کوردشۆپ- لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لە نێوان ٦-١٤ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، پاڵەوانی کیک بۆکسینگی ئەورووپی و وەرزشکاری هەڵبژاردەی تورکیا "باران چەلیک" خەڵکی شاری جزیر لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان لە پێوەرەکانی فول کۆنتاکتدا لە هەموو ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی تورکیا.
کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.
باران چەلیک پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا و ئەورووپا کە بە ناوی ئیدارەی لاوان و وەرزشی جزیر لەو پیشبڕکێیەدا بەشدار بوو کە لە شاری ماردین بەڕێوەچوو، بە تێکۆشانی خۆی ناوبانگی دەرکرد.