هاوکاریی شیعر و فەلسەفە - بەشی سێیەم

شیعر هەم بەرهەمی ناوەندی مەعریفەی شاعیرە و هەم بەرهەمی خەیاڵی ئەوە و بە هەستێکی ناسکەوە دەگوترێت. واتە شیعر هەم کاکڵەی مەعریفەیە و هەم توێکڵەکەیەتی. هەر بۆیە دەگوترێت: "شیعر هەنگاوێک لە پێش فەلسەفەوەیە."

 

کامران سمۆ هەدلی

 

بەشی دووەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

"ڤیکتۆر هوگۆ" دەڵێت: "فەلسەفە مایکرۆسکۆپی ڕامانە."

فەیلەسوف بەو مایکرۆسکۆپە ڕامانی خۆی دەبینێت و لێی تێدەگات. هەمیشە بە چەندین نموونەی جیاوازەوە بەدوای ڕاستیی بیرکردنەوەکانیدا دەگەڕێت. شاعیران ئەو مایکرۆسکۆپە بۆ شیکردنەوەی هەست و ڕامانیان بەکار دەهێنن و دواتر پێشکەشی خوێنەرانی دەکەن. تەنانەت ئەگەر هەندێکجار هەست لە شیعرەکانیاندا لە پێش هەموو شتێکەوە بێت، ئەوا ڕامانیان دواتر دێت. شاعیران لە قووڵاییی هەست و لە بەرزاییی ڕامانیانەوە شیعرەکانیان بە زمانێکی جوان دەنووسن. لای شاعیران ڕامان پووچ و مردوو نین. ڕامان و بۆچوونی شاعیران، هەستیان دێنێتە جۆش و بەو جۆرە شیعرەکانیان دەنووسن. شاعیران هەست و ڕامان لە قووڵاییی ناخیانەوە دەردەهێنن و لە خەیاڵدا بە دوای ژیانی ئەبەدی و بەختەوەردا دەگەڕێن.

شیعر هەم بەرهەمی ناوەندی مەعریفەی شاعیرە و هەم بەرهەمی خەیاڵی ئەوە و بە هەستێکی ناسکەوە دەگوترێت. واتە شیعر هەم کاکڵەی مەعریفەیە و هەم توێکڵەکەیەتی. هەر بۆیە دەگوترێت: "شیعر هەنگاوێک لە پێش فەلسەفەوەیە."

لە شیعردا ڕامان بەبێ هەست شێتانەیە و هەست بەبێ ڕامان کوێرانەیە. شاعیران ڕامان و هەستەکانیان بە باڵای ژیانەوە دەبەستنەوە و هەردووکیان پێکەوە پێشکەشی خوێنەران دەکەن. شاعیرانی گەورە ژیان لەنێو هەست و ڕاماندا دەکەنە مەیدانێک بۆ خۆیان و لەوێدا دەژین.

شیعر بۆ شاعیران تەنیا هونەر نییە. لە ڕەوتی ژیاندا هەندێکجار وەک چاونوقاندنی یارانە. هەندێکجار هاوڕێیەکی نهێنییە. هەندێکجار پەیوەندیی بە بیرهێنانەوەی هاوڕێ کۆنەکانەوە هەیە. هەندێکجار حەشارگەی فرمێسک و هەناسەی نهێنییە. هەندێکجار دەنگی ڕزگاری و سەرهەڵدانی ئازادییە.

شیعرەکانیان بە هزر و ڕامانی فەلسەفی و بە هەست و خەیاڵی شاعیری دەنووسن. هەردووکیان لە شیعرەکانیاندا دادەنێن، نە دڵی هەستەکان دەیەشێنن و نە دڵی ڕامان. هەر لەبەر ئەمەشە کە نە سنووری دەوڵەتان، نە قاڕە جیاوازەکانی جیهان، نە بەربەستی ئایین و ئایدۆلۆژیاکان، ناتوانن ڕێگری لە شیعرەکانیان و خوێنەرانیان بکەن.

شاعیران وەک فەیلەسوفان خوڵقێنەری داهاتوون و مافی خۆیانە ڕەخنە لە ڕابردوو بگرن. مرۆڤەکان هەموو شتێک دەخەنە لایەک، شاعیران بینەری سەردەمی خۆیان و ئەم ژیانەن. هاندەران سەیری یاری دەکەن و لایەنگریکردن لە لایکی یارییەکە مافی خۆیانە. ڕەنگە یارییەکە بەپێی ئارەزووی ئەوان بڕواتە پێشەوە یان نا. دەتوانن بیکەنە نچەنچ و ئۆفەئۆف، یان لەسەر پێیان دڵخۆشیی خۆیان نیشان بدەن. یان پرسیار لە ئەو یاریزانانەی کە یارییەکی باشیان نەکرد، بکەن و ڕەخنەکانیان دەرببڕن. ئەم ڕەخنە و دادگەرییەش مافی ئەوانە.

دەزانرێت پرسیارکردن کاری فەیلەسوفەکانە. بە پرسیار دەیانەوێت بگەنە ئامانج. فەلسەفەی خۆیان لەسەر بنەمای پرسیار بنیات دەنێن. بەڵام شاعیران وەک فەیلەسوفەکان پرسیار دەکەن و دەیانەوێت وڵامی داهاتوو بدەنەوە. من کێم؟ من چی دەکەم؟ جێگای من لە جیهاندا چییە؟ ئەرکی من چییە؟ بۆ تێگەیشتنمان بەش تێگەیشتن لە گەردوون ناکات؟ بۆچی تەمەنی مرۆڤ وەها کورتە؟ مرۆڤ لەم تەمەنە کورتەدا چیی لە یەکتری دەوێت؟ بۆ ناتوانن بە ئارامی بژین؟ و وەک ئەم پرسیارانە زۆر پرسیاری تریش سەرهەڵدەدەن. شاعیران و فەیلەسوفەکان بە دوای پرسیاردا دەگەڕێن و دەیانەوێت وڵامێک بدۆزنەوە. سەیری خۆیان دەکەن و سەیری کۆمەڵگەی بێخەم دەکەن. هەردووکیان پرسیار و وڵامی خۆیان دەردەبڕن و بە کۆمەڵگەی بێخەم دەڵێن: "ڕەگی نەخۆشییەکە لەم پرسیارانەدایە، ئێوەش لەگەڵ مندا بەدوایاندا بگەڕێن." هەندێکجار پرسیار و وڵامەکانی شاعیر فام ناکرێن. بە دەنگی بەرز دەپرسن و پرسیار و وڵامەکانیان دەشارنەوە. تەنانەت ئەوەی دەیانەوێت بیڵێن بە هێما دەیڵێن. شاعیر و فەیلەسوفی ڕۆمانی، "Titus Lucretius Carus"، دوو هەزار و سەد ساڵ لەمەوبەر سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان فەلسەفە و شیعر گوتوویەتی: "فەلسەفە شەڕی تیتانییەکانە، ئەهریمەنی شیعریش لە ئافراندندا لەگەڵ خوداوەندەکان لە کێبڕکێدایە.

لە ڕەوتی مرۆڤایەتیدا، فەلسەفە و شیعر بوونەتە ناوی خۆشەویستی پێشکەوتن و هونەری فێربوونی زانستی نوێ. بۆ ئەوەی خۆشەویستی بناسین پێویستی بە هزر و ڕامان هەیە، هەروەها بە بەکارهێنانی هەست و عەقڵیش ئەنجام دەدرێن.

شاعیر، شیعر و فەلسەفەی ژیان بۆ خۆیان دەکەن بە باخچە و دەرگاکەشی بۆ خۆی بە ڕوویان دەکرێتەوە. تیشکی ڕووناکی لەو باخچەی ژیانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ هەست و بیری شاعیران. لەنێو خۆیاندا هەست بە پریشکی گەشەسەندنی مرۆڤ دەکەن، دەست دەکەن بە نووسینی شیعر بۆ ئەوەی پیشانی هاوکارەکانیان و ئەوانەی شوێنیان کەوتوون بدەن. لە بەردەم پەنجەرەی ڕووناکدا دادەنیشن، سەیری ژیان دەکەن، گۆرانی دەڵێن، هاوار دەکەن، دەگرین، پێدەکەنن، دەنگ و هەست و بیرکردنەوەکانیان دەخەنە نێو ترس و خۆشییەکانی سەردەمەکانیان. چونکە دەزانن هەندێک کەسی هونەردۆست و شارەزا لە باخچەی ژیانیانەوە گوێیان لێ دەگرن. لەوانەیە لە تەمەنی ئەواندا ڕووبدات، یان هەزار ساڵ دواتر ڕووبدات.

ئەم دێڕەی شاعیری یۆنانی "یاننیس ڕیتسۆس" هەموو شتێک بە ڕوونی دەڵێت: "من باوەڕم بە شیعر و خۆشەویستی و مردن هەیە، بۆیە باوەڕم بە نەمریش هەیە. دێڕێک دەنووسم، جیهان دەنووسم و دەڵێم، من هەم، جیهان بوونی هەیە...".

 

 

KURDŞOP
321 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!