سێ منداڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە پاڵەوانی تایکواندۆی نەمسا

ئەم سێ منداڵە کوردە لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە بە ناوی هۆزان ڕەمەزان کە کوردی ڕۆژاڤای کوردستانە پەروەردە کراون. هۆزان ڕەمەزان کە سەنتەری تایکواندۆی لە نەمسا کردووەتەوە، خۆی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی تایکواندۆ بەدەستهێناوە و کوڕەکەی جووودی لە ٣ مانگی ڕابردوودا بەشداری سێ پێشبڕکێی کردووە.

کوردشۆپ- 3 منداڵی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی تایکواندۆی نەمسایان بەدەستهێنا و بەم شێوەیە بەناوی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە سەرکەوتنێکی وەرزشییان لە دیاسپۆرا تۆمارکرد.

دوو خوشک و برایەک بە ناوەکانی نەرمین، نێڤین و هەڤاڵ، ئەمساڵ لە نەمسا، بۆ دووهەمین جار لە پاڵەوانێتیی تایکواندۆ، پلەی یەکەم و میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.

لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی تایکواندۆی نەمسا، کە وەرزشوانانی سەرتاسەری نەمسا و چەند وڵاتێکی دراوسێ بەشداریی تێدا دەکەن، 3 منداڵی کورد پلەی یەکەم و میدالیای زێڕیان بەدەستهێناوە.

بەو شێوەیە ئەو سێ منداڵەی بە پاڵپشتی دایک و باوکیان گەیشتنە ئەم ئاستە، سەرکەوتنێکی وەرزشیی گەورەیان بەناوی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە لە دەرەوەی کوردستان تۆمار کرد.

ئەم سێ منداڵە کوردە لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە بە ناوی هۆزان ڕەمەزان کە کوردی ڕۆژاڤای کوردستانە پەروەردە کراون. هۆزان ڕەمەزان کە سەنتەری تایکواندۆی لە نەمسا کردووەتەوە، خۆی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی تایکواندۆ بەدەستهێناوە و کوڕەکەی جووودی لە ٣ مانگی ڕابردوودا بەشداری سێ پێشبڕکێی کردووە.

نەرمین و نێڤین و هەڤاڵ بەوە بەناوبانگن کە بە جووڵە سووکەکانیان و هەروەها لێدانی بەهێزیان ڕکابەرییەکان دەبەنەوە.

ئەو سێ منداڵە کوردە ناوی باوکیان عەبدولقادر یاسینە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی عەلەقۆس سەر بە ناوچەی ئالییانای ڕۆژئاوای کوردستانن. ئەم خێزانە لە ساڵی ٢٠١٥ بوونەتە پەنابەر و ڕوویان لە نەمسا کردووە.

KURDŞOP
729 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!