داعیش و نیشانەکانی خۆگرتنی شەپۆلی نوێی تیرۆریسم

تاوتوێ کردنی جیاوازی داعیش لەگەڵ دەرکەوتەکانی راستینی شەپۆلەکانی پێشووی تیرۆریسمی نێودەوڵەتی و، بە تایبەت جیاوازی لەگەڵ گرووپی ئەلقاعیدە و باقی گرووپە تیرۆریستییە مەزهەبییەکان، کە "دەیوید ئاپاپۆرت" بە دەرکەوتەی راستینی شەپۆلی چوارەم یان تێرۆریسمی مەزهەبی دەزانێ، زۆر دەسکەوتی گرینگی تیۆری تێدایە کە دەتوانین لەو رێیەوە جۆری شەپۆلەکانی تیرۆریسم بناسین. لەو روانگەیەوە تێگەیشتن لە حوکمڕانی داعیش لە دوو بواری "ئیدئۆلۆژیک" و "تەشکیلات"ەوە شیاوی لێ وەربوونەوەی جیددی تیۆرییە.

داعیش و نیشانەکانی خۆگرتنی شەپۆلی نوێی تیرۆریسم

شەهرووز شەریعەتی(دکتۆڕای پێوەندییە نێودەوڵەتیەکان)

بێهنام وەکیلی(دکتۆڕای پێوەندییە نێودەوڵەتیەکان)

ئەرسەلان قوربانی شێخ نشین(دکتۆڕای پێوەندییە نێودەوڵەتیەکان)

 

بەشی یەکەم

کردەوەی نەوەی نوێی تێرۆریستە تەکفیرییەکانی رۆژهەڵاتی ناوین، بە شێوەیەکی هەڵوارتە لە چوارچێوەی توندوتیژییە تایبەتەکانەوە و بە دەستی داعیش جێبەجێ دەکرێ و لەگەڵ شەپۆلەکانی دیکەی تێرۆریسم بۆ بەراوەرد نابێ. بەردی بناخەی ئەو توند و تیژییانە لەسەر بابەتی هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ عێڕاق دامەزراوە. دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە وڵامی هێرشەکانی یازدەی سێپتامبردا، شەڕی بە دژی تێرۆریسم و بە مەبەستی تێکشکاندنی تیرۆریسم لە هەموو دونیا راگەیاند. بەو بۆچوونەشەوە کە "سەددام حوسێن" خاوەنی چەکی کۆکوژە و پشتگیری گرووپە توندئاژۆکانی وەک "ئەلقائیدە" دەکا، عیڕاق کەوتە بەر هێرش و داگیراکرا. دوابەدوای ئەو رووداوە لە لایەن "پۆل بریمێر" (Paul Bremer) حاکمی سیڤیلی عێڕاقەوە، دەستووری راماڵینی بەعسییەکان درا وئەوەش بوو بە بنەمای خۆگرتن و چەشنێکی تایبەت لە تێرۆریسم. چون بە پێێ ئەو دەستوورە، هەزاران کەس لە ئەندامانی مام ناوەندی ریزەکانی حیزبی بەعس، وەک دکتۆر و ئەندازیار و مامۆستا و هێزەئەمنییەکانی مووچەخۆری رێژیمی بەعس، لەسەر کارەکانی خۆیان وەلانران و سووکایەتییان پێکرا و زۆیەک لە هۆزە سوننەکان خرانە پەراوێزەوە.( Mansoor,2013:8).

هەر لەو پێوەندییەدا، بڵاڤۆکی ئامریکایی "فارێن ئافێرز" لە بابەتێکدا پەرژاوەتە سەر باسی چۆنەتی خۆگرتنی چەشنێکی نوێ لە تێرۆریسم و نووسیویە: "ئەگەرچی ناتوانین رۆڵی سەدام حوسێن و و رێژیمە دیکتاتۆرییەکەی لە پڕۆسەی تێرۆریسم لە عیراقدا لەبەرچاو نەگرین، بەڵام رۆڵی کاریگەر و راستەوخۆتر لە پێگەیشتنی میلیشیاکان؛ دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ٢٠٠٣ و هێرشی هێزەکانی هاوپەیمان بە رێبەرایەتی ئامریکا بۆ عێراق.

ئەوان پێیان وایە ئەو هێرشە پاش ئەوەی پێکهاتەی سیاسی عێڕاقی تێکڕووخاند، بە هۆی ئەوەی پلانێکی تەکووز و رێک‌وپێکیان بۆ پاش تێکڕووخاندنی نەبووو، هەر ئەوەش بوو بە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ. لە راستیدا سەرهەڵدانی حکومەتە تایفییەکان ئاکامی سیاسەتی زاڵمانەی رێژیمی بەعس و سیاسەتی بەرژەوەندی خوازانە و هەڵەی ئامریکا لە عێراق بوو.( Helfont and Brill,201)

بەو شێوەیە ماوەیەکی کورت دوای ئازاد کردنی عێڕاق، گرووپی تێرۆریستی نوێ لە عێڕاق سەریان هەڵدا. "زەرقاوی" وەک رێبەری سەرەکی "ئەلقاعیدەی عێڕاق"، بناژۆخوازێکی جیهادیی ئۆردۆنی بوو. سەرەتا کاری خۆی لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی "ئەنسارولئیسلام" لە باکووری عێڕاق دەست پێکرد و پاش ئازاد کرانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، لە گرووپی ئەنسارولئیسلام جودا بۆوە و سازمانێکی تایبەت بە خۆی بە ناوی "تەوحید و جیهاد" دامەزراند. تیرۆری "ئایەتوڵڵا موحەمەد باقری سەدر"؛ رێبەری رووحی "شۆڕای بەرزی ئیسلامی لە عێڕاق"، هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئۆردۆن و باڵوێزخانەی وڵاتانی رۆژئاوایی لە گرینگترین کردەوە تێرۆریستییەکانی سەرەتایی ئەو گرووپەن. زەرقاوی بەو بانگەشەیەوە کە هێزەکانی ئامریکا بە هاریکاریی ئێران و هێزە شیعەکان دەیانهەوێ سوننەکان لە عێڕاق وەدەر نێن  و رایان ماڵن، توانی زۆریەک لە سوننە میانڕەوەکان بۆ وێنە هێزەکانی ئەرتەشی بەعس و کەسانی بەتوانای وەدەرنراو لە پێکهاتەی حکوومەتی بۆ لای خۆی رابکێشێ و هەرچی زیاتر خۆی بە هێز بکا.jabouri and lensen, 2010;8) Al-)؛ لە مابەین ساڵانی ٢٠٠٤ تا   ٢٠٠٦ گرووپی جەماعەتی تەوحید و جیهاد، چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆیان بە رێبەرایەتی زەرقای پەرە پێدا و کۆمەڵێکی زۆر هێرشی خۆکوژییان بەڕێوە برد. زەرقاوی سەرەتا گرووپێکی سەربەخۆ لە ئەلقاعیدەی لە عێڕاق پێکهێنابوو، بەڵام پاش هەشت مانگ دانوستان لە سێپتامبری ٢٠٠٤ دا، سەری بۆ "بێن لادەن" دانەواند و چووە ژێر ئاڵای ئەوەوە و ناوی سازمانەکەی خۆی لە جەماعەتی تەوحید و جەهادەوە بۆ "ئەلقاحیدەی عێڕاق" گۆڕی. پاش ماوەیەکی کورت بێن لادەن؛ زەرقاوی کردە بەرپرسی هێرشەکانی ئەلقاعیدە لە عێڕاق و ئەو یەکگرتنەی بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ گەیشتن بە دەوڵەتێکی راستەقینە لەقەڵەمدا. (Raphaeli,2005). ناوبانگی ئەلقاعیدە لە عیڕاق بووە هۆی ئەوەی گرووپە ئاژاوەگێڕەکانی دیکەش بکەونە پاڵی. لە پازدەی ژانوییەی ٢٠٠٦ دا، پێنج گرووپی دیکە بە ناوەکانی "جەیشو لتایەفە"، "ئەلمەنسوور"، "سەرایا ئەنسار ئەلتەوحید"، "سەرایا ئیجتیهاد ئەلیسلامی" و "سەرایا ئەلغورەبا"، رایانگەیاند کە لەگەڵ ریزەکانی ئەلقاعیدە تێکەڵ بوون. ئەو یەکگرتنە بە مەبەستی یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی زیاتر بۆ شۆڕشی جیهادی و لە ژێر ناوی "مەجلیسی شووڕای موجاهیدین" پێکهات. لە ژوئەنی ٠٠٦ ٢، پاش کووژرانی زەرقاوی بە دەست هێزەکانی ئامریکایی لە عێراق، "ئه‌بوو حه‌مزه‌ی موهاجیر" وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و گرووپه‌ ده‌ستنیشان كرا. مانگێك دواتر موهاجیر له‌ راگه‌یاندراوێكدا گوتی: مه‌جلیسی شووڕای موجاهیدین هه‌ڵوه‌شاو و گرووپێكی دیكه‌ به‌ ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق" به‌ سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌بوو عومه‌ری به‌غدادی" پێكهاتووه‌. (2014:3,Zelin) ئه‌و گرووپه‌ تێرۆریستییه‌ له‌ ئاخروئۆخری ساڵی ٢٠٠٦ دا، توانی به‌ زیاد كردنی دارایی خۆی تا ئاستی ٧٢٠ میلیۆن دۆڵار له‌ ساڵ دا و به‌ پشت ئه‌ستوور بوون به‌ سه‌ربه‌خۆیی ماڵی، ببێته‌ یه‌كێك له‌ گرینگترین یاریكه‌رانی سیاسی و چه‌كداری له‌ عێڕاق و چالاكی و هێرشه‌كانی به‌ربڵاتر كرده‌وه.‌ Levitt,2014:10)) سەرەڕای دژایەتی هۆزە ناوچەییەکانی سەحوە (راپەڕین) لە ناوچە سووننە نشینەکان و بە پشتگیری ویلایەتە یەک گرتووەکانی ئامریکا و هێزە ناوچەییەکان، دەستیان کرد بە بەربەرەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی. (Fontan,2009:157) ئەو گرووپە بە خێراییەوە دەستی بە چاکسازی لە پێکهاتەی خۆی دا کرد. لەیەکەم هەنگاودا نووسینگەی سەرەکی خۆی بۆ ئاژاوە نانەوە و کەڵک وەرگرتن لە کێشەی نێوان کورد و عەڕەب بۆ مووسڵ راگوێزت. ئەو جووڵانە بەرەو مووسڵ، ناوەندێتی سەرلەنوێی رێبەرایەتی بە دواوە بوو. ئەوە لە حاڵێک دابوو کە ئەوان بە رەخنەگرتن لە پێکهاتەی بۆڕۆکڕاتیکی عێڕاق، لە بانگەشە و پڕۆپاگەندەی گشتی دا، توانییان هێزێکی زیاتر بە دەوری خۆیانەوە کۆ بکەنەوە. (Lister,2014:10) دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا، دابڕانی نێوان رێبەرانی ئەلقاعیدەی هەراوتر کرد. بە تایبەت بەغدادی بە جەخت لەسەر ئەو بابەتە؛ کە ئێمە گوی نادەینە سنوورەکان، فەرمانی "ئەیمەن ئەلزەواهیری" خستە پشت گوێ و سنوورەکانی ئەو رەوتەی لەگەڵ ئەلقاعیدە زیاتر زەق کردەوە. (Joscelyn,2013) دواتر ئەو گرووپە بە چوونە ناو پانتای چالاکییەکانی سووریاوە و هەروەها داگیرکردنی زۆر ناوچە لەو وڵاتە و پێکەوە لکاندنی ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی خۆی لە سووریا و عێڕاق، لە ئاکامدا توانی لە رێکەوتی ٢٩ ی ژووئەنی ٢٠١٤ دا، خەلافەتی ئیسلامی لە ژێر ناوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام" ناسراو بە داعیش رابگەیەنێ و "ئەبووکر ئەلبەغدادی" وەک خەڵیفە بە خەڵک بناسێنێ. بەو شێوەیە دەبینین داعیش توانی بە سازکردنی پێوەندی و هاوئاهەنگی لە نێوان گرووپە جیاوازە تێرۆریستییەکان دا، کە لە ئاراستەی تیوریک دا سەر بە شەپۆلەکانی سێ و چواری تیرۆریسم بوون، شەپۆلێکی نوێ ساز بکا و بە پێکگرتن و هەڵسەنگاندنی پێوەندی ئەو شەپۆلە لەگەڵ شەپۆلەکانی دیکە و بە تایبەت شەپۆلی چوارەم، دەتوانین گریمانەی سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێ بکەین.

پێکگرتنی داعیش لەگەڵ شەپۆلی چوارەمی تیرۆریسمی نێودەوڵەتی

تاوتوێ کردنی جیاوازی داعیش لەگەڵ دەرکەوتەکانی راستینی شەپۆلەکانی پێشووی تیرۆریسمی نێودەوڵەتی و،  بە تایبەت جیاوازی لەگەڵ گرووپی ئەلقاعیدە و باقی گرووپە تیرۆریستییە مەزهەبییەکان، کە "دەیوید ئاپاپۆرت" بە دەرکەوتەی راستینی شەپۆلی چوارەم یان تێرۆریسمی مەزهەبی دەزانێ، زۆر دەسکەوتی گرینگی تیۆری تێدایە کە دەتوانین لەو رێیەوە جۆری شەپۆلەکانی تیرۆریسم بناسین. لەو روانگەیەوە تێگەیشتن لە حوکمڕانی داعیش لە دوو بواری "ئیدئۆلۆژیک" و "تەشکیلات"ەوە شیاوی لێ وەربوونەوەی جیددی  تیۆرییە.

ئایۆلۆژیای سەرلەنوێ زیندوو کراوە

بە پێی ئەوەی لە چوارچێوەی تیۆری تووتالیتاریسم دا گوترا، ئایدۆلۆژیا لەو یەکەم ماکانەیە کە دەبێ وەک بابەتی هاوبەشی بیرۆکەی تووتالیتاریسم و شێوەی بەروەپێش چوونی ئامانجەکان، لە شەپۆلی پێنجەمی تیرۆریسمی نێودەوڵەتیدا سەرنجی بدرێتێ. لەو روانگەیەوە بزووتنەوە تووتالیتێرەکان بە جەخت لەسەر ئەوەی ئایدۆلۆژیای ئەوان قسەی پوخت و پاراوی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگای ئاڕمانی پێیە، تەکووزی ئێستا بە توندی دەداتە بەر تیری رەخنە و هێرشی دەکاتە سەر، ئایۆلۆژیای داعیشیش لە دوو ئاستی "بناژۆخوازی ئیسلامی" و "بەعسی" بۆ باس و تێگەیشتن دەبێ و دەکرێ لەسەری هەلوەستە بکرێ. ئەوە لە حاڵێک دایە کە تەنیا ئاستی یەکەم لە چوارچێوەی شەپۆلی چوارەم یان مەزهەبی هۆکاری رووداوە تیرۆریستییەکان لە تیۆری راپاپۆرت دا ناسراوە. بە زمانیکی روونتر؛ ئەگەرچی بیری زاڵ، داعیشی وەک ئایدۆلۆژیای جیهادی پێک دێنا، کە رەگ و ریشەی دەگەڕاوە بۆ بیر و بڕوای "ئیبنی تەیمییە" و "موحەمەدی ئیبی عەبدولوەهاب" ،بە ناوی سەلەفی خوازی نوێ باسی دەکرا، بەڵام ئەوان بە راڤەیەک کە لە ئیسلام و ئایین بە دەستیانەوە دەدا، کۆمەڵگایەکی ئاڕمانییان بۆ لایەنگرانی خۆیان دەنەخشاند کە "وەلانان" و "لێبووردە نەبوون" لە بەرانبەر هەموو ئاراستە و  ئایدۆلۆژیاکان ئاکام و بەر و بوومی ئەو روانگەیەیە.  

 

 

                      

KURDŞOP
891 بینین

نەتەوەپەرەستی لە کوردستان - کورستەی پێشڤەچوونی مێژوویی و کەلتووری-سیاسی

پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی خاکی بە شێوەیەکی سەرەکی بەربەستی دابڕانی ڕۆشنبیرانی کورد لە خاکەکەیان بوو. بیرۆکەی تورکەکان بۆ ئەوەی کورد بێ ڕۆشنبیر بێت و بەردەوام بن لە ئاسمیلەکردن، تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانی خۆی بەدی هێناوە. ئەم پچڕانە کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی کورد هەبوو، بەتایبەتی ڕێگریی لە دروستبوونی چەمکی ناسیۆنالیزمی نیشتمانپەروەرانە کرد.

کورد و هەڵبژاردن لە ئێراندا

ئاوڕدانەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان ژینگە و سیاسەت

ئاسەوارە مێژوویییەکان، پردی نێوان ئێستا و ڕابردوومانن

رۆژهەڵاتی کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر پاردۆکسی کۆماری ئیسلامیدا

پیلانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێو کوردان

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وانەوەرگرتن لە شۆڕشە سەرکەوتووەکان

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی نەبڕاوەی کورد

بە بۆنەی مووشەکبارانی هەولێری پایتەختی کوردستانەوە

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!