خوێندنەوەیەک بۆ "باڵندەکانی دەم با"، بەرهەمی عەتا نەهایی

باڵندەکانی دەم با"، دووەم ڕۆمانی نووسەر "عەتا نەهایی"یە، کە ساڵی ٢٠٠٢ نووسیویەتی و ساڵی ٢٠٠٣ چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە بەشێکی ڕۆمانەکەدا ژنێکی ڕووت نیشان دەدرێت کە بووە بە تۆپەڵە ئاگر و کەوتووەتە نێو کۆڵانەکان. لە بەشەکانی تری ڕۆمانەکەدا بە تایبەتمەندییە ئەدەبی و جوانکارییەکانییەوە، نەهایی باس لە بارودۆخی سیاسی و سەردەستیی سەر ژنان دەکات.

ئەڤین تەیفوور

 

دونیای خوێندنەوە، دونیایەکی وەهایە کە بە خوێندنەوەی هەر کتێبێک، چێژ و مانایەکی نوێ بە ژیانمانەوە زیاد دەبێت. خوێندنەوەی ڕۆمان و کتێب ڕۆحێکی وا بە گیانی خوێنەرەکەی دەبەخشێت کە وەک مارێک دەمی بە ملی خوێنەری خۆیەوە دەنێت و لێی ناگەڕێت تا تەواوی ژەهری خۆی لەنێویدا نەڕژێنێت. بەڵام دوای ئەو ژەهر و پێوەدانە، خوێنەر نامرێت و وەک تەرمێکی نوێ و تازە لەدایکبوو، بەردەوام دەبێت لە ژیانەوە لەنێو ڕۆمانەکەدا.

عەتا نەهایی، بە ڕۆمانێکی بە ناوی "باڵندەکانی دەم با"، خوێنەرانی خۆی دەباتە سەفەرێکەوە و وایان لێ دەکات کە هەندێکجار بەسەر وشەکاندا بتوێنەوە و هەندێکجاریش خوێنەر لەنێو وشەکانیدا ون دەکات.

فۆڕمی ڕۆمانەکە

ناوی ڕۆمانەکە "باڵندەکانی دەم با"یە. "بەسام مستەفا" ئەم ڕۆمانەی لە سۆرانییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کورمانجی. هەروەها ئەم کتێبە لەلایەن وەشانگەی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردی لە تاران چاپ کراوە.

کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکە

ڕۆمانەکە لەو کەسایەتی و کارەکتەرانە پێک هاتووە: "من"ی خەیاڵی، میهرەبان، ئەفسانە، فەرهاد، کاڵێ، لەیلا، ناسری، جەلالی و هەروەها میرزا سەعید، مونیرە، نەشمیل، ڕووناک، بارام، پیرێ و کورەش.

کات و شوێن

شوێنی ڕۆمانەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کات ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ی زایینی.

وەسفکردنی ڕۆمانەکە

"باڵندەکانی دەم با"، دووەم ڕۆمانی نووسەر "عەتا نەهایی"یە، کە ساڵی ٢٠٠٢ نووسیویەتی و ساڵی ٢٠٠٣ چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە بەشێکی ڕۆمانەکەدا ژنێکی ڕووت نیشان دەدرێت کە بووە بە تۆپەڵە ئاگر و کەوتووەتە نێو کۆڵانەکان. لە بەشەکانی تری ڕۆمانەکەدا بە تایبەتمەندییە ئەدەبی و جوانکارییەکانییەوە، نەهایی باس لە بارودۆخی سیاسی و سەردەستیی سەر ژنان دەکات. پاڵەوانی ڕۆمانەکە، "میهرەبان"، لە ئەورووپاوە دەگەڕێتەوە. لەوێ هەموو شتێک گۆڕابوو و ئیتر وەک خۆی نەبوو. میهرەبان دەیەوێت چیرۆکێک بنووسێت، چیرۆکی فەرهاد و کاڵێ. لەوێ تووشی دۆست و ئۆگرانی دەبێت، لە ماڵی باوکی میرزا سەعید دەژی. میرزا سەعید کە دوای چوونی میهرەبان کۆچی دواییی کردبوو، هەریەک لە منداڵەکانی ڕێگای ژیانی خۆیان دۆزیبووەوە. ڕووناک، مونیرە و بارام. هەر دووکیان خۆیان بۆ یەکتر ئاشکرا دەکەن و منی خەیاڵی داوا دەکات کە چیرۆکی ئەو، میهرەبان بینووسێت. بەڵام ئەو دەڵێت کە بۆ چیرۆکێکی تر هاتووە، دەبێ چیرۆکی فەرهاد بنووسێت. میهرەبان لەم ڕۆمانەدا زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ جەلالیی هاوڕێی بەسەر دەبات. فەرهاد چیرۆکی ئەفسانە دەزانێت. لە چیرۆکەکەدا کە منی خەیاڵی دەینووسێت، میهرەبان دەمرێت و لەو چیرۆکەدا کە میهرەبان دەینووسێت، فەرهاد دەمرێت. چارەنووسی ئەفسانە و کاڵێ و تاڵیی کارەساتباریان لە "باڵندەکانی دەم با" یان "نەوەی لەبیرکراو"دا، ئەو بارودۆخە خەمناک و ئەو چارەنووسە نیشان دەدات کە ژنان تووشی بوون.

لەم ڕۆمانەدا، پاڵەوانەکان لە هەردوو گێڕانەوەکەدا دەمرن. تەنیا گێڕەرەوەی چیرۆکەکە، منی خەیاڵی لە ژیاندا دەمێنێتەوە کە دیارە خودی "عەتا نەهایی"یە. بە واتایەکی تر مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کارەکتەرەکانی تر خوڵقێنەری منی خەیاڵین کە بە بەدواداچوونی ژیانی میهرەبان و فەرهاد دەیەوێت بەسەرهاتی لەبیرکراوی نەوەیەک بنووسێت پێش ئەوەی پیر ببن و هەموو شتێک لەبیر بکەن.

"نەهایی" تەکنیکێکی گێڕانەوەی ئاڵۆزتری بەکار بردووە و ئەمەش وا دەکات خوێنەر بەزەحمەت ڕۆمانەکە تەواو بکات و ڕەنگە هەر لە چەند بەشی یەکەمەوە لە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەدا ون بێت و واز لە خوێندنەوەی بهێنێت. بەڵام ئەگەر ڕۆمانەکە بەتەواوی بخوێنێتەوە، بەرەوڕووی میتۆدێکی ڕۆمانی پۆستمۆدێڕن دەبێت.

کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکە هەموویان کوردن و لە دۆخێکی سیاسی و شەڕی ناوخۆییدا دەژین. زۆر جار سەرنجی بۆ دەستماڵی لەیلا ڕاکێشاوە کە ناتوانێت بەبێ ئەو دەستماڵە دەربکەوێت و زۆر وابەستەیەتی. کارەکتەری سەرەکیی ڕۆمانەکە، میهرەبان، کاتێک بە دوای ئەفسانەدا دەگەڕێت، بەدوای دوو گەنجی نابینادا دەگەڕێت کە لە شاردا دەستیان گرتووە، بەرەوڕووی پەیکەری ژنێک دەبێتەوە کە لە ژێری نووسراوە: "باشی، جوانیی ژنە"، بەگوێرەی ئەوەی لە ڕۆمانەکەدا میهرەبان گوتبووی، لەسەر ئەو پەیکەرە هەندێک گوتەی تر هەبوو، بەڵام ئەو گرینگیی پێ نەدا یان نووسەر تەنها ویستویەتی سەرنجی بۆ ئەو دۆخە ڕابکێشێت کە ژنان تێیدا دەژین. نەهایی لە ڕۆمانەکەدا ژنانی بە کەم نەزانیوە و قارەمانێتیی ئەوانی نیشان داوە. ئەو ویستویەتی لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا چیرۆکێکی تر بگێڕێتەوە. میتۆدی نەهایی میتۆدێکی وەهایە کە لە پێکهاتەی ڕۆمان لەنێو ڕۆمان کەڵکی وەرگرتووە.

KURDŞOP
654 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!