چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

ڤیان خیشکار

 

ئەگەر بمانەوێت بە زمانێکی ساکار "مەلەوانی" شی بکەینەوە، دەتوانین بڵێین مەلەوانی بە کردەیەک دەگوترێت کە ببێتە هۆی جووڵە یان مانەوە لە ئاو، بەبێ ئەوەی تووشی خنکان بین.

مەلەوانی وەرزشێکە کە کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ زۆرن. مەلەوانی ڕێگایەکی زۆر باشە لەنێوان هەموو بەشە وەرزشییەکانی دیکە و ئەم وەرزشە ڕێگایەکی گونجاوە بۆ چالاکبوون و تەندروستبوون، هەروەها تایبەتمەندییەکانی مەلەکردن لەلایەن جەستەی مرۆڤەوە بەبێ کەمترین تووشبوون بە "ئاترۆفی" بەدەست دەهێنرێت.

مەلەکردنی بەردەوام و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکوو نەخۆشییەکانی "جەڵتەی مێشک، دڵ و شەکرەی جۆری دوو" و... کەم دەکاتەوە.

لە ڕاهێنانی مەلەکردندا هەموو ئەندامەکانی جەستە لە حاڵەتی وەرزشکردندان؛ ماسولکەکان، سییەکان و دڵ و هتد. ئەم چالاکییە جەستەییانە لە حاڵەتێکدان کە گوشارێکی زۆر کەم دەخەنە سەر جومگەکان. مەلەکردن بۆ تەندروستیی گشتی و لەشجوانی وەرزشێکی زۆر باشە، بەڵام ئەوەی وا گرینگە ئەوەیە کە باشترین ڕێگا نییە بۆ کەمکردنی کێشی لەش.

لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەین لە ئەنجامی مەلەکردنی بەردەوام: یارمەتیدان بۆ باشترکردنی باری دەروونی، بەهێزترکردنی ماسولکەکان، نەهێشتنی سترێس، زیادکردنی هەستی متمانە بەخۆبوون، ڕێکخستن و باشترکردنی خەو، کەمکردنی فشاری جومگەکان لە کاتی وەرزشکردندا، بەهێزبوونی سیستەمی سووڕی خوێن، ڕێگریکردن و دابەزاندنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو و دابەزاندنی پەستانی خۆێن و کۆلستڕۆڵی خوێن؛ هەروەها مەلەکردن کاریگەرییەکی باشی لەسەر ژنانی دووگیان هەیە.

بێگومان هەموو شتێک لە پاڵ کاریگەرییە باشەکانی کاریگەریی خراپیشیان هەیە. مەلەکردن زیانی کەمترە لەچاو وەرزشەکانی دیکە. زیانەکانی مەلەکردن تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە تووشبووی نەخۆشییەکانی وەکوو شەکرەی کۆنترۆڵنەکراو، سەرئێشە، گرژبوونی ماسولکەکان، لێدانی دڵ، هەوکردنی گوێ، نەخۆشیی سەختی گوێ و لووت و قوڕگ، هەوکردنی جیوب، هەندێک نەخۆشیی بۆڕیی هەناسە و سییەکانن،  هەروەها نەخۆشیی پێست کە ئەنجامەکەی لە مەلەکردنی ناتەندروستە.

بەڵگەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە مێژووی مەلەکردن دەگەڕێتەوە بۆ ٢٦٠٠ ساڵ پێش زایین لە شارستانییەتی میسر و دواتر لە شارستانییەتی مادەکان، ئاشوور و یۆنان و ڕۆمی کۆن. بەڵام ئەوەی دەیزانین لەبارەی ڕابردووی ڕاهێنانی مەلەوانی، لەسەر بنەمای ئەو دۆزینەوانەیە کە لە هیرۆگلیفی میسرییە کۆنەکانەوە بە دەستمان هێناوە.

یۆنانی کۆن و ڕۆمییەکان مەلەکردنیان وەک یەکێک لە بەرنامە گرینگەکانی ڕاهێنانی سەربازی جێگیر کردبوو و هاوشێوەی ئەلفبێ یەکێک بوو لە بابەتەکانی پەروەردەی پیاوان. مەلەکردن لە ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زایین.

مەلەوانی وەک هەموو بوارە وەرزشییەکانی دیکە کێبڕکێی هەیە و کێبڕکێکانی مەلەوانی چەند جۆری هەیە:

١- مەلەوانیی فریاگوزاری، شێوازێکە لە مەلەکردن کە تێیدا چوار کەس بە درێژایی پێشبڕکێکە بە هاوکاری و بە کۆمەڵ دەڕۆن.

٢- مەلەوانیی بەرگەگرتن، جۆرێکە لە پێشبڕکێی مەلەکردن لە مەودای دوور کە بە زۆری لە ئاوی کراوەدا ئەنجام دەدرێت.

٣- مەلەوانیی تێکەڵاو، شێوازێکە لە مەلەکردن کە تێیدا چوار جۆری جیاوازی "سنگ، پشت، سنگ و پەپوولە" بەکار دەهێنرێت.

هەروەها جۆرێکی تری مەلەوانی هەیە کە پێی دەگوترێت مەلەوانیی ئازاد کە شێوازێکە لە پێشبڕکێی مەلەکردن کە تێیدا مەلەوان ڕێگەی پێ دەدرێت بۆ تێپەڕکردنی مەودای پێشبڕکێکە لە هەموو جۆرەکانی مەلەوانی کەڵک وەربگرێت. بەڵام هەتا کۆتاییی مەوداکە دەبێ یەک شێوازی مەلەکردن هەڵبژێرێت و بۆی نییە لە نیوەدا شێوازەکە بگۆڕێت.

KURDŞOP
684 بینین

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

سێ منداڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە پاڵەوانی تایکواندۆی نەمسا

ئەم سێ منداڵە کوردە لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە بە ناوی هۆزان ڕەمەزان کە کوردی ڕۆژاڤای کوردستانە پەروەردە کراون. هۆزان ڕەمەزان کە سەنتەری تایکواندۆی لە نەمسا کردووەتەوە، خۆی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی تایکواندۆ بەدەستهێناوە و کوڕەکەی جووودی لە ٣ مانگی ڕابردوودا بەشداری سێ پێشبڕکێی کردووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!