"خۆ تۆمەتبارکردن" لە شیعرەکانی مامۆستا هێمندا

یەکێک لە شیعرەکانی مامۆستا هێمن کە لوتکەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر نەتەوەکەیدایە شیعری یادگاری شیرینە. سەرەتای ئەو شیعرە بە چەند بەیت دەست پێ دەکات کە خوێنەر وا هەست دەکات عاشقی چاو و بڕۆی کێژێکی کورده و پێی هەڵدەڵێ؛ بەڵام وا نییە.

 

شنۆ ڕەسووڵی

 

کە باس لە ئەدەبیاتی کوردی دەکرێت ناتوانین ناوی مامۆستا هێمن نەهێنین؛ لەبەر ئەوەی نووسین و گفتولفەتی ئەوەندە پاراوە کەڕ و ڵاڵیش لێی تێ دەگات. یەکێک لە جوانییەکانی نووسینی مامۆستا هێمن ئەوەیە کە قسە و گوفتاری خەڵکی وەرگرتووە و لە چوارچێوەیەکی جوانی ئەدەبیدا داویەتەوە بە خەڵكی.

شیعرەکانی مامۆستا هێمن لەو دەستە ئەدەبیاتەیە ئەگەر چی زۆر ساکار و شیرین باس لە بابەتێک دەکات بەڵام قووڵایییەک لە ناخی شیعرەکانیدا هەیە کە خوێنەر و بیسەر وەخۆ دێنێتەوە. زۆربەی خەڵک وا لە نووسین و شیعرەکانی مامۆستا هێمن تێدەگەن کە گۆیا ئەو تەنیا لە دەوری خۆشەویستی و ئەویندا سووڕاوەتەوە، بەڵام ڕێک بەپێچەوانە ئەو بە هونەرمەندییەکی شارەزایانە ئەوینی تێکەڵ بە نیشتمانپەروەری کردووە.

شیعرەکانی هەتا ئەو جێگایە کە باس لە ئەوین بکات، باس لە دەرد و ئازاری نەتەوەی کوردە. شیعرێکی نییە کە بتوانی بڵێی سەرجەم باسی ئەوینی ڕووت دەکات. تەنانەت لە هەواری خاڵیدا کە بەسەرهاتی خۆیەتی، لە پشت ئەو بەرهەمە، پەردە لەسەر نەهامەتییەکی نەتەوەی کورد هەڵدەداتەوە کە ئاوارەبوونی کورد ناهێڵێت ئەوینیش گەشە بکات.

یەکێک لە شیعرەکانی مامۆستا هێمن کە لوتکەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر نەتەوەکەیدایە شیعری یادگاری شیرینە. سەرەتای ئەو شیعرە بە چەند بەیت دەست پێ دەکات کە خوێنەر وا هەست دەکات عاشقی چاو و بڕۆی کێژێکی کورده و پێی هەڵدەڵێ؛ بەڵام وا نییە.

لە یەکەم بەیتەوە ئەو خەریکە بە هێدی و هێمنی نەسیحەتی کچان و ژنانی کورد دەکات کە خۆت لە ئاست ژنان و کچانی نەتەوەکانی دیکەی دنیا، بە کەم مەگرە. لە بەیتەکانی سەرەتای ئەو شیعرەدا ئەگەرچی بە بەژن و باڵای کچی کورد هەڵدەڵێ، بەڵام لە ڕاستیدا ژنی کورد هان دەدات واز لە جوانی و خۆپەسندی هەڵگرێت و لە بیری خاک و نیشتمانەکەیدا بێ.

مامۆستا هێمن لە دانە دانەی بەیتەکاندا ئەگەر باس لە شۆخ و شەنگیی کیژی کورد دەکات، زووش وڵام دەداتەوە کە ئەگەر کیژی کورد ئەو جوانییەت هەیە دەبێ ئەو کارەش بکەی. یانی هاوارێکی هەیە کە کیژی کورد وەخۆ دێنێتەوە و دەڵێت ئەرکی تۆ شتێکی دیکەیە نەک دانیشتن و خۆ جوانکردن.

مامۆستا هێمن لە نێوەڕاستی شیعرەکەیدا ئیدی دەگاتە ئاستێک کە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی بۆ کچ و ژنی کورد دەدوێ و زمانێکی توند بەکار دێنێ. لە بەیتێکدا دەڵێ:

 "ڕۆژی بەختی هەر لە ژێر هەورێکی ڕەشدا لاوی کورد
تاکو ڕوخساری کچی شاری لە پێش چاوان ونە"

مەبەستی مامۆستا هێمن ئەوە نییە کە کچی شار ئەگەر ڕووخساری لە کوڕی کورد شاردەوە ئەوە بەدبەختی بۆ کوڕ دێنێ. لە ڕاستیدا ئەوە ئیهامی شیعرییە کە مامۆستا هێمن بەکاری هێناوە. مەبەستی مامۆستا هێمن ئەوەیە کە ئەگەر کیژی کورد نەیهەوێ پەیوەست بە شۆڕش و خەبات بێ و شان بە شانی پیاوان نەیەتە مەیدانی خەبات؛ گەیشتن بە ڕزگاری دژوارتر دەبێ.

دانیشتوو لە ڕاستەوە: هەژار - پێشەوا قازی محەممەد - هێمن

لە بەیتەکانی دیکەدا هێرش دەکاتە سەر خودی کۆمەڵگای کوردەواری کە ڕەفتار و بیرکردنەوەیان بەرانبەر بە ژنان چۆنە. ئەو لە بەیتێکدا بە پرسیارەوە دەڵێت چۆن دەبێ گەلێک خۆی ژێر دەستە بێت و ژن کە سەرچاوەی ژیانە لە ماڵدا قەتیس بهێڵێتەوە.

لەو شیعردا باس لە حیجاب دەکات کە ژنی کورد بەهۆی چارشێوێک کە داهێنانی دەستی داگیرکەرە، بەربەستی بۆ دروست کراوە کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ژن خۆی لە حیجابدا مانا بکاتەوە.

مامۆستا هێمن لە شیعرەکەیدا باس لە زەبر و زەنگی پیاوی کورد دەکات کە لە ڕووی نائاگایی ژنیان لە ماڵدا هێشتووەتەوە و ئیزن نادەن بێنە نێو مەیدانی ژیان و هێز و توانای خۆیان دەربخەن. تەنانەت لە بەیتێکدا  بەگژ پیاوانی کورددا دەچێت کە بەهۆی نائاگایی مافی ژیان لە ژنان دەستێننەوە.

لە سەرجەم بەیتەکانی ئەو شیعرەدا مامۆستا هێمن باس لە ئازار و مەینەتەکانی کورد دەکات کە بەهۆی هێندێک کردەوە و ڕەفتاری پیاوان کە لە ڕووی نائاگاییەوە ئەنجامی دەدەن، ئیزن نادەن ژنی کورد بێتە ناو جەرگەی مەیدانی زانست و ژیان. لە هەر شیعرێکدا کە شاعیر لە جوانکاریی ئەدەبیی خۆ تۆمەتبارکردن کەڵکی وەرگرت، ئەوە بە مانای ئەوەیە کە شاعیر دەیهەوێ کۆمەڵگا وەخۆ بێتەوە. لە خۆ تۆمەتبارکردندا ئەگەرچی شاعیر هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگاکەی خۆی، لە هەمان کاتیشدا باس لە جوانیییەکانی کۆمەڵگاشی دەکات.

شاعیر کاتێک کەڵک لە خۆ تۆمەتبارکردن وەردەگرێ کە کۆمەڵگا تووشی سەرلێشواوی بووە و هیچ کەس و لایەنێکیش خۆی بە بەرپرسیار نازانێت. کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەرۆکی کۆمەڵگای گرتووەتەوە. بێ‌‌هیوایی باڵی بەسەر کۆمەڵگادا کێشاوە. خۆ تۆمەتبارکردن لە شیعردا دەرخەری ئەوەیە کە شاعیر کەسێکی خاکەڕایە و دەیهەوێ بە نقورچکگرتن و گەستنی کۆمەڵگاکەی، تاکەکان وەخۆ بێنێتەوە.

 مامۆستا هێمن لە شیعری یادگاری شیریندا زۆر جوان و پاراو باس لە کۆمەڵگای کوردەواری دەکات کە چەندە تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووەتەوە.

 

دەقی ئەو شیعرەی مامۆستا هێمن لێرە بخوێننەوە

 

KURDŞOP
494 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!