کورتەیەک لەسەر ڕۆمانی "خاتێ خانم"ی عەلی عەبدولڕەحمان

ئاراس حسۆ

 

عەلی عەبدولڕەحمان یەکێکە لە یەکەمین ڕۆماننووسەکانی ڕۆمانی مێژووییی کوردی. ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێک لە ناوچەکانی "وان" لەدایک بووە. ساڵی ١٩٢٦، بنەماڵەکەی لەبەر زوڵم و زۆری دەوڵەت لەگەڵ ٤٥٠ بنەماڵەی عەشیرەتی "برووکان" ڕوویان لە قەفقاز، هێڵی "شەولک" کرد کە لەژێر ئیدارەی یەکیەتیی سۆڤییەتدا بوو.

یەکەمین کتێبی، نۆڤلێتی "مۆرۆف"ە کە لە ساڵی ١٩٥٧دا لەنێو کۆمەڵەی نووسەرانی کوردی سۆڤییەتدا چاپ و بڵاو کرایەوە. نۆڤلێتی دووەمی بە ناوی "خاتێ خانم" لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری یێرێوان چاپ و بڵاو کرایەوە. ڕۆمانی یەکەمی بە ناوی "گوندێ مێرخاسان" لە ساڵی ١٩٦٨دا لە شاری یێرێوان چاپ و بڵاو کرایەوە. ڕۆمانی دووەمی بە ناوی "شەر د چیایان دە" لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری یێریوان چاپ و بڵاو کرایەوە. بەرهەمە شیعرییەکانی عەلی عەبدولڕەحمان کە زیاتر باس لە کوردایەتی و کوردستان دەکەن، لە سێ کتێبدا بە ناوەکانی "دێ، حەسرەتا من و گولستان" کۆ کراونەتەوە. عەلی عەبدولڕەحمان لە ٢١ی ژانویەی ١٩٩٤ لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان کۆچی دواییی کرد. گڵکۆکەی هەر لەوێیە. (عەلی عەبدولڕەحمان، لیس، خاتێ خانم).

"خاتێ خانم" بە کەسایەتیی سەرەکی و تایبەتمەندیی خۆی، ڕۆڵێکی گرینگ لە ڕۆمانەکەدا دەگێڕێت و ناوی ڕۆمانەکەش هەر بە ناوی ئەوە دانراوە. ئەو هاوسەری "تێموور عەلی عیسا"یە. ڕۆمانەکە چیرۆکی خاتێ خانم لە هۆزی کوردانی دێرسم گوندی "سنجان"ە. ئه‌م خێزانه نە هەژارن و نە دەوڵەمەندن و وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکخۆشه‌ویست و بەڕێز و ئەهلی زانست و داب و نەریتی کورده‌واری ده‌ناسرێن. دوای مردنی تێموور، بەڕێوەبردنی هۆزەکە دەکەوێتە دەستی ئەو، ئیدی سەرپەرشتیی کاری هۆزەکە دەکات. دەوڵەتی ڕۆم خەریکی زیادکردنی باج لەسەر عەشیرەتە کوردەکانە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، سەرکردەکانی عەشیرەتەکان لە ماڵی خاتێ خانم کۆ دەبنەوە. لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا بە شێوەیەکی ژیرانە و وریا بڕیاریان دا کە سوڵتان و چەند گەنجێک بچنە "ئەرزیرگان" بۆ لای مولازم نەهیە. سوڵتان دەچێت بە مولازم دەڵێت کە باج و خەڕاج لەسەر خەڵکەکەیان کەم بکەنەوە. مولازمەکە تووڕە دەبێت و داواکارییەکەی ڕەت دەکاتەوە و قسەی ناخۆشی پێ دەڵێت. هەروەها کەلەپچەی دەکات و دەیخاتە زیندانەوە. لە زینداندا ئەشکەنجەیەکی زۆری دەکەن و زۆری بەسەردا دێنن.

خاتێ خانم هەڵدەستێت و دەچێتە لای مولازم و قسەی لەگەڵ دەکات و بڕێک زێڕی پێ دەدات و کوڕەکەی ئازاد دەکات. دوای ماوەیەک دەوڵەتی ڕۆم بڕیاری لەنێوبردنی سوڵتان دەدات. بۆیە مولازم چەند سەربازێک دەنێرێت بۆ گوندی سنجان تاکوو سوڵتان لەگەڵ خۆیان ببەن و دواتر بیکوژن. دوای ڕۆژێک سوڵتان دەهێنن کە هەندێک لە هاوڕێکانی سوڵتانیش دێن، لەوێ سوڵتان مولازم دەکوژێت. لەسەر ئەمە دەوڵەتی ڕۆم بڕیار دەدا تاکوو لە ماوەیەکی کورتدا سوڵتان لە دار بدات. خاتێ خانم بە هەوڵە عەقڵانییەکانی نایەوێت شەڕ بێتە ئاراوە و کوڕەکەی لە دەستی دەوڵەتی ڕۆمانی ڕزگار دەکات. ڕۆمانەکە بە ئازادکردنی سوڵتان کۆتاییی پێ دێت.

بۆیە بە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە دەزانین کە خاتێ خانم وەک ژنێک توانی بە هێز و دەسەڵات و زیرەکیی خۆی یەکڕیزییەک لە عەشیرەتەکەیدا دروست بکات و هەم خەڵک و هەم عەشیرەتی دەوروبەری گوندەکە لە دەوری کۆ دەبنەوە و بە ئامۆژگارییەکانی دەتوانن یەک بگرن و لە دژی دوژمن ڕابووەستن.

"کاوا نەمر" لە پێشگوتنی خۆیدا لەسەر خاتێ خانم، لە "نۆڤەلا پەسنا ژنا کورد" وەها دەڵێت:

"بە بڕوای من خوێنەر لە دوو بابەتی سەرەکی لە ڕۆمانی خاتێ خانمی عەلی عەبدولڕەحمان کە لە گۆشە تاریکەکانی کەلەپووری ئێمە دەردەکەون، وانە وەردەگرێت. یەکەم، کەسایەتیی خاتێ خانم و ڕۆڵی ژنی کورد لە ڕووی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەوە؛ دوو، گرینگی و ئەگەری یەکگرتووییی کورد و ڕۆڵی سەرەکیی شاخەکانمان''. (٢٥ی ئاڤریلی ٢٠١٢، ئامەد)

سەرچاوەکان:

- عەلی عەبدولڕەحمان (٢٠٠٤)، خاتێ خانم، ئامەد، بەلکی.

- کاوا نەمر، ٢٥ی ئاڤریلی ٢٠١٢، نۆڤەلا پەسنا ژنا کورد، ئامەد، لیس.

KURDŞOP
342 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!