پەرەسەندنی ژانری ڕۆمان

ڕۆمان یەکێکە لەو فۆرمە نووسراوانەی ئەدەبیات کە لە سەردەمی مۆدێڕندا جێگەی خۆی گرتووە. ئەگەر مرۆڤ پێناسەی ژانرێک بکات، لە ژانرەکاندا، هەندێک جار ناوەڕۆک، هەندێک جار ئایین، هەندێک جار ڕوانگەی ئەدەبی کە فۆرمی جیاوازیان هەیە، هەموویان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دەبێت و بەو پێیە شێوەی خۆی وەردەگرێت. ڕۆمان وەک ژانرێکی ئەدەبی لە سەردەمی مۆدێڕندا سەریهەڵداوە، تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە بەپێی سەردەمەکەی شێوەی خۆی وەردەگرێت.

 

ئەنگین ئولمەز

ئەدەبیات بەسەر دوو بەشی ئەدەبی زارەکی و نووسراودا دابەش دەبێت. ئەدەب چ زارەکی بێت یان نووسراو، مرۆڤ ناتوانێت پێناسەیەکی گشتیی بۆ بکات. پێناسەی ئەدەب لە بەرهەمی ئەفلاتوونەوە دەستی پێ کردووە کە ناوی دەوڵەتە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەفلاتوون دەڵێت: "ئەدەب دەربڕینی مرۆڤە". "دەیڤید لۆج ئینگلیز" لە کتێبی "جۆری سەتایلی مۆدێڕن"دا باس لەوە دەکات کە ئەدەب ئەو کاتاگۆرییەیە کە مرۆڤەکان بەپێی هەست و بیرکردنەوە و بۆچوونەکانیان دەینووسن و بەپێی ئەم یاسایانە شێوەی خۆیان وەردەگرن. هەر کەسێک بەپێی کولتوور و هونەر و ڕابردووی خۆی ئەدەبیات وەردەگرێت. هەموو نەتەوەیەک دەیەوێت ئەدەبیاتی خۆی بخولقێنێت.

ڕۆمان یەکێکە لەو فۆرمە نووسراوانەی ئەدەبیات کە لە سەردەمی مۆدێڕندا جێگەی خۆی گرتووە. ئەگەر مرۆڤ پێناسەی ژانرێک بکات، لە ژانرەکاندا، هەندێک جار ناوەڕۆک، هەندێک جار ئایین، هەندێک جار ڕوانگەی ئەدەبی کە فۆرمی جیاوازیان هەیە، هەموویان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دەبێت و بەو پێیە شێوەی خۆی وەردەگرێت. ڕۆمان وەک ژانرێکی ئەدەبی لە سەردەمی مۆدێڕندا سەریهەڵداوە، تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە بەپێی سەردەمەکەی شێوەی خۆی وەردەگرێت. نموونەیەکی سەرەتایی ژانری ڕۆمانەکە "Don Quixote"ە و سیفەتە گشتییەکانی کارەکتەری، تایبەت بە سەدەکانی ناوەڕاستە.

بەپێی کات، بەپێی ئەو کولتوورەی تێیدا دروست بوون، تەنانەت بەپێی شارستانییەت و چینە داهێنەرەکانی ژانرەکان، ژانرە ئەدەبییەکان گۆڕاون. ئەمەش بە ڕوونی لە ژانری ڕۆمانەکەدا دیارە. ژانری ڕۆمانەکە، وەک کۆرپە، هێشتا پرۆسەی گەشەکردن و گەشەسەندنی خۆی تەواو نەکردووە، هەمیشە لە جووڵەدایە.

مارکسیستەکان دەڵێن، ئەدەبی مۆدێڕن زیاتر لە سایەی بۆرژوازییەوە نووسراوە. سێ توخمی سەرەکی هەن کە ژانرە ئەدەبییەکان دیاری دەکەن: چینە کۆمەڵایەتییەکان، کولتوورە نەتەوەییەکان و شارستانییەتەکان. کاتێک ئەم بارودۆخانە دەگۆڕدرێن، یان بەرگیان دەگۆڕن، ئەوا جۆری نوێ سەرهەڵدەدەن.

سەرەتای مۆدێڕنیزم نموونەیەکی باشە بۆ ئەمە، لەگەڵ سەرەتای مۆدێڕنیزمدا گۆڕانکاریی زۆر لە بواری ڕۆماندا ڕوویدا.

René Wellek و   Austin Warrenدەڵێن، بۆ ئەوەی پۆلێنکردنێک بکرێت، پێویستە هەم ناوەڕۆک و هەم فۆرمەکە، شێوەیان لەبەرچاو بگیردرێت. بەڵام ئەم ڕێوشوێنە کەمێک قورسە. چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ مرۆڤ و کاتەکان دەگۆڕدرێن، هیوا و ئارەزووی مرۆڤەکان دەگۆڕدرێن. Jakop Burchart دەڵێت، لە کۆمەڵگەی مۆدێڕندا چیرۆک بووە بە ڕۆمان، واتە بە تەنیا کراسەکەی گۆڕیوە.

بۆ نموونە شیعر بووەتە گۆرانی. هەندێک جار جۆرەکان سەریەک دەخەن. ڕۆمان هەندێک جار ڕۆمانسی خۆی دەردەخات، وەک شیعر و وێنەسازی، بەڵام Octavio Paz سنوورێک دادەنێت و دەڵێت، ئەگەر ڕۆماننووس تەنیا ڕۆمانێک بنووسێت، نابێ لە یاساکانی ڕۆماننووسین لا بدات.

مۆدێڕنیتە شتێکی چالاک و سیستماتیکە، وەک ڕووبارێک، هیچ کۆنتڕۆڵێکی نییە، هەمیشە دەڕژێت و دەگۆڕێت. مۆدێڕنیزم بە چەشنە چەقبەستووەکانەوە نالکێت. هەموو بزووتنەوەیەکی ئەدەبی گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ئەم گۆڕانکارییە بە ڕوونی لە ژانری ڕۆماندا دیارە.

لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانین ئەو گۆڕانکارییانە نیشان بدەین کە مۆدێڕنیزم- پۆست‌مۆدێڕنیزم هێناویەتییە ئاراوە، بۆ نموونە گۆڕانکاریی زۆر لە Don Quixoteەوە تا سەدەی بیستەم ڕوویداوە. هەروەک Mehmet Taner Türk دەڵێت، گۆڕانی نێوان ساڵانی بیستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕۆمانەکەدا ژانرەکانی تریش دەگرێتەوە و ڕووخسارێکی نایەکسان وەردەگرێت، ئەمەش بۆ ئاشکراکردنی گەورەیی گۆڕانکارییەکە گرینگە.

ڕۆمان کۆمەڵەیەک لەو جۆرانەیە کە پێشتر هەبوون، بەڵام ئێستا بوونیان نییە. لەنێو جۆرەکانی تردا گرینگییەکی زۆری هەیە. جیاوازیی ڕۆمان و ژانرەکانی تر ئەوەیە کە خەیاڵی و ڕاستەقینە و بە تایبەتمەندیی تایبەت جیا دەکرێتەوە.

Wellek دەڵێت، نووسینی هەر بەرهەمێک جیاوازە. دەتوانین بڵێین ڕۆمانەکە بەسەر سێ بەشدا دابەش کراوە، قۆناغی کلاسیک، قۆناغی مۆدێڕنیستی و قۆناغی پۆست‌مۆدێڕنیستی. بەڵام بە ئاسانی دەتوانین بڵێین ئەم دابەشبوونە بۆ هەموو گەلان وەک یەک نییە، ئەو دابەشبوونە بەپێی فۆرمی ئەورووپی کراوە.

هەر نەتەوەیەک بەپێی گەشەی خۆی کاتەگۆریی خۆی دروست دەکات. ئەو گەلانەی کە ئەزموونی نووسینیان بەهۆی زمان و زمانی ئیداری بێ ڕەواج ببوو یان ئەوڕۆ بەهۆی دامەزرانی دەوڵەت- نەتەوەکانەوە ئەو ئەزموونە قەدەغە کراوە، ڕۆمان و ژانرەکانی دیکە دەکەنە بەشێک لە کاری "تۆمارکردن"، بەرهەمێک کە لە ڕێگەی نووسینەوە لە مردن ڕزگاری دەبێت.

بۆ نموونە دابەشبوونی ئەورووپی بەپێی پێشهاتەکانی ڕۆمانی کوردی ڕاست نییە. هەرچەندە ڕۆمانی کوردی بەپێی ئەو پۆلێنکردنە و بەپێی سەردەمەکانی ئەو پۆلێنکردنە نەنووسراون، بەڵام لە ناوەڕۆکەوە دەگەینە ئەو ئاکامەی کە سەر بە کام پۆلە؟ هۆکاری ئەم دۆخەی ڕۆمانی کوردی زۆرن. بۆ ئەوەی زۆر لە ناوەڕۆکی دەقەکەمان لا نەدەین، بۆ ئێستا ناچینە نێو ئەو بابەتەوە.

 

سەرچاوەکان:

Mehmet Taner Türk، "شیکاریی بەراوردکاری بەرهەمەکانیPaul Auster و Metin Kaçan لە چوارچێوەی پۆست‌مۆدێڕن"، زانکۆی سەلچووک، تێزی کارناسیی باڵا، کۆنیا، ٢٠١٢.

ڕەمەزان ئالان، فۆلکلۆر و ڕۆمان، پەیوەند، ئەستەنبوڵ، ٢٠١٣.

Sevra Fırıncıoğulları, “Romanın Değişen Karakterleri Üzerine Bir Değerlendirme”, Karadeniz, Hejmar 33, r, 92-104.

KURDŞOP
558 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!