گەورەترین ئشکەفت شەوکوورگەیل ڕۆژهەڵات ناوەڕاس لە کوردستان

‌- هیرا سارووخانی

«ئشکەفت شەوکوورگ» گەورەترین و تەنیا ئشکەفت شەوکوورگەیل لە کوردستان و ڕۆژهەڵات ناوەڕاسە کە ها لە شار «دلێرۆن» پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵات کوردستان. ئەی ئشکەفتە میرات سرووشتی کوردستانە کە مێژووی ئەڵگەردێگەو سەردەم سێیم زەمین‌ناسی یانێ سەردەم سنۆزۆئیک (Cenozoic) کە نزیک وە ٦٥ ملیون ساڵ وەرجە ئێرنگە بۊە.

ئشکەفت شەوکوورگ دلێرۆن ها لە سێ کیلوومتری باکوور ڕۆژهەڵات شار دلێرۆن لە لای کیەنییەل ئاوگەرم ئەی شارە و لە پامان کۊەی سیەکوو. ئەی ئشکەفتە لە ناوەو نزیک وە ٢٥٥ متر بن دێرێگ، ٣٠ متر پیەنە و نزیک وە ٥٠ متریش بەرزە. وە مدوو یەگ هزاران شەوکوورگ لە ئەی ئشکەفتە ژیەن هە لە زۊەو ناوێ نریاگە «ئشکەفت شەوکوورگ». کارناسەیل وتنە کە لە ماوێن ٢٥ تا ٣٠ هزار شەوکوورگ لە ئەی ئشکەفتە ژیەن. لە دنیا نزیک وە هزار جوور شەوکوورگ هەس کە هەفت جوورێیان لە ئەی ئشکەفت کوردستانە پەیا بۊە.

ئەی ئشکەفتە دو درانە دێرێ؛ درانەی لای ڕۆژئاوای ئشکەفت شەوکوورگ نزیک وە ٣١ متر لە ٣٠ مترە و درانەی بەرەڕێ و نەپووڕێگە و کەس وە پێیەو نیەچووگ؛ درانەی لای باشوور ئەی ئشکەفتە کە بۊچگترە و نزیک وە ٥ لە ٣ مترە، تەنیا ڕێ ئەوناوچێن وە ئشکەفت شەوکوورگە.

دەم ئێواران و خوەرئاوای هەر ڕووژ، شەوکوورگەیل ئەی ئشکەفتە گەل گەل تیەنەو دەیشت و هە لە درانەی ئشکەفتەگە تا نزیک وە شار دلێرۆن چن و دەنگە دەنگێیان گشت ئەو ناوچە گرێگەو وەر، هە ئەی دیمەنە بۊەسە یەکێگ لە خاڵەیل تایبەت ئەو ناوچە ئڕا گەشتیارەیل و فرە کەس وەرەو لای خوەی کیشانگە. وە ئەی مدوویشەو ئشکەفت شەوکوورگ بۊەسە جی فرە خاسێگ ئڕا توێژینەوەیل زانستی و ئاژەڵناسانە. هەر ساڵ گرووهەیل زانستی فرەیگ لە جیەیل جیاواز جەهان ئڕا توێژینەوە و کار زانستی لە بان شەوکوورگەیل تیەنە ڕۆژهەڵات کوردستان و پارێزگای ئیلام.

مێژوو سرووشتی ئەی ئشکەفتە ئەڵگەردێگەو میلونان ساڵ وەرجە ئێرنگە، وەلێ وە باوەڕ شوێنەوارناسەیل ئەی ئشکەفتە لە سەردەم خوەی تایبەت وە مەردمان ئشکەفتنیش زاگرۆس بۊە و دۊای ئەوە بۊەسە ماوای شەوکوورگەیل. لە ناو ئەی ئشکەفتە قەنیلەیل فرەیگ لە جنس ئاهەک هەس کە یەکێگ لە تایبەتمەندییەیل ئشکەفت شەوکوورگە؛ قەنیلەیلێگ جوور ستالاکتیک (Stalactite) و ستالاگمیت (Stalagmite) لە ناو ئەی ئشکەفتە هەس کە لە ناو ئشکەفتەیل زاگرۆس کەم‌وێنەس؛ داڵانەیلێگیش لە ئەی ئشکەفتە پەیا بۊە  کە وەرەو ناو کۊە چێنە و تا ٤٠٠ متریش قۊلن.

بان زەمین و کەف ئەی ئشکەفتە پڕە لە ڕیتق و جیقنە کە لە دۊای هزاران ساڵ کوو بۊە، جووتیارەیل و باخەوانەیل دلێرۆنی ئەی کووت سرووشتییە ئڕا کشت و کاڵ خوەیان بەن و ساڵەهەی ساڵە لەی سەرچاوەی سرووشتییە بەش دێرن. لە وەرز تاوسان کە هەوای ئەی ناوچە لە زاگرۆسە فرە گەرمە، شەوکوورگەیل لە ناو ئشکەفتەگە وسن و ئەو دەیشت نیەتیەن، چۆنکە ناو ئشکەفتەگە فرە هوونکترە. یەیشە دەرفەت خاسێگ ئڕا توێژەرەیل و پسپۆڕەیل درس کەیگ کە لە بان شەوکوورگەیل کار زانستی بکەن.

دیارە کە شەوکوورگەیل ئاژەڵەیل ئشکەفت‌نیشێگن، وە مدوو یە کە لە چەن ساڵ ویەردە ویرووس کرۆنا عاڵەمگیر بۊ و فرە کەسیش پەیوەندیی دان وە شەوکوورگەیل، ئەی ئشکەفتە لە ساڵ ٢٠١٩ لە لایەن دەوڵەت ئێرانەو داخریا و نەیشتن کەسێگ هاتوچوو و سەردانێ بکەیگ.

لە ساڵ ١٩٧٦ و لە دریژەی فەرمانێگ لە لایەن شەورای پاراستن ژینگە لە وڵات ئێرانەو، ئەی ئشکەفتە لە ڕێژەی ئاسەوارەیل نەتەوەیی توومار کریا. پارساتن و ئەوخاون‌کردن ئەی میرات سرووشتی کوردستان و جەهانە ئێرنگە ها لە دەس ئدارەی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵات کوردستان.

 

………………………………………………………

 

گەورەترین ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کوردستان

«ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە» گەورەترین و تەنیا ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە شاری «دلێرۆن» سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  هەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە میراتی سرووشتیی کوردستانە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێیەمی زەویناسی واتە سەردەمی سێنۆزۆئیک (Cenozoic) کە نزیک بە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش بووە.

ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرەی دلێرۆن لە سێ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری دلێرۆن و لە پاڵ دەستی کانییە ئاوە گەرمەکانی ئەم شارە و لە داوێنی چیای سییەکوودایە. ئەم ئەشکەوتە لە ژوورەوە نزیک بە ٢٥٥ مەتر قووڵایی هەیە، ٣٠ مەتر پان و نزیک بە ٥٠ مەتریش بەرزە. بە هۆی ئەوەی هەزاران شەمشەمەکوێرە لەم ئەشکەوتەدا دەژین، هەر لە مێژەوە پێی گوتراوە ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە. بە بڕوای کارناسەکان هەژماری شەمشەمەکوێرەکانی ئەم ئەشكەوتە لە نێوان ٢٥ هەتا ٣٠ هەزار دەبێت. لە دونیادا نزیک بە هەزار جۆرە شەمشەمەکوێرە هەیە کە حەوت لە وان لەم ئەشکەوتەی کوردستانەدا دەژین.

ئەم ئەشکەوتە دوو دەرگای هەیە؛ دەرگای لای ڕۆژهەڵاتی ئەم ئەشکەوتە نزیک بە ٣١ مەتر لە ٣٠ مەتر دەبێت و لەم دەرگاوە ڕێگەیەک بۆ نێو ئەشكەوتەکە بۆ خەڵکی ئاسایی نییە؛ دەرگای لای باشووری ئەشکەوتەکە کە بچووکترە نزیک بە ٥ مەتر لە ٣ مەتر دەبێت و تەنیا ڕێگەی چوونەوە ژوورەوەی ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرەیە.

سەر لە خۆرئاوای هەموو ڕۆژێک، شەمشەمەکوێرەکانی ئەم ئەشکەوتە دەستە دەستە دێنە دەرەوە و هەر لە درگای ئەشکەوتەکەوە هەتا نزیکەی شاری دلێرۆن دەڕۆن و دەنگە دەنگیان هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەم دیمەنە بووە بە خاڵێکی تایبەتی گەشتیاری بۆ ئەو ناوچەیە و زۆر کەس بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت. هەر بەم هۆیەوە ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە بووە بە شوێنێکی تایبەت بۆ توێژینەوەی زانستی و ئاژەڵناسانە. هەروەها هەموو ساڵێک لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دونیادا توێژەر و پسپۆڕەکانی بواری ئاژەڵناسی سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای ئیلام دەکەن.

مێژووی سرووشتیی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنان ساڵ لەمەوپێش، بەڵام بە بڕوای شوێنەوارناسەکان ئەم ئەشكەوتە لە سەردەمێکی تایبەتدا شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە ئەشکەوتنیشەکانی زاگرۆس بووە و دوای ئەوە بووە بە ماوای شەمشەمەکوێرەکان. لە ژوورەوەی ئەم ئەشکەوتەدا کۆمەڵێک قەندیلی تایبەت لە جنسی قسڵ هەیە کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە؛ قەندیلانێک وەکوو ستالاکتیک (Stalactite) و ستالاگمیت (Stalagmite) لە نێو ئەم ئەشکەوتەدا هەیە کە لە ئەشکەوتەکانی زاگرۆسدا کەم وێنەیە. داڵانێکی قووڵیش لەم ئەشکەوتەدا هەیە کە بەرەو قووڵایی شاخەکە چووە و نزیک بە ٤٠٠ مەترە.

سەر عەرزی ئەم ئەشکەوتە پڕ بووە لە جیقنەیەک کە لەدوای هەزاران ساڵ کۆ بووەتەوە، جووتیار و باخەوانەکانی شاری دلێرۆن ساڵەهای ساڵە کە لەم کووتە سرووشتییە بۆ کشتوکاڵ و باخەوانیی خۆیان کەڵک وەر دەگرن. لە وەرزی هاویندا کە هەوای ئەم ناوچەیەی زاگرۆس زۆر گەرم دەبێتەوە، شەمشەمەکوێرەکان لە نێو ئەشکەوتەکەدا کە هەوایەکی فێنکتری هەیە دەمێننەوە و نایەنە دەرەوە، ئەم بارودۆخە هەلێکی باشی بۆ توێژەر و پسپۆڕە ئاژەڵناسەکان ڕەخساندووە کە لەسەر شەمشەمەکوێرەکان ئیشی زانستی بکەن.

دیارە کە شەمشەمەکوێرەکان ئاژەڵانێکی ئەشكەوتنیشنن. لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بە هۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە هۆی پەیوەندیی کۆرۆنا و شەمشەمەکوێرەکانەوە، ئەشكەوتەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە داخرا و کەس ئیزنی سەردانی ئەم ئەشكەوتەی نەبوو.

لە ساڵی ١٩٧٦دا و لە درێژەی فەرمانێکی تایبەت لە لایەن شوورای پاراستنی ژینگەی وڵاتی ئێران، ئەم ئەشكەوتە وەکوو میراتێکی نەتەوەیی تۆمار کرا. ئێستاش پاراستی و بەرپرسیارێتیی ئەم میراتە سرووشتییەی کوردستان و جیهانە بە ئەستۆی دام و دەزگای میراتە فەرهەنگییەکانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.

 

 

KURDŞOP
704 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!