سەید یاقووب مایەشتی شاعیری کرماشانی لە نێوان دووو نەریتدا

ئەو شاعیرە، خۆشنووس و تەمبووورڤانێکی بە تواناش بووە. شیعری سەید یاقۆ لە نێو گۆرانەکاندا بڕەوەێکی زۆری بووە و شێواز و جۆری نیگاشی بەراورد لەگەڵ شاعیرانی پێشووی خۆی، دەتوانین بڵێین زیاتر لە ژێر کاریگەریی خانای قوبادی و ئەڵماس خاندا بووە. هەرچەند کارێک کە ئەو کردووویەتی بەرفراونتر بووە لە کاری ئەوان و وەکی کوتمان بە تاقیکردنەووەی زاراوەکانی دیکەی وەک لەکی و کورمانجی و سۆرانی، بواری زمانی شاعیرانەی خۆی بەرفراوانتر کردووەتەوە.

دوکتور ئازاد موکری

لە ئەدەبی کوردیدا زۆرن ئەو شاعیرانەی لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ژیاون و شیعری بەرزیان نوووسیووە. بەڵام ڕێچکەی نووسینی ئەوان لەگەڵ نووسینی شاعیرانی سەرووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوووری کوردستان جیاوازە. لە شیعری شاعیرانی سەرووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کووردستاندا، زۆرینەی شاعیران لە پاش نالی و مەحوی و حاجی قادری کۆییەوە لە باری فۆڕمەوە بە دوای ئەواندا ڕۆیشتووون و لە چوارچێوەی عەرووزی عەڕەبیدا شیعریان نووسیووە. ئەو شاعیرانە حەولیان داوە زۆربەی قاڵبە شیعرییەکانی وەک غەزەل و قەسیدە و چوارینە و دووبەیتی و باقیی قاڵبە کلاسیکیەکان تاقی بکەنەوە. لە باری ناوەرۆکیشەوە شیعری ئەوان لە نێوان عیرفان و شیعری غەنایی و کەمتریش شیعری کۆمەڵایەتیدا لە هاتوچۆ دابووە. بۆ وێنە نالی پێیەکی لە نێو هەموو ئەو بوارانەدا هەیە. هەم مەدحییەی بۆ پێغەمبەر و ئەولیا هەیە و هەم شیعری دڵداری و هەم شیعری کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئیرۆتیکیش. مەحوی زیاتر لە نێوان دوو جەمسەری شیعری غەنایی و عیرفانیدا خۆی تاقی کردووەتەوە و لە لای کەسێکی وەک حاجی قادری کۆیی تای تەرازوو بەلای شیعری کۆمەڵایەتیی بەرپرس و نەتەوەییدا قورسایی دەکا.

دوای ئەوانیش تا دەگاتە شاعیرانی سەردەمی کۆماری کوردستان هەر ئەو فەزایە بەسەر شیعری کوردیدا زاڵ بوووە. بەڵام لە خوارووی کوردستان هەر لە دێر زەمانەوە شیعر لەگەڵ هەندێ یاسا و ڕێسای دیکە بەرەوڕو بوووە. شیعری شاعیرانی یارسان کە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا تۆمار کراون، زۆربەیان بە زاراوەی هەورامین و لە سەر کێشی بڕگەیی هۆنراونەتەوە. لە شانامەی کوردییشدا هەمان کێش و فەزای پێکهاتەیی دەبینرێ. لە "فەتحنامەی نادری"ی "ئەڵماس خان کەندوولەیی"شدا هەر ئەو باسەیە. کەسانی وەک "غووڵامڕەزا ئەرکەوازی" و "مەولەوی" و "بێسارانی" و زۆری دیکەی شاعیرانی خوارووی کوردستان خۆیان لە قەرەی کێشی عەررووزی عەڕەبی نەداوە. هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی وێکچووونێک لە دەربڕینی زۆرینەی ئەو شاعیرانەدا بەدی بکرێ. لە لایەکی دیکەوە ئەو شاعیرانە هەموو بابەتەکانیان بە هەر ناوەرۆکێکەوە بوووبێ لە چوارچێوەی قاڵبی مەسنەویدا داڕشتوووە. واتە مەسنەوی هەم قاڵبی دەربڕینی حەماسە بووە و هەم شیعری ئەویندارانە و غەنایی. هەم شینگێڕیی پێ کراوە و هەم مەنزوومەی پێ گێڕدراوەتەوە. هەم وەسفی سروشتی پێ کراوە و هەم قاڵبێک بووە بۆ داڕشتنی واتا ئایینییەکان. ئەوە لە حاڵیکدایە لە سەرووی کوردستان بۆ هەر کام لە بابەتەکان قاڵبی جیاواز هەبوووە. غەزەل قاڵبی شیعری ئەویندارانە و قەتعە بابەتی کۆمەڵایەتی و مەسنەوی گێڕانەوەی چیرۆک و تا داویی.

بەڵام هەبووون شاعیرانێک کە لە هەموو ئەو یاسایانە لایان داوە. واتە ئەوان خۆیان نە لە چوارچێوەی یاساکانی شیعری خوارووی کووردستاندا بەستووەتەوە و نە خۆیان لە دەرفەتەکانی شیعری سەرووی کوردستان بێبەش کردووە. لە لایەک شیعری بڕگەییان بە هەموو ئەو وەسفانەوە کە کوتمان هەیە و لە جەغزی زاراوە و قاڵبەوە تا کەشی ناوەرۆکی ئەو گوتارە شیعرییەدا ماونەتەوە و لەو فەزا و ئەتمۆسفێڕە نەهاتوونە دەرێ. لە لایەکیشەوە بە زاراوەکانی دیکە و بۆ وێنە زاراوەی سۆرانی شیعریان هۆنیوەتەوە. ئەگەرچی ڕەنگە بۆ ئەوکات و بۆ ئەو بەشەی کوردستان خۆ تاقیکردنەوە لەوبوارەدا کارێکی دژواریش بووبێ، بەڵام کەسانی وەک سەید یاقووب ماهیدەشتی ئەو کارەیان کردووە.

"سەید یاقوووب مایەشتی" ٢٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی مایەشت(بە فارسی کراوەتە ماهیدەشت)ی کرماشان لە دایک بوووە. ڕەچەڵەکی دەچێتەوە سەر سەیدەکانی شاری سامەڕای عێڕاق. سەید یاقوووب کە بە "سەید یاقۆ"ش ناسراوە، موسوڵمان و سەر بە ئایینزای شیعە و لە عێلی کەڵهووڕ بووە. ئەو خوێندنی لە شارەکانی کرماشان و بێستووون و تاران و شیراز و قوم تەواو کردووە. پاش تەواو کردنی خوێندنی ئەو سەردەم وەک نووسیار لە بارەگای "موحەممەد حوسێن خان"ی فەرمانڕەوای کەلهووڕ دادەمەزرێ و تا دوا ساتی ژیانی لەسەر ئەو پیشەیە دەمێنێتەوە.

ئەو شاعیرە، خۆشنووس و تەمبووورڤانێکی بە تواناش بووە. شیعری سەید یاقۆ لە نێو گۆرانەکاندا بڕەوەێکی زۆری بووە و شێواز و جۆری نیگاشی بەراورد لەگەڵ شاعیرانی پێشووی خۆی، دەتوانین بڵێین زیاتر لە ژێر کاریگەریی خانای قوبادی و ئەڵماس خاندا بووە. هەرچەند کارێک کە ئەو کردووویەتی بەرفراونتر بووە لە کاری ئەوان و وەکی کوتمان بە تاقیکردنەووەی زاراوەکانی دیکەی وەک لەکی و کورمانجی و سۆرانی، بواری زمانی شاعیرانەی خۆی بەرفراوانتر کردووەتەوە. ئەوەش بۆ شاعیرێکی کە دوو سەدە لەوە پێش ژیاوە و وڵات لەوپەڕی بەهێز بووونی کێشەی مەزهەبیدا بووە، کارێکی کارستان و گرینگە و نیشاندەری سەرەتیدانی زمان و نەتەوەیە بەسەر باقی بوارەکانی دیکەی ژیاندا. بابەتی سەرنجڕاکێشی ژیانی شاعیرانەی سەید یاقوووب ئەوەیە کە جواغڕافیای خوێندنەوەی بە نیسبەت شاعیرانی خوارووی کووردستان بەربڵاوتر بووە و هۆگرییەکی زۆری بە شیعری شاعیرانی سۆرانی بووە و لە هەمووان گرینگتر ناسیاویی لە گەڵ شیعری "نالی"ی شارەزووری هەبووە و ئەو بە مامۆستای خۆی دەزانێ و تەنانەت بە لاسایی لە بەرهەمەکانی ئەو شیعریشی هۆنیوەتەوە.

لە شیعری دە بڕگەییدا وەکی کووتمان لە پێشەنگانی بواری شیعری ئەویندارانەی بڕگەییە و شیعرەکانی شان لە شانی شیعری کەسانی وەک مەولەویی تاوەگۆزی و بێسارانی و میرزا ئەولقادری پاوەیی دەدەن. نمووونەی ئەو شیعرانەی دەتوانین شیعری دڵە دامەنی ناوبەرین کە هەم شێوەی دوووپات کردنەوەی ڕستە و دەستەواژەکان، هەم شێوەی ڕوانین بۆ مەعشووق لە گوتاری زاڵی ئەو جۆرە شیعرە وەرگیراوە.

 

دڵه دامه‌نی، دڵه دامه‌نی 

هەی دڵ گیرۆدەی حەڵقەی دامەنی

هەرکام مەوینی هەر ناکامەنی

هەر کار مەکەری هەر بەدنامەنی

من هەر دەواکەم تۆ هەر زامەنی

تۆ تاکەی نەفکر سەودای خامەنی

هەرگیز خەیاڵت ساتێ جەم نییەن

پای غوسسە و خەیاڵ لە لات کەم نییەن

چون دونیا دەست وە یەک دەم نییەەن

سوراحیت نە سوووت زیر و بەم نییەن

و ...

لەو شیعرە بەرزەدا کە گۆرانیبێژی ناودار شارام نازرییش بە ئاواز خوێندوویەتی، نەریتی شیعری خوارووی کوردستان بە باشترین شێوە دەبینرێ و هەڵبەت سەید یاقووب حەولی داوە لە وشە و دەستەواژەی ناوچەکانی دیکەش کەڵک وەربگرێ.

لە شیعری ناسراوی فەسڵی نەوبەهارانیشدا بە گشتی لە نەریتی شیعری هەورامی – گۆرانی لادەدا و بەشێوەی نالی و مەحووی دەنووسێ:

 

هەرکە فەسڵی نەوبەهاران تەرکی جامی مەی دەکا

نەوبەهاری عومری شیرینش وە فەسڵی دەی دەکا

بادەنۆشی وا زەریفە ئەر گەدایێ لێی بخوا

فەخر بەر سەر شاهی جەمشید و قوبادی کەی دەکا

خۆش بە حاڵی ئەو ڕەشە مەستە کە عومری سەربەسەر

سەرفی مەعشووق و مەی و چەنگ و ڕوباب و نەی دەکا

دوڕی پەندت ناسێحا ناچوو بە گۆشی عارفان

خاروخەس کەی جێی لە بەحری لوججەی بێ پەی دەکا

هامسەران خاڵق دەزانێ تامی مەی سەیید نەچێشت

ئەز ژ ڕێی زیهن و زەکا ڕاهی نەڕەفتە تەی دەکا

 

KURDŞOP
717 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!