هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

ئەڤین تەیفوور

 

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری وێنە و ڕەنگەکان لەسەر چیرۆکی منداڵان

"لەلایەن دەروونناسانەوە دەگوترێت کە ڕەنگەکان کاریگەرییان لەسەر شێواز و هەستی مرۆڤەکان هەیە، بەتایبەت لەسەر منداڵان" (سەرێ سەڤێ چیرۆکەک، چیرۆک، ئامادەکار و وەرگێڕ: سەلیم تەمۆ کە بۆ خۆی لە ١٢ بەشی کتێبی چیرۆک پێک هاتووە و زۆربەی وێنەکانیش لەلایەن غەفوور حوسێن، شارەوانی سووری دیاربەکرەوە کێشراون). دەبینین ئەو ڕەنگانەی لە وێنەکاندا بەکار هێنراون، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر کەسایەتیی منداڵەکە دادەنێت، بۆیە پێویستە ڕەنگەکان بە هەستێکی گەورە و دڵخۆشکەرەوە هەڵبژێردرێن، بۆ ئەوەی منداڵ وەک شەڕکەرێک دەرنەچێت و هەستی ئافراندن تێیدا سەرهەڵبدات. وەک نموونە با تیشک بخەینە سەر کتێبی "سەرێ شەڤێ چیرۆکەک". ئێمە لە بواری دانانی وێنەکان تووشی کەموکوڕی و هەڵە دەبین. لە لاپەڕەیەکدا تووشی وێنەیەک دەبین کە "منداڵەکە کەوتووە و باوک و دایکەکە دەبینرێن کە وا دیارە بە هانایەوە دەچن" (سەرێ شەڤێ چیرۆکەک، سەلیم تەمۆ، ر ٦٥). بەڵام ئەم دیمەنە زۆر دیار نییە و سەرلێشێواوانەیە و مێشکی منداڵەکان ئاڵۆز دەکات. کاتێک ئەم کتێبە چیرۆکەمان بە منداڵانی پێش قوتابخانەی "کەسکەسۆرا ئالان"ی کۆبانی دا (ئێمە ئەو چیرۆکە و هەندێک چیرۆکی ترمان بە ٢٠ منداڵ و مامۆستایانی پێش قوتابخانەی "کەسکەسۆرا ئالان"ی کۆبانی دا- ٢٠٢٠)، هەموو وێنەکانمان پێشکەشیان کردن و چیرۆکەکەمان بۆ خوێندنەوە، زۆربەی منداڵەکان خۆیان لە وێنەکانی بەدوور گرت. چونکە وێنەکان ئاڵۆزن و نابینرێن. ئەو دەقانەی لەسەر وێنەکان نووسراون، زۆر لەگەڵ یەکتردا نەدەگونجان و منداڵەکان لەسەر ناکۆکیی نێوان وێنەکان و ئەو دەقەی ئێمە بۆیانمان دەخوێندەوە، پرسیاری زۆریان دەکرد. هەموو دەق و وێنەکانی نێو کتێبەکە بە چاپی ڕەش و بچووک نووسراون. هەروەها تێگەیشتین کە منداڵان زیاتر گرینگی بە وێنە دەدەن نەک دەق. چونکە لاپەڕەکانی چیرۆکەکان پڕن لە دەق. "محەممەد ممەری" لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕەخنە لەسەر چیرۆکی منداڵان" دەڵێت: "هەر کەسێک لە ئێمە کاتێک وێنەکانی نێو چیرۆکی 'گورگ یووسفی نەخوارد' ببینین، تێدەگەین کە نە ڕەنگ و نە وێنە هیچ مانایەک بە منداڵان نابەخشێت. کاتێک نووسەر چیرۆکەکەی تەواو دەکات و بۆ بڵاوکەرەوەی دەنێرێت، بڵاوکەرەوەش دەیدات بە وێنەکێشێک، بەڵام ئەو وێنەکێشە کە هیچ لە زانستی منداڵان نازانێت، دەقەکە دەخوێنێتەوە و وێنەکان دەکێشێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە منداڵان لەو وێنانە دووری بگرن، چونکە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان دەق و وێنەکاندا نابینن. (محەممەد ممەری، ڕەخنە لەسەر چیرۆکی منداڵان، ماڵپەڕ: دونیا وەتەن، ٢٠١٠).

پاشان دەبێ ئەم پرسیارە بکەین، کاتێک نووسەری چیرۆکی منداڵان چیرۆکێک دەنووسێت، ئایا دەزانێت چ وشەیەک و چ خەیاڵێک لەگەڵ تەمەنی منداڵاندا گونجاوە؟ ئایا وێنەکێش دەزانێت چ کارەکتەر و ڕەنگێک بۆ تەمەنی منداڵەکان پێویستە؟ و دەزانێت چیرۆکی منداڵان دەبێ بە چ شێوازێک بن؟

دیسانەوە لە چیرۆکی "سەرێ شەڤێ چیرۆکەک"دا (سەلیم تەمۆ) دەبینین کە ٣١ چیرۆک لەنێو کتێبێکدا کۆ کراونەتەوە، دەقەکە بە پیتی زۆر بچووکە و پەرەگراف و دێڕەکانی زۆر لە یەکترەوە نزیکن. منداڵ لەم چیرۆکە چی تێدەگات؟ ئایا دەتوانێت بخوێنێتەوە؟ لێرەدا دەبینین کە چۆن منداڵەکە سەیری کتێبەکە دەکات و پاشان فڕێی دەدات.

دیسانیش قسەمان لەگەڵ منداڵانی پێش قوتابخانەی "کەسکەسۆرا ئالان"ی کۆبانی کرد (شاهۆز عەلی، میرخاز تەیفوور، شیرین داود و هەندێک منداڵی تر) کە تەمەنیان لەنێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵدا بوو و چیرۆکی "میرۆ پاقژیێ دکە"ی "مەم باوەر"مان بۆیان خوێندەوە:

"سمۆرە گوتی: نا، من ددانم نەشۆرد.

سۆرۆ گوتی: ئەوەیە ددانەکانت کرمۆڵ بوون." (مەم باوەر، میرۆ پاقژیێ دکە، ر ٢٢.٢٣، هیڤا، ٢٠١٤)

با تیشک بخەینە سەر ئەو ڕستانە؛ کاتێک ئەم ڕستانەمان لەگەڵ وێنەکەدا بۆ منداڵەکان خوێندەوە، هەموویان ئەم پرسیارانەیان کرد: "بۆچی ددانە کرمۆڵەکانی سەمۆرەکە لە وێنەکەدا دیار نین؟"

هەروەها تیشک بخەینە سەر وێنەیەکی تری هەمان چیرۆک:

"چوونە لای گوڵفرۆش و بۆ سمۆرەکە بڕێک نێرگزیان کڕی و دواجار هەندێک گوێزیان کڕی و چوار هاوڕێکە ڕاستەوخۆ بەرەو ماڵی سمۆرەکە چوون" (مەم باوەر، میرۆ پاقژیێ دکە، ر ١٨.١٩، هیڤا، ٢٠١٤)

لێرەدا دەگوترێت هاوڕێکانی سمۆرەکە بەهۆی نەخۆشیی ددانەکانییەوە هەندێک نێرگز و هەندێک گوێزی بۆ دەکڕن، وەک لە دەقەکەدا هاتووە. لەم وێنەیەدا تەنیا گوڵ و هاوڕێیانی سمۆرەکە دیارە. بۆیە منداڵەکان دیسان لێیان پرسینەوە: "بۆچی لە وێنەکەدا هیچ گوێزێک نییە؟"

ئەم وتارە درێژەی هەیە...

 

KURDŞOP
227 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

لێکۆڵینەوەی دوو شیعر لە شاعیرانی کورد لەقەفقازی ڕووسیە

بەر لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ کوردەکانی ئەرمەنستان نەخوێندەوار بوون. بەڵام گەنجینەی ئەدەبیی ئەوان لە ناو کوردناسان و ڕۆژهەڵاتناسانی ڕووس و ئەورووپی بووە هۆی سەرسوڕمان و دوای فێرکردنی خوێندەواری و پەرەپێدانی خوێندن لە نێو ئەوان، توانیان دەرگایەکی نوێ لە وێژەی کوردی بکەنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!