چیا عەزیزی
بەشی دووهەمی ئەم بابەتە لێرە بخوێنەوە
بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕووسیەدا
بە خستنەڕووی پێگەی فەرهەنگیی کوردەکانی ڕووسیە، ئەم تێڕوانینە گشتییە بۆ بزووتنەوەی کورد کۆتایی١ پێ دەهێنین. ئەگەر لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە بەراورد بکەین ژمارەی دانیشتووانی کوردەکانی ڕووسیە، بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر کەمە؛ بەڵام لە ڕووی داننان بە مافەکانیانەوە دەکرێ بڵێین یەکێتیی سۆڤیەت تاکە وڵاتی جیهان بوو کە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا ناوە و هەر بۆیەش کوردانی ڕووسیە لە چالاکییە ئەدەبییەکان و قوتابخانەکان بە زمانی کوردی، چاپەمەنی و بەرنامەکانی ڕادیۆیی سودمەند بوون.
توێژەران و زانایانی ڕووسیە بوونەتە هۆی سەرفرازیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی لاوی ئەو وڵاتە. لە ئەرمەنستان و گورجستان قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی هەبووە. لە ئێرەڤان، کورسییەکی کوردۆلۆژی لە پەیمانگای پەروەردەی ئەرمەنی دامەزرا و هەروەها ژمارەیەکی زۆر کتێبی دەرسی بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەکانی زمانی کوردی لە لایەن کوردناسانی ئەرمەنی لە ئێرەڤان چاپ کراون. لە نێویاندا بەرهەمەکانی ت. ماراگولۆڤ (T.Maragulov) و ڕ. درامژان (R.Drambjan) دەکرێ ئاماژەیان پێ بکرێت، و لە دوای ساڵی ١٩٣٦ کتێبی کوردی لە لایەن نووسەرانی کورد ئەمینێ ئەڤدال (Amine Avdal) و و. نادری (w.nadri) و هتد بڵاوکرایەوە.
ئەمینێ ئەڤدال
لە کۆتاییدا، هەر لە سەرەتای جەنگەوە دوو ڕێزمانی زۆر تەواو لە لایەن ک. کوئدۆف (K. (Kuedoev و ل. ل. سکێرمان (L. L. Sekerman) لە ئێرەڤان و مۆسکۆ بڵاوکرایەوە.
یەکێک لە کتێبگەلی کوردیی سۆڤیەتی پێشوو
مێژووی تازە دروستکراوی ئەدەبی کوردیی ڕووسیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئەلفوبێی کوردی گۆڕدرا بۆ لاتینی و چەندین بەرهەمی لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا لەخۆ گرت. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٨ لە کۆنگرەی قوتابیانی گەشتیار لە ئەورووپا ڕاگەیاندرا کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و پێنجسەد بەرگ کتێب و وتار بە زمانی کوردی، لە ڕووسیە نووسراون و چاپ کراون. بەناوبانگترین نووسەرانی کوردی ڕووسی بریتی بوون لە: عەرەبێ شەمۆ (A. Shamilov)، جێندی (A. Gindi) و لازۆ ((Lazo، قاسک (Qasck) مراد (Mirad) و نادری سیواس کە زۆرتریان لە ئێرەڤان بڵاو دەبوونەوە. هەروەها ڕۆژنامەی ڕێیا تازە (Reya Taze) لە ساڵی 1939ەوە هەفتەی دووجار لە ئێرەڤان چاپ دەکرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٤ چەندین دیوانی شاعیران و نووسەرانی کورد بە سەرپەرشتیی ج.جەلیل (G.Galil) لە شاری ئێرەڤان بڵاوکرانەوە.
عەرەبێ شەمۆ
لە ساڵی ١٩٢٢دا ئەلفوبێی کوردی بۆ ئەلفوبێی ئەرمەنی گۆڕدرا و پاشان لە ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن ئایسۆر مارۆگولۆف (Aissor Marogulov) و عەرەبێ شەمۆوە بۆ ئەلفوبێی لاتینی گۆڕدرا و لە ساڵی ١٩٢٨دا ئەم گۆڕانکارییە ناسێندرا.
ئەلفۆبێی کوردیی شەمۆ - مارۆگولۆف
لە ساڵانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ ئەلفوبێی سیریلیکی (ئەلفوبێی ئێسلاڤی) کە سی و نۆ نیشانەی هەبوو (نۆ نیشانە دەنگدار و سی نیشانەی بێدەنگ) و لە لایەن وێژەوەوانگەلێک وەک کاپاک جان (Kapacjan) و جندییەوە (A. Gindi) ئامادەکرا، جێگەی ئەلفوبێی لاتینیی گرت کە ک.کوردۆڤ (K.Kurdoev) لە بەرهەمە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی ڕێزمانی زمانی کوردی (Grammatica Kurkoyo jazyka).
خشتەی بەراوردکاریی پێنج جۆر ئەلفوبێی کوردیی بەم شێوەیە ئامادە کردووە:
ئەلفوبێی عەرەبی، ئەلفوبێی سیریلیک ١٩٤٥ ، لاتینی ڕووسی ١٩٢٧ ، لاتینی سووری و لاتینی عێراقی.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ئێتنۆلۆژیای ڕووسی لە شارەکانی مۆسکۆ لینینگراد بە خێرایی گەشە دەکات و زۆرێک لە کوردناسانی زانکۆ جیاوازەکان ڕەچەڵەکیان کوردە.٢
سەرچاوەکان:
CD.Larticle ires dicumente de M.A.Benningsen٫ les kurdes la kurdologic en union sovietique paru dans les cahier du monde Russe et sovietique vol i_i٫ avril_Juin1960.
. le problème kurde - joyce blau
3. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.
4. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc..
5 CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.