مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

- ڕۆژ قادری

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە "سەندرۆمی داون"ی هەیە و خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد و میداڵیای زێڕی ئۆلەمپیادی تایبەتی بێرلینی بەدەست هێنا.

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

لە کۆتاییدا ناوبراو بە تۆمارکردنی ڕێکۆردی مێژوویی ٧ خولەک و ٤٦ چرکە، میداڵیای زێڕی بەدەست هێنا و ئەگەری زۆرە ناوی شاهۆ محەممەدی دوای ئەوەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا میداڵی زێڕی ئۆلەمپیادی تایبەتی بەدەست هێناوە، لە کتێبی "گینس" تۆمار بکرێت.

کەیوان خۆشبەخت، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مهاباد، لە وتووێژ لەگەڵ میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ شاهۆ محەممەدی، ڕایگەیاند: شاهۆ محەممەدی لەگەڵ تیمی میللیی ئێران، لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٣ کە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ئاڵمان بەڕێوە چوو، بەشداریی کردووە. شاهۆ تەنیا نوێنەری کاروانی ئێران لەم ئۆلەمپیکە لە بواری مەلەکردن بوو.

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مهاباد، زیادیشی کرد: شاهۆ محەممەدی، وەرزشکاری سەندرۆمی داون، ڕێکۆردی مەلەکردنی کەمئەندامان، میداڵیای زێڕ و زیوی ئۆلەمپیکی تایبەتی ئێرانییەکان، زێڕی کێبڕکێی پاڵەوانیەتیی مەلەکردنی کەمئەندامانی ئێران و چەندین مەقامی بەنرخی تری لە کارنامەی وەرزشیی خۆیدا هەیە. شاهۆ لە بوارەکانی بەلەمەوانی، شاخەوانی، باسکیل لێخوڕینیش چالاکە.

شاهۆ محەممەدی لە شاری مهاباد بە "فریشتەی قارەمان" ناوبانگی دەرکردووە. هەروەها لە کاتی بەڕێ کەوتن بۆ ئاڵمان بۆ بەشداری لەو کێبڕکێیە جیهانییە، لەلایەن خەڵکی وەرزشدۆستی مهابادەوە بە ڕێز و گڕوتینێکی تایبەتەوە بەڕێ کرا.

 

شاهۆ محەممەدی کێیە؟

شاهو محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دەستی بە مەلەکردن کردووە و ئێستا لە شاری مهاباد بە "فریشتەی قارەمان" ناوبانگی دەرکردووە.

شاهۆ محەممەدی لەدایکبووی ١٣ی خەرمانانی ١٣٨٤ی هەتاوییە (٢٠٠٥ی زایینی). ناوبراو تووشی سەندرۆمی داونە و کاتی خۆی بەپێی ڕاسپاردەی پزیشکەکانی، دایک و باوکی هەوڵیان داوە کێشەی فۆبیای ئەو لە ئاو، لە ڕێگای مەلەکردنەوە دەرمان بکەن و ئێستا ئەو لە بواری مەلەکردنەوە بە هەڵکەوتەیەکی جیهانی دەناسرێت.

شاهۆ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە سەرپرشتیی "موحسین مازوچی"، مەلەوان و ڕاهێنەری مهابادی، هاتووەتە نێو ئەم بوارەوە. ساڵی ٩٧ی هەتاوی توانیی بە پێوانی ٢ هەزار و ٥٠٠ مەتر بە مەلەکردن، لە ئاستی ئێران و جیهاندا ڕێکۆردێکی نوێ تۆمار بکات. ناوبراو توانی لە ماوەی یەک کاتژمێردا، مەودایەکی ٢ هەزار و ٤٨٣ مەتری لە ٤٩ جاردا (بە شێوە چوون و گەڕانەوە) بە مەلەکردن بپێوێت و بوو بە یەکەم کەسێک کە لە بەشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ئێران و جیهان توانیویەتی زۆرترین مەودای مەلەکردنی خۆڕاگری لە ماوەی یەک کاتژمێردا بپێوێت.

شاهۆ محەممەدی، ئەندامی تایبەتی پارائۆلەمپیکی ئێران و خاوەن دوو قارەمانی لە کێبڕکێی سینگەمەلەی ئێرانە، ناوبراو یەکەمین بەلەمەوانی سەندرۆمیی ئێران و یەکەمین سەندرۆمی داونیی خاوەن توانای کۆنترۆڵکردنی بەلەمی کایەک لە ئێرانە و لەم بوارەشدا توانیویەتی دوو میدیاڵیای زێڕ بەدەست بهێنێت. شاهۆ تەنیا سەندرۆم داونێکە لە جیهاندا کە دەتوانێت لەگەڵ مەلەوانە ئاساییەکان پێشبڕکێ بکات.

شاهۆ هاوکات لەگەڵ مەلەکردن و بەلەمەوانی، حەزێکی زۆری لە یاریی ئاسن و شاخەوانیشە، بۆیە بەردەوام سەردانی هۆڵی لەشجوانی دەکات و بۆ شاخەوانییش سەردانی چیا و شاخەکانی مهاباد و کوردستان دەکات.

شاهۆ محەممەدی، ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لەلایەن پێگەی هەواڵیی "هاژە" لە مهاباد، وەک شارۆمەندی شیاوی مهابادی ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.

 

KURDŞOP
669 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

سێ منداڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە پاڵەوانی تایکواندۆی نەمسا

ئەم سێ منداڵە کوردە لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە بە ناوی هۆزان ڕەمەزان کە کوردی ڕۆژاڤای کوردستانە پەروەردە کراون. هۆزان ڕەمەزان کە سەنتەری تایکواندۆی لە نەمسا کردووەتەوە، خۆی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی تایکواندۆ بەدەستهێناوە و کوڕەکەی جووودی لە ٣ مانگی ڕابردوودا بەشداری سێ پێشبڕکێی کردووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!