ئەو ناوەی خۆی بە میهرەبانی سپارد

بۆ پێنجەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان


 

‍ ۳ی خەرمانانی هەموو ساڵێکی پاش ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوکاتە لەگەڵ گیان لەدەستدانی پۆلێک رۆڵەی نیشتمان پەروەر کە بە مەرگی خۆیان وانەیەکی نوێیان دەربارەی نیشتماندۆستی و وڵات پارێزی فێر کردین.

لە ۳ ی خەرمانانی ئەوکاتەوە بە دوا دار مەیلی ڕسکانەوەی زیاترە، ئاو بە تاسەی زێترەوە خۆی بە خاک دەبەخشێ و ئێمەش ژیانمان بە مەراقێکی گەورەتری تێوەستاوە کە هەڵدەگرێت خۆمانی فیدا بکەین. مەراقی ژینگە و سروشت لەلامان بوو بە بابەت و کلتوور.

ئێستا لە بەردەم یادی شەریف و هاوڕێیەکانیدا وێستاوین و سروودی سەوزەڵانی و ژیانەوە دەڵێینەوە.

لە سیلەی ئاگرەوە دەڕوانین؛ شەریف بەژنی خۆی کردووەی بە قەڵغان،  ئاگر بە بەژنی بەڕوو فێر نەبێ، بۆسۆ هەناوی کانی نەهەنوێ.

لەبەر چاومان وێستاوە. پەرۆشییە چاوی سمۆرە خۆڵەمێشی لێ نەپژێ. پەرۆشیی ڕەوتی ئاوە، دار لە دارستان نەدزری، بەرد لەسەر بەردی نەبزوێ... دەیهەوێ نیشتمان و جوانیی ئەمانەتێکی گران بن و وەک خۆی بگاتە دەستی میراتگرانی دواڕۆژ.

شەریف چاوێکی کراوەیە دەڕوانێ چیا پستی گەلەکەی بەر نەدا و خاک لە زاوزێ نەکەوێ.

لێرە وێستاوین و سروودی سەوزەڵانی دەڵیینەوە و سەروای هەر دێڕێک شەریفێکی لە وەستان نەهاتوویە کە ئەمڕۆکە سیمبولی مێهرەبانییە.

شەریف "خۆی بە میهرەبانی سپارد" و شەهیدی ژینگە لە دایک بوو.

یادیان هەردەم زیندوو و

نیشتمان خۆش

کاراکتێر دیزاینێر: هێمن قارەمانی

KURDŞOP
511 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!