ژیاننامەی "فاتما ساڤجی" و خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی

یەعقووب خان

 

کورتەیەک لە ژیاننامەی فاتما ساڤجی

فاتما ساڤجی ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی "گرێمیر" سەر بە نسێبین لەدایک بووە، بەڵام بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "هێشترەک"ە کە سەر بە شاری "مدیاد"ە. ناوبراو قوتابخانەی سەرەتاییی لە گوندی گرێمیر خوێندووە. ساڤجی وەها باسی ساڵانی قەدەغەکردنی زمان و سەرکوت دەکات: "قەدەغەکردنی زمان وای لێ کردم زوو گەورە بم. کاتی ئەوە هاتبوو کە ئیدی دڵم خۆی دەرببڕێت. بەڵام دڵم حەزی لەو تورکیەی نەبوو کە بە کۆیلایەتی فێری دەکراین". (ساڤجی، ٢٠٠٧، ٤) ئەو لە ساڵی ١٩٩٢دا بەهۆی ڕامان و چالاکییەکانییەوە دەسبەسەر کرا. ساڤجی بەهۆی داکۆکیکردن لە خۆی لە دادگا بە زمانی کوردی، سزای ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. لە هەشت بەندیخانەی تورکیا و کوردستان ڕادەگیرێت. لە بەندیخانەدا دەستی کرد بە نووسینی شیعر. شیعرەکانی لەسەر پەڕی جگەرە دەنووسێت و بەو شێوەیە دەیانهێڵێتەوە. دوای ئازادبوونی، یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناوی "گولێن قاسد" بڵاو دەکاتەوە. فاتما ساڤجی ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی.

بەرهەمەکانی ساڤجی

"گولێن قاسد"، ئاڤێستا، ٢٠٠٦، ستەنبوڵ

"خەونێن زیڤین"، ئاڤێستا، ٢٠٠٧، ستەنبوڵ

"بیرا برینێ"، ئاڤێستا، ٢٠١٠، ستەنبوڵ

"دۆتمارا لال"، ئاڤێستا، ٢٠١٣، ستەنبوڵ

"دانێ بارانێ"، ئاڤێستا، ٢٠١٨، ستەنبوڵ

فاتما ساڤجی جگە لە شیعر، چیرۆک و تاقیکردنەوە و ڕۆژنووس دەنووسێت. ئەم بەرهەمانەشی بریتین لە: "ڕستکا مۆریکان" (چیرۆک)، "شەوق و پاییز" (تاقیکردنەوە) و "بەر ب بنخەتێ ڤە" (ڕۆژنووس). شیعرەکانی "گولێن قاسد" سەرەتای گەشتەکەیەتی. ئەم سەفەرە لەسەر پەڕەی جگەرە دەستی پێ کرد. بە زمانێکی "ئێمە"، لە شیعرەکانیدا زیاتر بە "ئێمە" قسە دەکات. کاریگەریی بارودۆخی سیاسی لە شیعرەکانیدا زۆر دیار و بەرچاوە. دۆخی بەندیخانە، شەڕ و ململانێکانی وڵات و کوردبوون یەکسەر کاریگەریی لەسەر داناوە. لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەو شیعرانە دەکات کە لەسەر پەڕەی جگەرە نووسیویەتی: "گولێن قاسد لە سەردەمێکی جیاوازدا، لە تەمەنێکی گەنجیدا، لە کەشێکی گۆڕاو و شوێنێکی جیاوازدا نووسراوە" (بەوران، ٢٠١٩، ٥). هەم ئازادی و هەم شیعری ئەو بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە.

گریێن کەڤۆکان

ب سەر خەیالێن وان دە

درژینن...

(ساڤجی، ٢٠٠٦، ١٥)

لە شیعرەکانی کتێبی "گولێن قاسد"دا کەشێکی نهێنی، ئازار، بێ هیوایی، مردن و شەڕ لە وڵاتدا هەیە. بە تایبەت کاریگەریی ئەو شەڕەی کە لە وڵاتدا ڕوو دەدات، زۆر زۆرە. وشەکانی شاخ، دایک، نیشتمان، منداڵ، مردن و گوند و هتدی بەکار هێناوە.

دلێ دایکان بوویە ئاواز

ژ تەمبوورێ رە

چیرۆکێن خوە دسترێنن

روودنن ل بەر دەرگووشێن ژ دارا گویزێ

ل سەر کابۆکێن وان پێچەکێن ڤالا

کراسێن بووکانیێ

و وێنەیەک ماسووم

رێدووریا شەرڤانان

دنەهورینن

(ساڤجی، ٢٠٠٦، ١٥)

ئەو ساڵانەی کە فاتما ساڤجی دەینووسی، دەنگی ژنی کورد لە ئەدەبی کوردیدا زۆر نەبوو. لەلایەک گوشاری کۆمەڵگە، لەلایەکی ترەوە گوشاری داگیرکاری و بەندیخانە کەشەکەی سەختتر کردبوو. داهاتوویەکی نادیار و بەندیخانە، کاریگەریی زۆری لەسەر ساڤچی هەبوو. بەڵام ئەم کاریگەرییە گشتگیر نەبوو، هەندێکجار هیوای بەهێز و هەڵوێستی ئازا و سەرکێشی لە خۆی نیشان دەدا. لە شیعری "بیرانینێن تە"دا:

دزانم!

تو ب من رە مای:

هەر کو نەیار ب سەر من دە  تێ،

وی دلێ تەیێ دیاری

د مسرا دەستێن خوە دە

ب سەر زلمێ دە دهەژینم...

(ساڤجی، ٢٠٠٦، ١١١)

تەوەری شیعرەکانی فاتما ساڤجی

١- ئەوین

خۆشەویستی تەوەری سەرەکیی شیعرەکانیەتی. هەموو شاعیران لەسەر ئەم تەوەرە نووسیویانە. هەرچەندە بە مانای یەکەم وەک خۆشەویستیی نێوان دوو کەس تێدەگەین، بەڵام ئەمڕۆ مانایەکی فراوانتری هەیە. خۆشەویستیی نیشتمان، خۆشەویستیی خودا و خۆشەویستیی نەتەوە و هتد. خۆشەویستی لە شیعرەکانی "فاتما ساڤجی"دا بابەتێکی سەرەکییە. لەنێو حەسرەتدا خۆشەویستییەک سەرهەڵدەدات. حەسرەتێک، خەم و خۆشەویستیی لە هەستی شاعیردا خوڵقاندووە. (کەڤر، ٢٠١٩، ١٦)

لە شیعری "ستێر وەشیان"دا:

چەند ستێر وەشیان

ژ ئەزمانێ دلێ من

خەونێن چەند نفشان

مان د ناڤ دەستێن من دە

روویێن چەند ئەگیدێن ئەفسانەیان

رەنگ ڤەدان

ل پەلکێن سەلڤیا تەمەنێ من...

تەنێ ئەز دزانم،

ئەز ئەوا کو میراتگرا

خەیالێن زارۆکان،

هەڤپارێ لەیستنا

هەمی کەچکێن چیانم...

ئەز ئەوا کو

د بەنکێ هەمی سێداران دە

بەیبوونەکە باگۆکی مە

دهەژژم...

(ساڤجی، ٢٠٠٦، ٦١)

لە شیعری "کولیلکا بەهیڤێ"دا:

من فێری کولیلکا بەهیڤێ مەکە دیسە

خوە وەک چیاکێ شین مەدە بەر دلێ من

ئەو خەزال ولۆ ل وێ دەرکا ها تی

ئەز د بەربانگا لجێ دا شەوتی

(ساڤجی ، ٢٠١٨، ٦٨ )

تەوەری خۆشەویستی لەگەڵ کەشی خەم بە جوانی لە شیعرەکانیدا دەردەکەون. دەردی خۆشەویستی بە هاتنی ئاشق کۆتاییی دێت، بەڵام لە شیعرەکانی ساڤچیدا بە واتای هاتنی ئاشق نییە. هەمووان لە حەسرەتدا چاوەڕوانن.

لە شیعری "خالا گەردەنێ"دا:

هەر شەڤێ

ژ خالا گەردەنا دووپشکەکی زەر

ب رازا خوەکوشتنێ ماچی دکە

ولۆ تێ...

خوە دگهینە کانیکا تاریێ

رهێ خوە هوورک هوورک ژ هەڤ ڤەدچرینە

و دلێ خوەیێ ژ تێلێن رێسای بەتلی

گولک ب گولک،

ب دارا خوەزیان ڤە دکە...

(ساڤجی، ٢٠١٤، ٥٢)

٢- خەون

تەوەری خەون لە ئەدەبدا بووەتە ئامرازێکی گرینگ بۆ دەربڕینی قسەکانی دڵ. چونکە هەندێکجار گوتنی هەندێک شت لەلایەن دەسەڵاتەوە قەدەغە دەکرێت، واتە ناکرێت ڕاستەوخۆ دەریببڕیت، لەو کاتەدا "خەون" یارمەتیی نووسەران دەدات. سنوور، شوێن و کات هەڵدەگرێت. خەون یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی شیعرەکانی فاتما ساڤجی. ئەو لە خەوندا هەر خۆشەویستی، حەسرەت، چاوەڕوانی، بەختەوەری، نیشتمان، کچ، شاخ و یار و ئازادییەکی گوتووە. تەنانەت لە خەونیشدا ئازار هەیە.

لە شیعری "بسکێن خەونێ"دا:

کی دزانە وێ جارەکە دن

د کیژان زارۆکاتیا زەمێن دە

چیا و پیرا من وەکی دو خوشکان

دەستێن وان دیێن هەڤ دە،

وەرن ستێرکێن جێوی دالقینن

ب هەر دو بسکێن خەونا من ڤە؟...

(بیرا برینێ)

لە شیعری "هێشین ببە":

تو دخانا گوندەکی شەوتی بووی

ل گەویا من،

پەرەنگەکی ژ ئاگرێ دارستانا مای

ل کەڤیا دلێ من،

تو زارۆکەک ب ژەهرێکەتی بووی

ل هەلەبچا هەمبێزا من،

رۆندکێ خەزالەکە کوشتی

ل سەر کانیکا چاڤێن من،

دبێژم ئێدی وەرە کولا من

ب نەفەلێ رە

هێشین ببە

ل خەونا من (ساڤجی، ٢٠١٠، ٤٩)

بێگومان تەوەری خەون دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئافراندنی شیعرێک. فاتما ساڤجیش لە شیعرەکانیدا بە سەرکەوتوویی ئەمەی بەکار هێناوە. بە تایبەت لەم بەرهەمانەدا هەن: "خەونە زێڕینەکان" گازندەکانی ئەحمەد خانی، هیوای ژنان "داری شکاو"، شیعرە بە باسکەکانی "فەقێی تەیران"، یادەوەرییەکانی منداڵانی نیشتمانێک... ئامۆژگاری گەورەکانی خێڵ، خەیاڵی ئاشقێکی سەردەمی ئاوێنەیەکی شکاو، بێدەنگیی گوندێکی وێران... شەکری جەژنی ئەرمەنییەکان، ئاگرێک لە تفکی ئێزیدییەکان... هەن.

 

٣- وڵات

بۆ مرۆڤەکان وڵات هەندێکجار ئەشکەوتێکە، هەندێکجار گوندێکە، ناوچەیەکە یان شارێکە. و هەندێکجار ئەمە بە گشتی بووەتە وڵات. بێگومان بۆ مرۆڤ ئەو شوێنەی لێی لەدایک بووە، وڵاتە. هەرچەندە لە سەردەمی مۆدێڕن و دەوڵەت- نەتەوەدا مانای جیاوازی هەیە، بەڵام وڵات لە هەمان چوارچێوەدا بۆ ئێمە پیرۆزە. لە شیعرەکانی "فاتما ساڤجی"دا ئەمە یەکێک لە تەوەرەکانە. بەڵام تەنیا ئەوان نین. ئازادیی نیشتمان، تاڵانکردنی، خاوەندارێتینەکردن، دووربوون لێی، ئازار و دڕندەیی هەن.

لە شیعری "ب هەیڤێ کەتم"دا:

کەچکەک کو ب هەیڤێ کەتمە

ئەز نەها

زارۆکەک ئەمر قوت

و بێ بافرکم

د ناڤ نۆفێ مندالان دا

وەلاتەکی دل خربەهکری

د ناڤ هەمی وەلاتان دە.

خەزالەکە بریندار

نەینکەک بێ روو مە ئەز.

ئەز کووشتیەکە ڤەشاری مە

د هێمایێن هەلبەستێن خوە دە.

دمرم ئەز نها

و هەمی ئاگر ژی

خوە ڤەدمرینن...

(ساڤجی، ٢٠٠٧، ٧٩)

٤- خەمگینی

تەوەری خەمگینی، لەگەڵ نیشتمان، خۆشەویستی، خەم، مردن، شەڕ و ئازادی، بە زۆری لە شیعرەکانی "فاتما ساڤجی"دا دەردەکەوێت. لە کوێ شەڕ هەبێت، ماتەمینی هەیە و ئەوە خەمە. لە کوێ وڵات چەوساوەتەوە، لەوێ خەم و پەژارە زیاترە. ئاشقێک کە بە مەعشووق ناگات، خەم و دڵتەنگییە. دووربوون لە خاک، چاوەڕوانی بۆ ئازادی و مردنی ناوەخت دەبێتە هۆی هەستی قورسی دڵتەنگی.

لە شیعری "دەستێن ستێران"دا:

ئێڤار

پەرکێن هەجیرەشکان

ب سەر بەزا دلێ من بە ڤەدرەشینە...

مرنێن منی بێدەنگ

د چاڤێ خەجیجۆکان دە ڤەدژینە...

خوناڤا هەستێن من

د پایزەکە کۆچبەر دە

ب سەر گولیێن دارێن زەری زێرین دە دبارینە...

ئێڤار، خەونەکە هشین

راچاڤی شەڤێن زندانا من،

ئەڤینەکە کریستالی

بەخشی

ئەڤینەکە کریستالی

بەخشی شکەستنێن منی نەجەربی،

دەستێ ستێرەکە دلۆڤان

درێژی دلێ منی ژ پەلێن بنەڤشان دکە...

(ساڤجی، ٢٠٠٧، ٢١)

لە شیعرەکانی ساڤجیدا دەنگێکی نەتەوەیی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی شەرمنانە و ئینتەرناسیۆنالیستی نییە. بە بوێری و ئیمانەوە داوای داهاتوو دەکات. پێکەوە بەهێز بن.

لە شیعری "خوەنەکە هەڤریشمی"دا:

ئەزێ نەبینم

ژ گۆرا من قەڤزەکێ دوور

وێ ژنەکە مدیادی ب فیستانەکی بنەڤشییێ هەڤریشمی

ب وێ بەژن و بالا خوە یا چیای

دێ مەرەما من ب جی بینە

هەفت دەنگان ژ خەونا منی قەدیفەی رە نێرگزێن ل بەر کێلا من ل با دبن،

ب مزگینیا ئازادیا کوردیستانێ سالی بهەسینە... (ساڤجی، ٢٠١٨، ٧٠)

 

ئەنجام:

لەم ماوەیەدا فاتما ساڤجی، بەبێ ڕاوەستان شیعری نووسیوە. هەریەک لە بەرهەمەکانی قۆناغێکی نوێی کردووەتەوە. لەم قۆناغانەدا تاقیکردنەوەی نوێ، زمانێکی ئەدەبیتر، فۆرمی نوێ و تەوەری جیاواز لە دووبارەبوونەوە دەبینین. زمانێکی بەهێز و شیعریی تایبەت بە خۆی پەرە پێداوە.

 

سەرچاوەکان:

ساڤجی، (٢٠٠٦) فاتما، گولێن قاسد، ئاڤێستا، ستەنبوڵ.

ساڤجی، (٢٠٠٧) فاتما، خەونێن زیڤین، ئاڤێستا، ستەنبوڵ.

ساڤجی، (٢٠١٠)  فاتما، بیرا برینێ، ئاڤێستا ستەنبوڵ.

ساڤجی، (٢٠١٣) فاتما، دۆتمارا لال، ستەنبوڵ.

ساڤجی، (٢٠١٨) فاتما، دانێ بارانێ، ئاڤێستا، ستەنبوڵ.

کەڤر، (٢٠١٩ گولان هەزیران تیرمەهـ تەباخ) تەمایێن هەلبەستا فاتما ساڤجی، کۆڤارا کوند، س:٢، هـ:٥

بەوران، (٢٠١٩ گولان هەزیران تیرمەهـ تەباخ ) هەڤپەیڤینەک ب فاتما ساڤجی رە، کۆڤارا کوند، س:٢، هـ:٥

کوند، (٢٠١٩)  کۆڤارا کتێب هونەر و چاندێ یا چارمەهانە، هەژمار ٥، مێردین

یاکوپ هان- خوەندەکارێ لیسانسا بلند یا بەشا زمان و چاندا کوردی/ زانینگەها ئارتووکلی یا مێردینێ

 

 

KURDŞOP
389 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!