بەختیار عەلی، پیاوێک بە شوێن دواهەمین هەناری دنیادا

بەختیار عەلی، ساڵی 1960 لە سلێمانی لە دایکبووە. ھەر لەو شارە خوێندنی سەرەتاییی لە قوتابخانەی شێخ سەلام تەواوکردوە. دواتر لە "ناوەندی ئەزمەڕ" خوێندویەتی و ئامادەییشی لە "ئامادەیی ھەڵکەوت" تەواوکردووە.

 لەزانکۆی سلێمانی و ھەولێر لە کۆلێژی زانستی، بەشی جیۆلۆجی، خوێندکاربووە. لەساڵی ١٩٨٣ لە خۆپیشاندانی زانکۆدا برینداردەبێت و زانکۆ بەجێ دەھێڵێت. لە ساڵی ١٩٨٣وە تەواو خۆی بۆ کاری ئەدەبی تەرخان دەکات. لەو ساڵەدا "قەسیدەی نیشتمان" دەنوسێت کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەی نووسەرە و نۆ ساڵ دواتر بۆ یەکەمجار لە دیوانی "گوناھ و کەرنەفاڵ"دا چاپ دەکرێت. لە ساڵانی ھەشتاکاندا نوسەر کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنوسێت، لەوانە "شار"، "گوناھ"، "کەرنەفاڵ" و چەندانی تر. دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی "مەرگی تاقانەی دووەم"یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمە.

لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی "قسەکردن لە پەڕاوێزی بێدەنگیدا"، لە ڕۆژنامەی "پاشکۆی عێراق"دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی "گۆڤاری ئازادی" دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە.

 لەساڵی ١٩٩٢ دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندەھا کۆڕ و سمینار لە ھەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی دی بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.

 

کاراکتێر دیزاینێر: هێمن قارەمانی

 

دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی ١٩٩٤ دا کوردستان بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا. پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشق، دەگاتە ئەڵمانیا و تاساڵی ١٩٩٩ لە فرانکفۆرت نشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی "گۆڤاری ڕەھەند". لە ساڵی ١٩٩٨ یشدا ڕۆمانی "ئێوارەی پەروانە" دەنووسێت. لەساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت. تا ئێستا ئەم بەرھەمانەی چاپ کراون:

دیوانە شیعرییەکان

1- گوناھ و کەرنەڤاڵ، ١٩٩٢.

2- بۆھیمی و ئەستێرەکان، ٢٠٠٠.

3- کۆی بەرھەمە شیعرییەکان، (١٩٨٣–١٩٩٨).

4- ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا، ٢٠٠٤.

5- تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە، کۆی بەرھەمە شیعرییەکان (١٩٨٣–٢٠٠٤).

6- ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن، ٢٠٠٩.

7- شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت، ٢٠١٩.

 

ڕۆمانەکان

1- مەرگی تاقانەی دووەم – ڕۆمان 1997

2- ئێوارەی پەروانە – ڕۆمان 1998

3- دواھەمین ھەناری دونیا ــ ڕۆمان

4- شاری مۆسیقاڕە سپییەکان ـــ ڕۆمان

5- غەزەلنووس و باخەکانی خەیاڵ – ڕۆمان 2008

6- کۆشكی باڵندە غەمگینەکان -ڕۆمان - 2009

7- جەمشید خانی مامم کە بەردەوام با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد – ڕۆمان 2010

8- کەشتیی فریشتەکان – ڕۆمان – بەرگی یەکەم 2012

9- کەشتیی فریشتەکان – ڕۆمان – بەرگی دووهەم 2013

10- هەورەکانی دانیال – ڕۆمان 2015

11- کەشتیی فریشتەکان – ڕۆمان - بەرگی سێ  2017

12- دەریاس و لاشەکان – ڕۆمان 2019

13- داگیرکردنی تاریکی  - ڕۆمان 2020

 

بەرھەمە فکرییەکان

وڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا، ١٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر - ٢٠١٣.

ئیمان و جەنگاوەرانی - ٢٠٠٤.

خوێنەری کوشندە - ٢٠٠٥.

سێوی سێھەم - ٢٠٠٩

چێژی مەرگدۆستی - ٢٠١١.

لە دیارەوە بۆ نادیار - ٢٠١١.

وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان- ٢٠١٢.

ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس - ٢٠١٤.

نەرسیسی کوژراو - ٢٠١٥.

ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی - ٢٠١٥.

جوانییەکانی ناڕێکی - ٢٠١٥.

یادەوەری و زەمەن - ٢٠١٥.

ناشوێن - ٢٠١٩.

خۆرھەڵات و لەبیرکراوەکانی، دەربارەی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان - ٢٠١٩.

ئایدۆلۆژیست - ٢٠١٩.

دوا خەندەی دیکتاتۆر - ٢٠٢٠.

KURDŞOP
648 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!