سولەیمان تاشان
ئاماری دامەزراوەکانی ئێران هەرچەندە کەمێک لە ئاماری ڕاستەقینە دوورن بەڵام ئەگەر ئەوانیش بکرێنە پێوەر ئەوا دەردەکەوێت کە خەڵکی ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژین و یەک لەسەر سێی دانیشتووان کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاریی ڕەها و باری سەختی ژیانیان ساڵ بە ساڵ قورس‌تر دەبێ، کەچی لە بەرانبەردا ڕێژیمی دەسەڵاتدار تەنیا بە قسەی بریقەدار باس لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکات، بێ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی کردەیی بهاوێژێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کاری ئێران، هێڵی هەژاری دوو ساڵ لەمەوبەری ئێران بۆ خێزانێکی چوار کەسی بریتی بوو لە چوار ملیۆن و 440 هەزار تمەن، بەڵام ساڵی ڕابردوو گەیشتە حەوت ملیۆن و 700 هەزار تمەن. ئەم بڕەی ئاماژەی پێ کرا، تێکڕایە بۆ هەموو ئێران و ئەگەر تەنیا شارێکی وەک تاران بە نموونە وەرگیرێ هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی کار، هێڵی هەژاری بۆ هەمان خێزان 14 ملیۆن و 700 هەزار تمەن دەستنیشان کراوە. بە واتایەکی تر هەر خێزانێکی چوار کەسی کە لە تاران دەژی ئەگەر مانگانە کەمتر لەو بڕە پارەیەی دەست کەوێت ئەوا بە هەژار هەژمار دەکرێ.
قسە و کرداری ڕێژیم یەکتر ناخوێننەوە
تەنیا لە نەورۆزی ئەمساڵەوە نرخی هەندێک کەرستەی خۆراکی لە ئێران بە ڕێژەی 30 تا 40% گرانتر بوون و سەرجەم پلانەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ هەوسارکردنی هەڵاوسان و کەمکردنەوەی هەژاری شکستیان هێناوە. تایبەتمەندیی ڕەشنووسی بودجەی ئەمساڵی ئێران کە هێشتا پەسند نەکراوە دەری دەخات تا کۆتاییی ساڵ هەڵاوسان زیاتر بەرز دەبێتەوە و خەڵکی زیاتر لە ئێران دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
بودجە کە گرنگترین پڕۆژەیە بۆ کۆنترۆڵی بازاڕ و دابەشکردنی داهات بە یەکسانی و ڕێگری‌کردن لە هەژاری، هیچ بڕگەیەکی دڵخۆشکەری تێدا نییە ئومێد بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی خەڵک هەبێ. لە بودجەی ئەمساڵدا پشکی ئەرتەش لە بودجە 36% زیادی کراوە و گەیەنراوەتە 49 تریلیۆن تمەن، بودجەی هێزی ئینتیزامی یان پۆلیس و ئاسایش 44% زیاد کراوە و گەیەنراوەتە 62 تریلیۆن تمەن، لە کاتێکدا بودجەی ڕێگری‌کردن لە پیسبوونی زیاتری ژینگە کە بە یەکێک لە تەنگژەکانی ئێران هەژمار دەکرێ تەنیا 81 ملیار تمەنی بۆ تەرخان کراوە و نۆ ملیاری لە ساڵی ڕابردوو کەمترە و هیچ پڕۆژەیەکی گرنگ نییە تا ببێتە هۆی کەمکردنەوەی هەژاری.
لە لایەکی ترەوە بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسانی 47% ی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بڕیارە مووچەی کارمەندان تەنیا 20% و هی کرێکاران 27% بەرز بکرێتەوە و ئەمەش واتای ئەوەیە ئەمساڵ دۆخیان لە ساڵی ڕابردوو زۆر خراپتر دەبێ. کەمترین مووچەی کرێکاران بە سەرجەم یارمەتییە داراییەکانیشەوە گەیەنراوەتە حەوت ملیۆن تمەن لە کاتێکدا هێڵی هەژاری ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن و 700 هەزار تمەن بووە و ئەمساڵ زۆر زیاتر بەرز دەبێتەوە.
هێڵی هەژاری
هێڵی هه‌ژاری به گوێره‌ی ستانداردی جیهانی ساڵانه ده‌گۆڕێت و وڵاتانیش زۆرجار ستانداردی خۆیان بۆ هێڵی هه‌ژاری دیاری کردووه. له ستانداردی جیهانی هه‌ر که‌سێک ڕۆژانه له نزیکەی دوو دۆلار که‌متری ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وا له ژێر هێڵی هه‌ژاری ڕه‌هادایه و به‌رزتر له‌م داهاته، تا بڕێکی دیاریکراو به هه‌ژاری ڕێژه‌یی هه‌ژمار ده‌کرێت.
لە ئێران بە پێی ئاماری ساڵی ڕابردوو بۆ هەر خێزانێکی چوار کەسی حەوت ملیۆن و 700 هەزار تمەن دەستنیشان کرابوو کە بۆ تاک دەکاتە سەرووی ملیۆنێک و 900 هەزار تمەن کە بۆ ڕۆژێک دەکاتە 63 هەزار تمەن و ئەمەش هێشتا لە بڕی ستانداردی جیهانی زۆر کەمترە.
دوایین ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن 30 ملیۆن که‌س له دانیشتووانی ئێران، له ژێر هێڵی هه‌ژاریی ڕه‌هادا ده‌ژین و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی ده‌که‌ونه خانه‌ی هه‌ژارییه‌وه و ڕۆژانه به که‌موکورتییه‌وه پێداویستییه‌کانیان دابین ده‌که‌ن، ده‌گاته 60 ملیۆن که‌س.
به‌و پێیه له ئێران یەک لەسەر سێی دانیشتووان لەژێر هێڵی هەژاریی ڕەهادا دەژین، کێشه‌که له‌وه‌دایه هیچ ئاسۆیه‌کی ڕوون بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێران له ئارادا نییه.
چەند هۆکارێکی ناوخۆیی و دەرەکی
له ئێران‌دا کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕۆڵیان هه‌یه له‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له کوله‌مه‌رگیدا بژین. به‌شێک له‌و هۆکارانه هه‌میشه‌یین و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامییه‌وه ڕۆڵیان هه‌بووه له پاشه‌کشه‌ی ئابووری وڵاته‌که، هه‌ندێک هۆکاری تریش هۆکاری کاتین که ناوه‌ناوه ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌بنه مایه‌ی زیاتر هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی ئێران.
بەدەر لە نەبوونی دیموکراسی و دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات، سیستەمی ئابووریی ئێران سیستەمێکی داخراوه و هێشتا ئه‌و وڵاته‌ش پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوی له ئابوورییه‌که‌ی نییه. کاتێک له ساڵی 1979 خومه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، ڕایگه‌یاند: "ئابووری هی که‌ره"، بۆیه پرسی ئابووری هیچ کاتێک له چوارچێوه‌ی پلانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا له ئه‌وله‌ویه‌تدا نه‌بووه. جگه له‌مه داهاته‌کان له‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش ناکرێن و به‌شی زۆری به تاڵان ده‌برێت، به‌شێکیشی بۆ بواری سه‌ربازی و په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌که‌دا ته‌رخان ده‌کرێت، به‌گشتی هیچ جۆره شه‌فافییه‌تێکی دارایی له‌م ڕووه‌وه له ئارادا نییه و ئه‌وانه زیاتر له خێروبێر سوودمه‌ندن که له ده‌سه‌ڵات نزیکن.
له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییش سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و پرسی ته‌ناهی و به‌ره‌وپێشبردنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیی شیعه دامه‌زراوه و ئابووری له ئه‌وله‌ویه‌تدا نییه. له کاتێکدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری پێناسه ده‌که‌ن و له ده‌رگای گه‌شه‌پێدانی ئابوورییه‌وه، هه‌نگاو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رجه‌م بواره‌کانی تری وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری و ته‌کنه‌لۆجیا ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌پارێزن.
وڵاتێکی وه‌ک چین که‌مترین ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی، سیاسی و ته‌ناهی له وڵاتانی تردا هه‌یه، به‌ڵام کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی له ته‌واوی وڵاتانی دنیا ده‌بینرێن و خه‌ریکه ده‌بێت به یه‌که‌م زلهێزی ئابووریی دنیا، هه‌ر له ڕێی هێزه ئابوورییه‌که‌یه‌وه خوازیاره به‌سه‌ر ته‌واوی دنیادا زاڵ بێت.
ئێران به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا گرتوویه‌ته‌به‌ر، هۆکاری سه‌ره‌کی بووه له برسیکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی. چالاکییه ناوکییه‌کانی ئه‌و وڵاته به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی دنیا لێک دراوه‌ته‌وه، بۆیه وڵاتان به‌رده‌وام سزایان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و له سیاسه‌ته‌کانی ئێران نیگه‌رانن.
له ساڵی 2018دا قورسترین سزا له دژی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ سەپێنرا که به هۆیه‌وه نرخی دۆلار له نزیکه‌ی چوار هه‌زار تمه‌نه‌وه گەیشتووەتە سەرووی 50 هەزار تمەن و لەو ماوە کورتەدا دۆلار بەرانبەر تمەن 13 هێندە بەرز بۆتەوە. کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و سزایانه لە لایەک و خراپیی کارگێڕیی ناوخۆیی لە ئێران لە لایەکی تر، وای کردووە هەموو ساڵێک ڕێژەی هەڵاوسانی بەرز تۆمار بکرێ.
کێشه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌که نه‌بوونی کارگێڕییه‌کی گونجاوه، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی خۆی که له ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه کۆڵه‌واره و یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه که له ده‌یه‌ی یه‌که‌می دوای شۆڕشی ئێران، ڕۆڵی هه‌بوو له کوشتن و سێداره‌دانی هه‌زاران گیراوی سیاسی، ئامانجه‌کانی کابینه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی بۆ بواری به‌رگری و ئاسایشه، بۆ بواری ئابووری و باشترکردنی ژیانی خه‌ڵک نییه و ئه‌وه‌ی لە بواری هەوسارکردنی هەڵاوسان و بنبڕکردنی هەژاری ده‌یڵێ ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌کی بێ بنه‌مایه.
گه‌شه‌ی ئابووری به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، پێوه‌ندییه‌کی متمانه‌پێکراو بێت و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان له سه‌رجه‌م که‌رته‌کاندا به‌رز ببێته‌وه، تا له داهاتوودا ده‌رهاویشته‌کانی کاریگه‌ری بۆ سه‌ر دابینکردنی هه‌لی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری هه‌بێت.
ئێران دەوڵەمەندە
ئێران له ڕووی سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی، به یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دنیا هه‌ژمار ده‌کرێت، له سامانی یه‌ده‌گی گازی سروشتی له ئاستی دنیادا له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه، خاوه‌ن نه‌وت و کانزایه‌کی زۆره که هه‌مووی ئه‌و سامانه ده‌کرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
له ڕووی کشتوکاڵه‌وه ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌توانێ پێداویستییه‌کانی خۆراکی ناوچه‌که دابین بکات، به‌ڵام سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته ساڵ به ساڵ دۆخی کشتوکاڵیشی به‌ره‌و دواوه بردووه، پلانه‌کانی پێوه‌ندیدار به کۆنترۆڵکردنی ئاو به زیانی خه‌ڵک شکاوه‌ته‌وه.
له ڕووی جیۆگرافی و بازرگانی پێگه‌یه‌کی زۆر گرنگی هه‌یه، باشووری ئاسیا به وڵاتانی قه‌فقاز و ئاسیای ناوه‌ڕاست و پاشان ئه‌وروپاوە گرێ ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌نداو و دەریای عومان هه‌ڵکه‌وتووه و ده‌ستی به بازرگانی ده‌ریایی ده‌گات. سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی حکوومه‌تی ئێران، هۆکار بووه له ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت هیند و چینیش بیر له ڕێی تر بۆ ترانزێتی بازرگانی به‌ره‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا بکه‌نه‌وه.
دابەزینی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی
داهات یان بەرهەمی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی ئێران له ساڵی 2017، له ژێر کاریگه‌ریی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی و لاچوونی سزاکان گه‌یشته سه‌رووی 450 ملیار دۆلار. ئه‌و داهاته‌ی ئێران له ساڵی 2010 تا 2018دا به‌ده‌ستی هێناوه، زیاتره له داهاتی 50 ساڵی پێشتری ئێران، به‌ڵام بۆ بواری په‌ره‌پێدانی چه‌کی ناو‌کی و مووشه‌ک و په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی سه‌ربازی و تیرۆر به‌کاری هێناوه. هه‌ر ئه‌وانه‌ش وایان کرد داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی ئێران له ساڵی 2020دا بۆ خوارووی 200 ملیار دۆلار دابه‌زی و لە دوو تا سێ ساڵی ڕابردووش‌دا دابەزینی دیکە تۆمار بکات.
وڵاتێکی وەک هیندستان توانیویەتی لە ماوەی 10 ساڵدا ڕێژەی هەژاریی ڕەها لە سەرووی 20%ەوە بۆ 10% کەم بکاتەوە. وڵاتێک کە لە دوای چین زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە بەم شێوەیە هەنگاو دەنێت لە کاتێکدا نەوت و گازیشی نییە لە دەرەوەڕا هاوردەی دەکات. یان وڵاتێکی وەک ژاپۆن کە هیچ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی سروشتیی نییە کەچی لەو وڵاتە شتێک بە ناوی ڕێژەی هەژاری نییە، لە ئاستی ناوچەکەشدا وڵاتانێکی وەک قەتەر و ئیمارات و سعوودیە خەریکە هەنگاوی گەورە لە ئابوری دەهاوێژن کەچی هێشتا کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی هەناردەکردنی ئایدۆلۆژیای دواکەوتووی خۆیەتی.
داهاتی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی سعوودیە بە پێی دواین ئاماری وڵاتەکە گەیشتووەتە سەرووی تریلیۆنێک و 100 ملیار دۆلار و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تریلیۆن دۆلاری تۆمار کرد بەڵام ئامارەکانی سەرەوەی دەریدەخەن ڕەکابەرە ناوچەییەکەی لە چ دۆخێکدایە.