بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە سەدەی بیستەمدا – بەشی دووەم

چیا عەزیزی

بەشی یەکەمی ئەم بابەتە لێرە بخوێننەوە

 

پێویستە تێبینی بکەین کە تەواوی ئەم ڕۆژنامانە و گۆڤارانە بە شێوەزاری کوردیی ناوەڕاست (سۆرانی) بڵاو دەبوونەوە. ئاسۆی ئەدەبی کوردی لە ژێر ڕۆشناییی پەیوەندی لەگەڵ ئەدەبی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەبیدا زیاتر پەرەی پێ درا. سەرەتا ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد، ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی زانستی و ئەدەبی و سەفەرنامەکانیان لە زمانگەلی عەرەبی و ئینگلیزییەوە بە کوردی وەڕدەگێڕا. بابەتگەلێک کە تایبەت بە کورد و کوردستان لە نووسراوەکانی گەشتیارانی ئینگلیزی و ئەورووپی و گۆڤارگەلی عەرەبیدا بڵاودەبوونەوە، ئەوان بە کوردی وەریاندەگێڕا و هەندێک لە توێژەرانیش کاتی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێزمانی زمانی فەرهەنگ و فۆلکلۆری کورد بەسەر دەبرد١ و مەیلێکی زۆریان بە مێژوو،  جوگرافیا، ئەدەبیات و شیعری کوردی نیشان دا. دیارە کە ڕیزکردنی ناوی سەدان نووسەری کورد لە دەرەوەی بازنەی ئەم وتارەدایە.

وێنەی ژمارەی دووەمی ڕۆژنامەی دەنگی کورد

 

هەرچەندە وەبیر دەهێنرێتەوە کە چاپەمەنی و بڵاوکەرەوەکان تا ساڵی ١٩٥٨ وتاری ئەدەبی، مێژوویی، شیعر و چیرۆکیان پێشکەش بە خوێنەرانی خۆیان دەکرد بەڵام هۆشیارانە باسیان لە پرسەکانی ڕۆژ دەکرد و بابەتگەلی نەتەوەیی و ناسیۆناڵیستی تەنها لە شێوەی شیعر و ئەفسانەگەلی ڕابردوودا پێشکەش دەکران؛ بەڵام لە دوای مانگی ئابی ١٩٥٨ کە کورد لە ئازادیی قسەکردن بەهرەمەند بوو، دەستبەجێ داوای ناسیۆنالیزمی کرد و لە دوای کودەتاکەی تەمموزی ١٩٥٩، نووسەرانی کورد بە شیعر و نووسراوە ئاهەنگی سەرکەوتنی کۆماری دێموکراتی کورد و عەرەبییان گێڕا و ئەم ئۆستوورەی "برایەتیی کورد و عەرەب"ە هەمووکات وەک بناغەی عێراق ناسێنرا بوو و یەکەی پەروەردە و ڕاهێنانی زانستی بە مەبەستی دامەزراندنی قوتابخانە و زانکۆی کوردی، دامەزرا و هاوکات لێژنەیەکی شەش کەسی ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی کتێبی تایبەت بە مێژوو، جوگرافیا و وێژەی کورد بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و دوای ئەوە، زمانی کوردی لە مەنهەجی وانەی بەشی عەرەب‌زمانی عێراق‌دا جێی گرت و کەمێک لە داواکارییەکانی کوردەکان لە بوارەکانی فەرهەنگی و ئیداریدا هاتەدی بەڵام لە سەرەتای ساڵی ١٩٦١ دۆخەکە گۆڕا.

وینەیەکی کۆن لە ڕۆژنامەی «هیوا»

 

 

بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیەدا

بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیە دۆخێکی خەفەتباری هەبووە؛ چونکە سیاسەتی نەگۆڕی تورک لە ڕێگەی بە تورک زانینی کورد (لە تورکیەدا کورد بە تورکی شاخستانی ناودەبرێت) دەکرێ بە یەکێک لە دەرئەنجامگەلی سەرکوتکردنی کورد لە ژێر ئەم هەژارییە فەرهەنگییە بزانرێت. سەرەڕای ئەمەش بە هۆی بێ‌هەواڵی و نەزانینی کاربەدەستانی تورک، فەرهەنگی کورد لە گەشەسەندن و بڵاو‌بوونەوە نەوەستا. کتێبی کوردی بە نهێنی دەفرۆشرا و بە گوێرەی ڕۆژنامەی تورکیی یانی ئەستەنبوڵ لە شەشی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ کتێبی کوردی کە لە باشووری کوردستان و عێراق چاپ دەکرا و بە نهێنی دەهاتنە ناو باکووری کوردستان و تورکیە و لە تەنیشتی مزگەوتەکانەوە دەفرۆشران.

ڤینەیەکی کۆن لە ئاڵای کوردستان لە ڕۆژنامەیەکی تورکی لە ١٩٣٠

 

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٥دا نوێنەرانی کورد کە پشتیوانیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیرانیان هەبوو، داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد کە ڕۆژنامە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو بکاتەوە؛  بەڵام داواکەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیەوە ڕەت کەرایەوە. دوای مانگێک، سەرەڕای قەدەغەکردن، بژاردەیەک لە شیعری کوردی لە ئامەد چاپ و بڵاوکرایەوە و دەستبەجێ بڵاوکەرەوەکەی دادگایی کرا. دوانزە پارێزەر بۆ پارێزگاری لە بڵاوکەرەوەکە خۆویستانە ئامادەییی خۆیان ڕاگەیاند کرد و دۆسیەکە لەوێ کۆتایی هات.  بۆیە لە کۆتاییدا دەتوانین پێشبینیی پرسە سیاسییەکانی باکووری کوردستان و تورکیە بکەین.

وێنەی ژمارەی ٢١٧ەی ڕۆژنامەی وەلات

 

بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا

دەبێ دان بەوەدا بنرێت کە پێگەی فەرهەنگی و چاپەمەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا زۆر گەشاوە نەبووە؛ چونکە حکوومەتەکان، هەمووکات سیاسەتی یەکسانکردنی کورد و فارسیان پەیڕەو کردووە. سەرەڕای ئەوەش، دەسەڵاتدارانی ئێران بە پشتبەستن بە مەرجەکانی سەردەم لە ٦ی گوڵانی ١٩٥٩ مۆڵەتی چاپکردنی ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی و زانیارییان بە ناوی کوردستان لە تاران دەرکرد و هەر کە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکە بڵاوبووەوە، ڕۆژنامەکە بە وەرگێڕانی بابەتگەلی بڵاو بووەوە بە فارسی دەستی پێ کرد. ڕۆژنامەی کوردستان بە شێوەزاری خۆجێییی سنەیی و بە ئەلفوبێی فارسی دەردەچوو و تیراژی تا ڕادەیەک سنووردار بوو و لە ناوچە کوردستانییەکاندا نەدەفرۆشرا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا جگە لە کورسییەکی خوێندنەوەی کوردی لە زانکۆی تاران٢ هەتاکو دامەزراندنی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هیچ قوتابخانەیەکی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی نەبووە و هەر بەم هۆیەشەوە چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لە نێو کورددا زۆر بڵاو نەبوون و تەنیا لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباددا لە ساڵی ١٩٤٦دا چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لە زمانی کوردیدا گەشەیەکی بەرچاویان کرد. لە ماوەی یازدە ساڵ تەمەنی کۆماری کوردستاندا زیاتر لە سەد ژمارەی رۆژنامەی کوردستان و هەروەها گۆڤارێک بە ناوی "کوردستان" و گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵان بە ناوی "گڕوگاڵی مندالان" و گۆڤارێکی دیکەش بە ناوی "هەڵاڵە" چاپ و بڵاو دەکرایەوە. شیعر و چیرۆکی کوردی گەشەی سەند و شاعیرانی وەک هەژار، هێمن، حەقیقی، خاڵەمین، سەید کامیل، عەتری گڵۆڵانی، هێدی و نووسەرانی وەک عەبدولرەحمان زەبیحی و حەسەن قزڵجی لە رۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا بابەتیان بڵاو کردووەتەوە. لە بواری مێژووییشدا لەو کاتەدا دەتوانین لە کتێبی «مێژووی کورد و کوردستان» لە نووسینی شێخ محەمەد ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی ناو ببەین٣٤.

 

وێنەی ژمارەی دەی ڕۆژنامەی کوردستان – کۆماری کوردستان

 

 

سەرچاوەکان:

1. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.

2. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc.

3. le problème kurde - joyce blau.

4. CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.

 

KURDŞOP
472 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!