چەند گوتەیەک لەبارەی "داگیرکردنی تاریکی"ی بەختیار عەلی

داگیرکردنی تاریکی، بۆ ئەدەبیاتی باکوور و کۆمەڵگەکەی، لە زۆر بوارەوە وەک شۆڕش و گۆڕینی زۆر شتە. بۆ ناسینی ئەم ڕۆمانە، پێویستمان بە باس و خوێندنەوەیە.

وڵات ڕامین‌ئازاد

من دەڵێم یەکەمجارە نووسەرێکی باشووری کوردستان، ڕۆمانێکی وا لەسەر باکوور بنووسێت. ئەم ڕووداوە سەرەتای گەشەسەندنێکی نوێیە لە ئەدەبی کوردیدا؛ شکاندنی عەقڵی پارچەپارچەبوو و دروستکردنی ڕوانگەیەکی نەتەوەییە. لە داهاتوودا ئەم دیاردەیە لە سەرانسەری وڵاتدا دەبێت بە نەریت: نووسەرێکی ئامەدی ڕۆمان لەسەر ئیلام دەنووسێت، نووسەرێکی سنەیی لەسەر سەمسوور، نووسەرێکی چەولگی لەسەر کۆبانێ و نووسەرێکی کۆیەیی لەسەر دێرسیم دەنووسێت.

داگیرکردنی تاریکی لە نووسینی بەختیار عەلی، چەندین لایەنی ڕاستەوخۆ و پراکتیکیی هەیە کە شایەنی نووسینە. لەم بابەتەدا باس لە هەندێک لایەنی دەکەم.

ڕۆمانەکە مێژووییە و بە بەکارهێنانی تەکنیکی ڕیالیزمی ئەفسووناوی نووسراوە، نووسەر بەم تەکنیکە زۆر دەستێوەردانی لە واقیعدا کردووە و گۆڕیویەتی. ڕووداوەکان زیاتر لەنێوان ساڵانی ١٩٤٥-١٩٨٠ لە باکوور و تورکیا ڕوو دەدەن. لەنێو ئەم مێژووەدا بەختیار عەلی ڕوو لە بڵێسەیەک دەکات کە لەنێو تورکەکاندا بڵاو دەبێتەوە؛ ڕەگەزپەرستێکی تورک بەیانییەک لە خەو هەڵدەستێت و تێدەگات کە تورکیی لەبیر کردووە و تەنیا بە کوردی قسە دەکات. وەک ئەو ڕەگەزپەرستە، زۆر کەسی تر کە خۆیان بە تورک پێناسە دەکەن، ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستن و دەبنە ئەرمەنی و یۆنانی. ڕۆمانەکە لەسەر ئەم تەوەرە تراژیدیکۆمیکە دامەزراوە و بابەتێکی فیکری و دیالکتیکییە.

بەشێکی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٤٥ەوە دەست پێ دەکات و بەشێکی تریشی لە ساڵی ١٩٧٨ەوە، ئێمە لە دوو سەردەمدا دەژین، بەراورد و پرسیاری دوو سەردەمەکە دەکەین، بیر لە ئەنجام و گۆڕانکارییەکانی دەکەینەوە.

کۆلۆنیالیزم وەک تاریکی سەمبۆلیزە کراوە. کۆلۆنیالیستەکان چۆن لە کۆلۆنییەکدا دەژین، چی دەکەن، چۆن مامەڵە دەکەن، بەرامبەر بە کۆلۆنیالیزەکراو هەست بە چی دەکەن و... وڵامی ئەم پرسیارانە لە ڕۆمانەکەدا دەدۆزینەوە.

لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی، بەختیار عەلی بە قووڵی کاریگەریی لەسەر کوردانی باکوور داناوە و کێشەیان بۆ دروست دەکات. ئەم بابەتە لە ڕۆمانەکەدا ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە: "گەورەترین کۆمەڵکوژیی کورد لە دێرسیم و ئاگری ڕووی نەدا، بەڵکوو گەورەترین کۆمەڵکوژی لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا". بەختیار عەلی ئەوەمان پیشان دەدات کە چ گوشار و چەوساندنەوە و ئاسمیلەکردنێک لەسەر ئێمەی کوردە، لە ئەنجامی کۆلۆنیالیزمدا چ دڕندەیییەک دەبینین، چ گۆڕانکارییەک لە ئێمەدا ڕوو دەدات و چۆن ترسیان لە دەوڵەتی تورک دەشکێت.

"چووم بۆ ئامەد، کەس بە کوردی قسەی نەدەکرد". ئەم دەستەواژەیە لە زۆرێک لە باشوورییەکان و ڕۆژاواییەکان و ڕۆژهەڵاتییەکانەوە دەبیستین. بەختیار عەلی بەم ڕۆمانە وڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە، بۆچی باکوورییەکان بە کوردی قسە ناکەن. وەک پارێزەرێک ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی دیالێکتیک و دیتەرمینیزم و ئاسیمیلەیشن دروست بووە. وڵامی ئەم پرسیارە، پێش هەموو شتێک دەبوو لە بەرهەمی نووسەرانی باکووردا ڕوون بکرایەتەوە.

بەختیار عەلی بەم ڕۆمانە لە لایەنەکانی ترەوە تیشکی خستووەتە سەر تورک، تورکایەتی، دەوڵەتی تورک و کەمالیزم. لە فۆکۆسی ڕۆمانەکەدا کارەکتەرە سەرەکییەکان تورکن. ڕوونە کە بەختیار عەلی لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر باش میللەتەکەی دەناسێت. هەروەها ئەم ڕۆمانە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زۆر بە قووڵی تورکیش دەناسێت.

ئێمە لە ڕۆمانەکەدا، دەرئەنجامی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و کەمالیزم وەک سیستەمێکی پڕ لە خراپە و دڕندەیی، شیزۆفرینیا، زەبروزەنگ، شێتی، داروینیزمی کۆمەڵایەتی، ئەشکەنجەدان، توندوتیژی، بلۆککردنی عەقڵ و لۆژیک، فاشیزم، زیندانەکان، ڕق و کینە و... دەبینین.

ئازایەتیی بەختیار عەلی زۆر بەرز و ڕوونە. بە شێوەیەکی بابەتیانە، بەبێ سانسۆر و خۆسانسۆری، بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ و بە بیرکردنەوەی ئازاد و بە قووڵی دەچێتە نێو دەوڵەتی تورکیا، کەمالیزم و تورکایەتییەوە. بەم ڕۆمانە دەڵێت "شا ڕووتە".

جێگای سەرنجە ئێمەی باکووری تەنانەت لە دڵ و مێشکیشدا ناتوانین بە ئازادی بیر لە تورک و تورکیزم و کەمالیزم بکەینەوە. ترسی دەوڵەتی تورک لەنێو ئێمەدا زۆر قووڵە، بۆیە تەنانەت ناتوانین ئیپیستمۆلۆژیش بنیات بنێین. ئەم ڕۆمانە بۆ ئەوە بوونی هەیە کە ئازایەتیی سەرکوتکراوی باکوورییەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە.

لە ڕۆمانەکەدا لەنێو خراپە و تاریکیدا هەوڵی ڕزگارکردن و پاککردنەوەی تاکەکانیش دەبینین. Adorno دەڵێت: "ژیانێکی هەڵە ڕاست نییە". بەختیار عەلی لە کتێبی داگیرکردنی تاریکیدا، ئەگەری ژیانی ڕاست لە ژیانێکی هەڵەدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لەو کاتەوە بووەتە ڕۆمانێکی جیهانی و بەشدارییەکی زۆری لە باسە ئۆنتۆلۆژی و فەلسەفییەکاندا کردووە. هەروەها بەختیار عەلی لە بەرامبەر Adornoدا لە ڕۆمانەکەیدا دەڵێت: "لە مرۆڤدا شوێنێک هەیە، تاریکی ناتوانێت داگیری بکات".

کۆلۆنیالیزم دەرکەوتنێکی دژە ڕاستییە لە زەوییەوە هەتا ئاسمان. ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی هەوڵێکە بۆ یاخیبوون لە شکستی حەقیقەت. بەختیار عەلی، بە هێزی هونەر و ئەدەبەوە، ڕێگە نادات کۆلۆنیالیزم سەربکەوێت و ڕاستی بۆ هەمیشە شکست بهێنێت، ناهێڵێت چاکە و ڕووناکی شکست بهێنێت.

بەختیار عەلی بەم ڕۆمانە ڕێگە نادات هەوڵەکان بۆ لەنێوبردنی زمانی کوردی سەرکەوتوو بن. ڕۆمانی "داگیرکردنی تاریکی" هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی زمانی کوردی لە بەرامبەر لەنێوچوونی زمانی کوردی (کورمانجی و زازاکی).

داگیرکردنی تاریکی، بۆ ئەدەبیاتی باکوور و کۆمەڵگەکەی، لە زۆر بوارەوە وەک شۆڕش و گۆڕینی زۆر شتە. بۆ ناسینی ئەم ڕۆمانە، پێویستمان بە باس و خوێندنەوەی زیاترە.

 

KURDŞOP
811 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!