قوبادی جەلیزادە - شاعیری ئەو ژنانەی لە جنسی بارانن

قوبادی جەلی زادە

ساڵی 1953 لە شاری کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان لە دایک بووە

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە کۆیە تەواو کردووە

لە زانکۆی بەغدا بەشی یاسای تەواو کردووە

لە هەشتاکان پەیوەستی ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بووە و وەک دادوەری شۆڕش کاری کردووە

یەکەم کۆمەڵە شیعری بە ناوی "قەڵەمێکی ڕدێن سپی" لە ساڵی 1988دا بڵاو کردووەتەوە

لە پاش ڕاپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی دادگای مناڵانی سلێمانی کاری کردووە

ساڵی 2010 بە هۆی نووسینی چەند وتارێک لەمەڕ گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکانی کوردستان کەوتە بەر ڕقی دەسەلاتی دادوەریی کوردستان و لە سلێمانی بۆ چەمچەماڵ دوور خرایەوە

بە هۆی ئەو گوشارانەی کەوتە سەری هەر ئەم ساڵە لەسەر داوای خۆی خانەنشین کرا

هەر لەم ساڵەدا کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی "ستیانی بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە" پاش چاپکرانی لە لایەن لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستانەوە قەدەغە کرا و لە بازاڕ کۆ کرایەوە

 

کاراکتێر دیزاینێر: هێمن قارەمانی

 

تا ئێستا ئەم بەرهەمانەی بڵاو کردووەتەوە:

قەڵەمێکی ڕدێن سپی 1988

تەمتومان 1990

سێدارەکانی بەهەشت 1998

هەمیشە ڕوو لە خودا هەمیشە مەست 2001

شەهید بە تەنیا پیاسە دەکات 2005

کۆی ئەم پێنج کۆمەڵە شیعرە بە ناوی "شەهید بە تەنیا پیاسە دەکات"، ساڵی 2005 وەک بەرکی یەکەمی دیوانی شیعرەکانی قوباد چاپ و بڵاو کراوەتەوە

ڤان ئیرۆتیک 2006

خۆر لە ناو پەرداخێکی شکاودا 2008

ستیانی بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە 2010

باخچەکانی مەلەک تاووس 2012

کۆی ئەم چوار کۆمەڵە شیعرە بە ناوی "باخچەکانی مەلەک تاووس"، ساڵی 2012 وەک بەرکی دووهەمی دیوانی شیعرەکانی قوباد چاپ و بڵاو کراوەتەوە

چاکەتێک لە کۆنە دەکڕم 2014

با لە سەری کۆڵانەکەتانا دانیشتووە 2016

هایکۆکانی قوبادی جەلیزادە 2018

کۆی ئەم سێ کۆمەڵە شیعرە بە ناوی "ژنێک لە جنسی باران"، ساڵی 2019 وەک بەرکی سێهەمی دیوانی شیعرەکانی قوباد چاپ و بڵاو کراوەتەوە

کۆڵانە شینەکانی مناڵی 2019تیپی موزیکی خەرتەلە 2020

ئەو خودایەی دایکم خۆشی دەویست 2021

لە گەڕەکی باڵندانە ماڵەکەم 2021

خولێک بۆ فێربوونی گریان 2022

 

قوباد جەلیزادە لە چەند فێستیڤالی ئەدەبیی کوردستان وەک شاعیرێکی داهێنەر خەڵات کراوە.

شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی و ئینگلیسی

ڕێبوار سیوەیلی، نووسەر و ڕەخنەگری کورد، کتێبێکی بە ناوی "کتێبی قوباد" لەسەر شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە نووسیوە کە ساڵی 2022 بڵاو کرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا.

KURDŞOP
1389 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!