کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان – بەشی چوارەم

- زەینەلعابدین زنار

لێرە بەشی سێیەمی ئەم گوتارە بخوێننەوە

 

دەستپێکی کۆمەڵکوژیی زیلان

بە گوتەی شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژیی کوردان لە هەرێمی دۆڵی زیلان، کۆمەڵکوژییەکان لە ساڵی ١٩٢٤ەوە دەستی پێ کردووە. کۆمەڵێک سەربازی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "کۆر حوسێن پاشا حەیدەری" (١٨٦١-١٩٢٩) و ١٤ کوڕی ئەویان کوشت.

"حوسێن پاشا" باوکی ١٦ کوڕ بوو. سەربازانی کۆماری تورکیا هێرشیان کردە سەر حوسێن پاشا و ١٤ کوڕ و ژمارەیەکی زۆر لە ئامۆزاکانی ئەویان کوشت. بەڵام "نادر بەگ و مەمێ بەگ"ی کوڕی لە کوشتن ڕزگاریان بوو.

پاشان ئەو دوو برایە چوونە چیای "ئاگری" و پەیوەندییان لەگەڵ کورداندا گرت و خۆیان بۆ شەڕ دژی کۆماری تورکیا ئامادە کرد. نادر بەگ و مەمێ بەگ بە هاوکاریی "سەیی ڕەسووڵ" چوونە دۆڵی زیلان و ئەوانیان ڕێک خست. دوای ماوەیەکی کەم، نادر بەگ هێرشی کردە سەر بارەگای جەندرمەی "چاگربە کاراکۆلو" و چەندین جەندرمەی کوشت.

حوسێن پاشای حەیدەری

١٥ی تەمووز بوو. ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی دەوڵەت چوونە ناوچەی دۆڵی زیلان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گوندەکەیان کوشت، دواتر ماڵەکانیان سووتاند. بەڵام "بەکر بەگ" کوڕی "قولیخان ئاغا"، "شوکری ئاغا" و "ڕەشکێ مستۆ" بە دەیان شەڕڤانەوە، لە یەک ماڵبات بوون، لە ناوچەی دۆڵی زیلان چوون.

 

دە کۆمەڵکوژی

هەرچەند ئەم کۆمەڵکوژییە وەک کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان ناسراوە، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانی مندا دەرکەوتن کە زۆر کۆمەڵکوژی لە زۆر شوێنی جیاواز لە ناوچەی دۆڵی زیلان ڕوویانداوە. بەرفراوانترین کۆمەڵکوژی لەم دە شوێنەی خوارەوە ئەنجام دراون:

١- کۆمەڵکوژیی یەکەم: لە ئادا (گراڤ) خەیبێ!

٢- کۆمەڵکوژیی دووەم: لە گەلیێ خانیان!

٣- کۆمەڵکوژیی سێیەم: لە نەوالا فەدێ!

٤- کۆمەڵکوژیی چوارەم: لە نەوالا بەبۆیێ!

٥- کۆمەڵکوژیی پێنجەم: لە نەوالا کوشتیان!

٦- کۆمەڵکوژیی شەشەم: لە گەلیێ ئەشیران!

٧- پەتراخ

٨- حەسەن ئەڤدال

٩- هەرێما مولکێ

١٠- چاقر بەگ

وێنە: پەلاماری هێزی تورک بۆ سەر گەل

جگە لەوەش لە زۆرێک لە گوندەکاندا کۆمەڵکوژی ڕوویانداوە، بەڵام کەس پێی نەزانیوە و دوای چەندین ساڵ پێیان زانراوە. ئەو کۆمەڵکوژییانەش بەهۆی ئەوەوە پێیان زانرا چونکە ئەو گوندانە چۆڵ بوون و دانیشتووانیان لە زۆر شوێن پەرشوبڵاو بوون، زوو کۆمەڵکوژییەکانیان بیسترا. بەڵام هەندێک لەو گوندە بچووکانەی کە لە بەرزاییەکاندا بوون، تەنیا یەکێکیشیان ساخ نەماوە...

بەشێک لە کتێبی "دەهـ کۆمکوژیێن ل سێ گەلیێن زیلانێ"، زەینەلعابدین زنار، کوردیی کورمانجی، وەشانگەی فەرهەنگی کوردی، سوید/ ستۆکهۆڵم، ٢٠٢٣

ئەم وتارە درێژەی هەیە...

 

KURDŞOP
327 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!