هاوکاریی شیعر و فەلسەفە - بەشی چوارەم

فەیلەسوف، شاعیرانی زیرەک دەگەیەنێتە ڕێکوپێکی. شاعیریش فەیلەسوفێکی بە هەڵوێستە کە ڕێکوپێکیی ژیان تێدەپەڕێنن. هەروەها شاعیریش فەیلەسوفی کردەیین کە چێژ لە ڕێکوپێکی ژیان وەردەگرن. فەیلەسوف بە پیوان هزر دەکەن و هزری خۆیان لەنێو ڕێکوپێکییەکدا لە ناوەڕۆکی مژارێکدا جێ دەکەن. بەڵام شاعیران جوان بیر دەکەنەوە، جوان قسە دەکەن و ئافرێنەرێکی جوانن.

کامران سمۆ هەدلی

 

بەشی سێیەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

لە بواری ئافراندندا فەیلەسوفەکان بیر لە شتەکان دەکەنەوە، شاعیران دەژین.

شتە ئافرێنەرە مەزنەکان لە ژیاندا ڕێگەت پێ دەدەن لە دەنگیان زیاتر، لە ڕامان، ڕوانگە و خۆڕاگرتنیشیان تێبگەیت. ھەندێک لەو شاعیر و فەیلەسوفانە ھەزاران ساڵ پێش ئێمە گیانیان لەدەست داوە و ھەرگیز دەنگی ئەوانمان نەبیستووە. بەڵام ئێمە بە خۆشحاڵییەوە ئافرێندراوەکانی ئەوان دەخوێنینەوە و لە بەرهەمەکانماندا یادیان دەکەینەوە.

شاعیران بە متمانەوە لە نووسینی شیعر نزیک دەبنەوە. شیعرەکانیان لەسەر بناغەی تەندروست و بە وشەی هەڵبژێردراو دەنووسن هەتا هەزاران ساڵ شیعرەکانیان بخوێنرێتەوە. ئێمە زۆر باش دەزانین، شیعر لە نەبووندا کۆبوونەوەی دەنگی خۆشن. لە هەبوونی ئافراندندا ڕێکوپێککردنی ڕامان، هەست و تێڕوانینەکانی داهاتوو هەیە.

بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەی شیعرەوە، شاعیری فەڕەنسی " Charles Baudelaie (Bodler)" دەڵێت: "شیعر فەلسەفەیە."

ئەم گوتەیەی "بۆدلێر" بەو مانایەیە کە شیعر فەلسەفەی ژیانە نەک دەنگە بێمانا و بەتاڵەکان کە تەنیا گوێچکە دڵخۆش بکەن. بەر لە هەر شتێک مەبەست لە شیعر بەئاگاهێنانەوەی هەست و بیری خوێنەرانە. ئەمە خۆی لە خۆیدا فەلسەفەی پەروەردەیە و لە فەلسەفە دوور نییە.

ئەگەر مرۆڤ بە چاوی فەلسەفییەوە شیعر بخوێنێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکات، زۆر مۆتیڤی فەلسەفی لە شیعردا دەبینێتەوە. بۆ نموونە شاعیران کێشەگەلێک کە لە بوونی مرۆڤدا هەیە، باری دەروونیی جودا، پەیوەندیی مرۆڤ و سروشت، ئەو ململانێگەلەی کە لەنێوان مرۆڤەکان دێنە ئاراوە،  دەکەنە بابەتی شیعرەکانیان. بەڵام زانراوە فەیلەسوفەکانیش ئەم مۆتیڤانە دەکەنە بابەتی فەلسەفەکەیان.

پەیوەندیی شیعر و فەلسەفە لە سەرەتای مێژووی بیرکردنەوەی مرۆڤەوە دەستی پێ کردووە و هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە.

تەنانەت بەم پەیوەندییە نزیک و مێژووییەش، هەندێک لە فەیلەسوفەکان خۆیان لە شیعر دوور خستەوە. شاعیرانی فەلسەفیش کەم نین کە خۆیان لە شیعرەکانیان دوور دەگرن. بەڵام زۆرتر ئەوانەی دیواری ئەستووریان لەنێوان فەلسەفە و شیعردا دانەناوە، لەبەردەمماندا دەردەکەون. فەیلەسوفەکان جێگای شیعر لە فەلسەفەدا دەبینن و جێی دەکەنەوە. بە هەمان شێوە شاعیران لە شیعرەکانیاندا جێگەی فەلسەفە دەدۆزنەوە و شیعرەکانیان پڕ دەکەن لە مۆتیڤی فەلسەفی.

لە بواری ئافراندندا فەیلەسوفەکان بیر لە شتەکان دەکەنەوە، شاعیران دەژین. ئەو شتانەی شاعیران دەژین، فەیلەسوفەکان لە قووڵاییی یادەوەریی خۆیاندا بیری لێ دەکەنەوە.

فەیلەسوف، شاعیرانی زیرەک دەگەیەنێتە ڕێکوپێکی. شاعیریش فەیلەسوفێکی بە هەڵوێستە کە ڕێکوپێکیی ژیان تێدەپەڕێنن. هەروەها شاعیریش فەیلەسوفی کردەیین کە چێژ لە ڕێکوپێکی ژیان وەردەگرن. فەیلەسوف بە پیوان هزر دەکەن و هزری خۆیان لەنێو ڕێکوپێکییەکدا لە ناوەڕۆکی مژارێکدا جێ دەکەن. بەڵام شاعیران جوان بیر دەکەنەوە، جوان قسە دەکەن و ئافرێنەرێکی جوانن.

واتە فەیلەسوفەکان یەکسەر دەچنە نێو بابەتەکەوە و بابەتەکانیان لێک دەدەنەوە. فەلسەفەی خۆیان لە ڕێگەی دەربڕینی ڕاستەوخۆوە بە هێزی خەیاڵ و ڕامانەوە دروست دەکەن. فەیلەسوف بۆ پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکەی دەیان نموونە دەهێنێتەوە. ئەوان بە دەوری بابەتەکەدا دەگەڕێن، دەیانەوێت بە وردی لێکی بدەنەوە. لە بابەتی پێشوودا گوتم خوێنەران سەیری قسەی فەیلەسوفەکان دەکەن و دەیانەوێت بزانن فەیلەسوفەکان چییان گوتووە. بەڵام جۆرێکی تر سەیری شاعیران دەکەن. بەهۆی ئەوەوە خوێنەران لەو ساتەدا بەپێی باری دەروونیی خۆیان شیعرەکە لێک دەدەنەوە و وەک بیرکردنەوە لێی تێدەگەن. ئەوان بەهۆی شاعیرەوە، هەندێکجار خۆیان دەخەەنە نێو ورووژاندنی هەست و سۆزەوە. هەندێکجار لە قووڵاییی بیرکردنەوەدا خۆیان ون دەکەن.

ئەو شوێنانەی شیعر دێتە ئاراوە، زیاتر چالاکیی ڕۆژانەی خەڵکی کۆمەڵگە لەو پێک دێت. ستایشی خودا، ستایشی ئایین، سەرکردە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، حەسرەتی ئاشقان و خۆشەویستان، وێناکردنی دەشت و شاخ، خەم، شادی، سەیرانگا، دەریا، ڕەشەبا، هەورەبروسکە، باران، بەفر و خوێن و... ئەمانەش زیاتر لە شیعردا دەردەبڕدرێن نەک لە فەلسەفەدا. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر ئەم ناو و هێمایانە بۆ بەکارهێنانیان لە قسەکردندا بدۆزرێتەوە. شاعیران خۆیان لە ڕەوتی ورووژاندنی ڕووداوەکاندا نوقم دەکەن و بەو جۆش و خرۆشەوە ڕووداوەکان دەردەبڕن.

لە هەندێک شوێن شاعیران بیر و هزری خۆیان بۆ یادەوەریی فەیلەسوفان جێ دەهێڵن و لە یادەوەرییەکەدا بە دوای پریشکی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتیدا دەگەڕێن. بۆیە مرۆڤ ناتوانێت بڵێت شیعر زۆر جیاوازە لە فەلسەفە، یان خودی فەلسەفەیە. بەڵام دەکرێت بڵێین ئەو دووانە هاوبەشی ژیانێکی باشن و تەواوکەری یەکترن.

گرینگترین تایبەتمەندیی شیعرێکی فەلسەفی ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە ناوەندی شیعرەکەدان. گوزارشت لە خولیا و ئارەزوو و ئامانجی مرۆڤەکان دەکات. لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەمی، باس لە گەشەسەندنی مرۆڤی ڕەخنەگر و ڕاپەڕیو دەکات.

بە ڕای من شیعری بێ فەلسەفە وەک مانکێن (بووکەڵەی لاستیکی) لە ویترینی ڕیکلامدا، بێ ڕۆحن. مانکێنە لاستیکییەکان چەندە جوان بن، وەک مانکێنی زیندوو نین. هەرچەند شیعر بە وشەی هاوئاهەنگ ڕازێندرابێتەوە و وێنەی جوانی تێدا بەکار هاتبێت، ئەگەر فەلسەفەی ژیانی تێدا نەبێت، بێ ڕۆحە.

ئەو کەسانەی سەرقاڵی نووسینی شیعرن و خۆیان وەک شاعیر دەبینن، بیر و تێڕوانینی خۆیان بۆ ژیان دەردەبڕن. بە مێشک و ئارەزووی دڵیان شیعر دەگوازنەوە بۆ نێو مێژوو. بە سۆز و تێگەیشتن لە سەردەمی خۆیان شیعرەکانیان دەنووسن. ئەو شاعیرانەی بەو تێگەیشتن و باوەڕەوە شیعر دەنووسن، تەنانەت دوای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ بەسەر نووسینی شیعرەکانیان، خوێنەرانی خۆیان دەدۆزنەوە. ئەو شاعیرانە لەگەڵ شیعرەکانیان لەسەر باڵی هەورەکانن و گەشت بۆ وڵاتە نەناسراوەکان دەکەن. ئەوان شیعرەکانیان دەکەنە "قاسد" بۆ بڵاوکردنەوەی ژیان و بەختەوەری. ئەو شاعیرانەی باش دەنووسن، وا لە خوێنەرانی شیعر دەکەن کە ئاوی ڕوون لە کانییەکان بخۆنەوە و بۆنی گوڵی بۆنخۆش بکەن. ئەوانەی باش دەنووسن، لەگەڵ هەر خوێندنەوەی شیعرێکیدا، خوێنەرەکانیان بیر لە شتێکی نوێ دەکەنەوە. بە پێشکەشکردنی شیعر، فەلسەفەی ژیانیان بۆ خوێنەرانیش دەخەنە ڕوو.

لێزانانە هەست و ڕامانیان لەنێو تەونی شیعردا دەبەستنەوە و دەگەنە فەلسەفەی شیعرەکەیان.

 

سەرەتا خۆیان لە زنجیری کۆیلایەتی و دیلیی دەروونی ڕزگار دەکەن، دواتر شیعرەکانیان دەنووسن. هەموو ئەو دیوارانەی کە ڕێگری لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتی دەکەن، جا سیستەمی ئایینی بێت یان ئایدیۆلۆژی بێت، ئامانجیان لابردنیانە. بەم فەلسەفەیە هەست و ڕامانیان دەردەبڕن و پێشکەشی خوێنەرانی خۆیان دەکەن.

 

KURDŞOP
279 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!