کورمانجیی ئەرمەنستان – بەشی یەکەم

تێنگیز سیابەندی

ناساندنی زاراوە و دەڤەر بە کورتی

ئەو ئێزدیانەی ئێستا لە ئەرمەنستان دەژین، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لەسەدا سەدیان نەوەی ئێزدییەکانی سەرحەدن. لە سەردەمی ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەم، بەتایبەت لە سەردەمی شەڕی عوسمانی و ڕووسیا (١٨٧٧-١٨٧٨)، جەنگی جیهانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) و هەروەها لە سەردەمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان (١٩١٥) کە تێیدا زۆرێک لە ئێزدییەکانیش گیانیان لەدەست دا، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان ڕوویان کردە ئەرمەنستان. هەر بۆیە کورمانجیی قەفقاز و کورمانجیی سەرحەد لە یەکتر دەچن. کوردەکانی یەکیەتیی سۆڤییەتی پێشوو و ئەرمەنستان نەک هەر زاراوەی خۆیان لە لەنێوچوون پاراست، بەڵکوو کورمانجییەکی پێشکەوتوو و ستانداردیشیان بەدەست هێنا.

دۆخی زاراوە

کۆمەڵگەی ئێمە لە قەفقاز و بە تایبەتی لە ئەرمەنستان، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت نزیکەی سەد لەسەدمان کورمانجی‌زمانە. سەدەی بیستەم دەستکەوتێکی نوێی بۆ گەلەکەمان هێنا. بە هاوکاری و پشتیوانیی خەڵکی ئەرمەنستان بوون بە خاوەنی ئەلفبێ. کە بووە هۆی پەرەسەندنی زمانی دایکی و هەروەها پاراستنی مێژوو، چیرۆک، زاراوە، گۆرانی و ئەدەب و هتد.

دوای خولقاندنی ئەلفبێ، زۆر قوتابخانە کرانەوە، کتێب چاپ کران و ڕۆژنامە بە زمانی دایکی بڵاو کرانەوە. لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا کە لە ساڵی ١٩٣٤ لە ئەرمەنستان بەڕێوە چوو، زاراوەی کورمانجی وەک زمانێکی ستاندارد بۆ کوردانی قەفقاز وەرگیرا. هەر بۆیە دەڵێین کورمانجیی قەفقاز.

ئێستا و لە مێژوودا، چ زمانێک کاریگەریی لەسەر زاراوە هەبووە؟

هەموو گەلانی دراوسێی یەک بەهۆی هەڵکەوتەیانەوە، لە لایەنی زمانەوەش کاریگەرییان لەسەر یەکتر داناوە و وشەیان بە یەکتر داوە و لە یەکتریان ئەستاندووە. وەک چۆن زمانەکانی ئەرمەنی، فارسی، تورکی و عەرەبی کاریگەرییان لەسەر کورمانجی هەبووە، کورمانجیش لەسەریان کاریگەریی هەبوو. لە سەردەمی سۆڤییەتدا، ڕووسی و ئەرمەنیش لەسەر کورمانجی کاریگەرییان هەبوو. ئەمەش لە کتێبە چاپکراوەکانی ئەو سەردەمەدا بە ڕوونی دیارە.

تایبەتمەندییە فۆنێتیکییەکانی دیکە

لە کورمانجیی قەفقازدا، ٣٨ پیت هەیە کە ٢٩ پیتیان دەنگدارن و ٩ پیتیان بێدەنگن. جگە لەم ٣٨ پیتە، چەند پیتێکی تریش لەنێو هەندێک وشەدا دەبیسترێن.

ئەمانە ئەو پیتانەن:

A’ – A’rif, a’ciz…

E’ – e’rebe, e’wir, E’lî…

Î’ – Î’sa…

O’ – O’rîn…

U’ – u’lm…

I’ – i’ntîn…

X’ – ax’a, box’e, bax’, dax’…

Pifdarî

Bêpif (nerm) – ç, k, p, r, t

Bipif (req) – ç’, k’, p’, r’, t’

Ç – Ç’ (çar, ç’are)

K – K’ (ker, k’er)P – P’ (pîr, p’îr)

R – R’ (mar, mer’)

T – T’ (tu, t’u)

جێناو؛ جێناوی کەسیی سادە

ئەز           ئەم

تو (ت)      هوون

ئەو           ئەو/ ئەوانا

جێناوی کەسیی (صرفی)

من (م)        مە

تە              وە

وی/ وێ      وان/ وانا

جێناوی وەگەر "خوە" وەک "خا" دەخوێنرێتەوە

W زیاتر لە کۆمدەنگی XW هاتووە:

ئەز دخازم.              ئەم دخازن.

تو دخازی.              هوون دخازن.

ئەو دخازە.              ئەوانا دخازن.

لە کورمانجیی ڕەواندا جێناوی هەڤبەر "هەڤ" (هەڤدو)ە.

ئیمه یه‌کتر/ هەڤ (هەڤدوو) ده‌ناسین.

 

ئەلفبێی "شەمس"ی لازۆ (١٩٢١)

 

تایبەتمەندییەکی تری جێناوەکان

هەندێک جار لە شێعر و گۆرانیدا پیتی "و"یش لە پێش جێناوی "ئەز" بەکار دێت.

وەز

بەراوردکردنی ئاوەڵناوەکان

پاشگری "-تر" بۆ بەراوردکردنی فۆڕمی بەراوردکاری بەکار دێت.

مەزنتر، باشتر

هەروەها "زۆر مەزن، زۆر (گەلەک) باش"

بۆ فۆڕمی سەروو، پاشگری "-ترین" بەکار دەهێنرێت

مەزنترین، باشترین

هەروەها "هەری مەزن، یێ/ئا مەزن" بەکار دەهێنرێت.

هەروەها ئاوەڵناوی "لاپی مەزن، پر مەزن"یش بەکار دێت.

ئاوەڵکار

هۆکەرە باوەکان وەها دەگوترێن:

چانی (چاوانی)، کەنگێ، چقاس/ چەند

ئاها (ها)، usa (بەو شێوەیە)، هاقاس، ئەوقاس، ڤی، هان،

دوها (دوێنێ)، دوهوناپێر (پێرێ)، بەترپێر (پەسەپێرێ)،

ئیرۆ، سڤێ (سبەی)، دوسڤە (دووسبەی)، سڤە، ڕۆژ، ئێڤار (شەڤ)،

ئیسال، پار، پێرار، بەترپێرار (سێ ساڵ بەر لە ئێستا)

ڤرا (لێرە )، ورا (لەوێ)، هەموو جیا

ئەرێ/ بەلێ، نا/نا خێر، بەلکی، دقەومە

جۆرەکانی سڵاوکردن لە ئەرمەنستان:

سڤا خێر (سپێدە، بەیانی باش)

رۆژ خێر (رۆژ باش)

ئێڤار خێر (شەڤ باش)

ئامراز؛ پێشگرەکانی زاراوەکە ئەمانەن:

پێ، بۆنا (ساڤا)، ئژ (ژ)، ل، د، ناڤ، بەر، سەر، دەڤۆکێ دە ئاها تێن گۆتن

بۆ نموونە:

پێ کێرێ

بۆنا (ساڤا) من

ئژ (ژ) تە

ناڤ وان دە (د ناڤ وان دە)

ئەو چوو سەر ئاڤێ

ئەو چوو بەر پێز…

 

لاتینیی ئە. شەمۆ و ئی. مارۆگوولۆڤ (١٩٢٩)

 

پاشگری بنەڕەتی لە شێوەی "دا، ڕا، ڤا" بەکار دەهێنرێن.

لە ئەرمەنستان پێشتر لەگەڵ ناوی پێش خۆیدا پێکەوە دەنووسران:

مال-دا (ل مالێ، د مالێ دە)

مەرا (ژ مە رە، بۆ مە)

ژۆرڤا (ژۆر ڤە، بەر ب ژۆر)

لە کورمانجیی ئەرمەنستان، لەجێی "ل گەل، د گەل"، "پێرا" بەکار دەهێنرێت.

ئەم گوتارە درێژەی هەیە...

 

KURDŞOP
688 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!