکەی بە تەواوی دەربڕی ئەم ئازایەتییە نین.

کتێبی شامپاز بە شێوازێک نووسراوە کە لە ئەدەبی کوردیدا پێشتر بەم شێوازە نەنووسراوە. (یان تا ئێستا نەمدیتووە و نەمخوێندووەتەوە).

دوو کارەکتەری سەرەکی لە کتێبەکەماندا هەن: عادڵ بەردایی و کالۆ. بەڵام ئێمە کارەکتەری لاوەکیمان زۆرە. ئەم کتێبە کتێبێکی فرە دەنگە؛ سەرەڕای فرەدەنگ بوونەکەشی، لە دەمی کەسی یەکەم و بە مۆنۆلۆگەوە نووسراوە. کتێبەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی لە ڕێگەی دەمی کارەکتەری سەرەکیمان کالۆوە گێڕدراوەتەوە.

کالۆ گوندنشینە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا، دوای ئەوەی گوندەکەی سووتێنرا، هاتە قوسەر (قەزێ). ئەو کەسێکی دڵسافە بەڵام بۆخۆی ئەوە نازانێ و بە گشتی کەسێکی باشە. عادڵ بەردایی، وەک لە ناوەکەی دەردەکەوێت، کەسێکی بێباکە کە گرنگی بە هیچ شتێک نادات. هەردوو کارەکتەرەکەمان لەناو موڵکی قەزێ یەکتر دەبینن و چیرۆکەکەمان دەست پێدەکات. کالۆ بۆ دانەوەی قەرزی ماڵێکی گوندی کە سووتاوە دەچێتە ناو ماڵەکە. بەرداییش کە وەک ڕاوچییەک وایە چاوەڕێی نێچیرەکەی دەکات، چاوەڕێی کەسێکە بۆ ئەوەی کڵاوی بنێتە سەر. لە ماڵەکەدا وەک کارمەندێک خۆی دەنوێنێ و کالۆ فریو دەدا و 2500 لیرەی لێ وەردەگرێ و چیرۆکی کالۆ و بەردایی دەست پێدەکات.

 دوای ماوەیەک کالۆ خۆی هەست دەکات کە فریودراوە و بە دوای بەرداییدا دەڕوات. کالۆ لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تووشی کەیسێکی بەردایی دەبێت و بۆی دەردەکەوێت کە بەردایی کەسێکی ئاسایی نییە، بەڵکو جامبازێکی بەناوبانگە. دەیان کەسی فریو داوە. لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە باشوورەوە تا زۆرێک لە شارەکانی باکوور، خەڵک فێڵیان لێ کراوە. هەندێکیان پارەیان لەدەست داوە و هەندێکیشیان ماڵەکانیان خوراوە. کالۆ هەموو ئەم بابەتانە دەبیستێت بەڵام کۆڵ نادات و زۆر بەدوایدا دەگەڕێ. بەردایی هێندێک جار خۆی دەکاتە شێخ، هەندێک جار دەبێتە شۆفێری تەکسی، هەندێک جاریش دەبێتە بازرگان و هەرکەسێک بێتە بەردەمی فریوی دەدات...

ئەگەر بێینە سەر زمانی کتێبەکە زمانێکی جووڵاوە. گەرچی شوێنی ڕووداوەکە قەزێیە، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بڵێت زمانی کتێبەکە بەتەواوی شێوەزاری قەزێیە. بەهۆی هەندێک دەستێوەردانی ڕێزمانییەوە، زمانەکە لە هەندێک شوێن کاڵ و کرچە.

هەرچەندە نووسەرەکەمان هەوڵی داوە خۆی لە یەکدەنگیی ڕۆمانی کوردی بەدوور بگرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دیسان باسی ستەم و هەژاری و فشار و گوشار لەسەر کۆمەڵگای کوردیی کردووە. لە گێڕانەوەکەدا هەندێک بابەت زۆر دووبارە کراونەتەوە و ئەمەش وا دەکات خوێنەر ناڕەحەت بێت. (کاتێک باسی کارەبا و ئامێرەکانی کارەبا دەکات، هەر لەوێشدا باسی کارەبای قاچاغ و نایاسایی دەکات.)

بەڵام ڕووداوەکان زۆر باش لە تەنیشت یەک چنراون، کاتێک لە ڕووداوێکەوە بۆ ڕووداوێکی تر دەچێ، مرۆڤ هەستی پێ ناکات. ڕووداوەکان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ ڕێک خراون. ڕوونە کە نووسەرەکەمان زۆر باش ئاگاداری شوێن و پێگەی خۆیەتی. چ لە ڕووی مێژوویی و چ لە ڕووی کۆمەڵناسیەوە.

وەک لە سەرەتاوە وتم ئەمە کتێبێکە کە بە شێوازێکی جیاواز نووسراوە. سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، مرۆڤ دەتوانێ بڵێ کتێبێکی سەرکەوتووە و شایەنی خوێندنەوەیە. بەڕای من پێویستە شوێن بەرداییش بکەون هەڵبەت ئەگەر دەتوانن بیگرن.

KURDŞOP
859 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!