بەکارهێنانی ناوی ئاژەڵان لە ئیدیۆمەکانی کۆبانیدا – بەشی یەکەم

ئەگەری زۆر کەمە لە قسەکردنی ڕۆژانەی مرۆڤدا ئیدیۆم نەبێت؛ کاتێک بە وردی گوێ لە کەسێک دەگریت، لە قسەکردندا تووشی چەندین ئیدیۆم دەبیت. لەسەر هەر شتێک ئیدیۆم دەگوترێت. لەسەر ئاژەڵان، لەسەر جوگرافیا، لەسەر سروشت و لەسەر مرۆڤەکان، وەک شوبهاندنی مرۆڤەکان بە ئاژەڵەکان. بۆیە هەرچەندە ئێمە بڵێین ئیدیۆمەکان سادەن، بەڵام مانایەکی گرینگیان هەیە.

میدیا کەنان

 

ئیدیۆم چییە؟

ئیدیۆم کۆمەڵێک وشەن کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون و قەبووڵ کراون، زۆربەیان بە مانای مێتافۆریک (ئیستعاری) بەکار دەهێنرێن. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت گرینگترین و کاریگەرترین هێماکانی زمانێکن. ئەم گوتە جوان و بەنرخانە بە ئەزموونی هەزاران ساڵ پارێزراون و لە یادەوەریی کۆمەڵگەدا جێگیر کراون؛ لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستراونەتەوە و بوونەتە بەرهەمی کۆمەڵایەتی. ئیدیۆم نابێ لە دوو وشە کەمتر بێت، دەبێ مانایەکی سادەی هەبێت، ساڵ و زەمەن بەسەریدا تێپەڕ ببێت، بە شێوەیەکی گشتی لەنێو خەڵکدا بڵاو ببێتەوە و لەلایەن خەڵکەوە قەبووڵ بکرێت.

ئەگەری زۆر کەمە لە قسەکردنی ڕۆژانەی مرۆڤدا ئیدیۆم نەبێت؛ کاتێک بە وردی گوێ لە کەسێک دەگریت، لە قسەکردندا تووشی چەندین ئیدیۆم دەبیت. لەسەر هەر شتێک ئیدیۆم دەگوترێت. لەسەر ئاژەڵان، لەسەر جوگرافیا، لەسەر سروشت و لەسەر مرۆڤەکان، وەک شوبهاندنی مرۆڤەکان بە ئاژەڵەکان. بۆیە هەرچەندە ئێمە بڵێین ئیدیۆمەکان سادەن، بەڵام مانایەکی گرینگیان هەیە.

ئێستا هەندێک لە ناوەکانی ئاژەڵان لە ئیدیۆمدا بە شێوەزاری کۆبانی، یەک لە دوای یەک ڕیز دەکەین و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئانالیزیان دەکەین. لە کۆبانی زۆر گوتەی خۆش هەیە کە خەڵک ڕۆژانە بە هاوڕێ و خزم و هاوڕێکانی دەڵێن، بەتایبەت ئەو گوتنانە لەلایەن کەسانی بەتەمەنەوە دەگوترێن، هەندێکیان بە مەبەستەوە دەگوترێن و هەندێکیشیان بێ مەبەست.

"گۆلکی بەش ە": گۆلکی بەش (گوێرەکە) ئاژەڵێکە کە پۆزەی گەورەیە و بەهۆیەوە لەنێو گۆلکەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە. ئەگەر کەسێک لە کۆمەڵگەدا ناسراو بێت، پێی دەگوترێت "گۆلکی بەش ه".

"شیری می قەرە": مەڕێکە کە خورییەکەی ڕەشە و شیرەکەی زۆر خۆشە. لە هەمان کاتدا زۆر زیرەک و نەرم و نیانیشە. کاتێک مرۆڤێکی باش و نەرم و نیان دەبینرێت، ئەم ئیدیۆمە بەکار دەبرێت.

"گیسکی گوری ل سەری کانی ئاڤێ ڤەدخوە": ئەمە بۆ کەسانی خراپ بەکار دەبرێت کە خۆیان لە شتە باشەکان دەدەن، واتە هیچ چاکەیەکیان نییە و هیچ چاکەیان دیار ناکەوێت، بەڵام هەمیشە دەست بۆ شتە باشەکان دەبەن. گیسک بۆ خۆی گولە، کەچی دەچێتە سەرەوەی کانی ئاو دەخواتەوە.

"ناڤ پەمیان ە": بۆ کەسێک کە زۆر خواردن دەخوات و قەڵەو دەبێت، دەگوترێت. چونکە گولکی "پەمیان" هەمیشە لەنێو "پەمبوو"دا دەلەوەڕێت.

"کەپرێ یە": بە کەسێک دەگوترێت کە زۆر ناتوانێت ڕابکات یان باز بدات. "کەپر" واتە قوڕی سوور.

"لۆکی پێیان ە": لۆک بۆ خۆی حوشترە، حوشتری نێر زۆر بەرزە. ئەم گوتنە بە تایبەتی بۆ پیاوان دەگوترێت، وەک کەسێکی باش و گەورە.

"چێ قامچیان ناگهژینێ خوە": کاتێک ئەسپ باش بوو، بێگومان سوارەکەی لێی نادات و قامچیشی لێ نادات. مرۆڤی باش و چاکیش، ئەگەر ڕاست و دروست بێت، قسە و قامچی ناگەیەنێتە خۆی.

نیگارکێش: لوقمان ئەحمەد

"بوویە هەسپی کو ب جانیکان رە بشقێ": کاتێک مرۆڤی گەورە یاری لەگەڵ منداڵان دەکات ئەم گوتەیەی بۆ بەکار دێت. "جانیک" بێچووی ئەسپە.

"هەسپان سەر دەڤی تە دە لێخستی": ئەگەر قسەیەک بە کەسێک بگوترێت و ئەو کەسە بێدەنگ بێت و بەرگری لە خۆی نەکات، ئەم گوتەیەی بۆ بەکار دەبرێت. ئەسپ بە هێز و بوێری ناسراوە، واتە کاتێک مرۆڤ لە ئەسپ لێدان بخوات، ناتوانێت قسە بکات.

"گۆت رۆڤی نەچوو قولێ، هەژەک ژی پێ خوە خست": کاتێک ڕێوی ویستی خۆی بخاتە کونێکەوە، نەیتوانی بچیتە ژوورەوە، سەیری دەوروبەری کرد و چوو شتێکی وەک هەژگی بە کلکی خۆیەوە بەست و ویستی بەم جۆرە بچێتە نێو کونەکەوە. لێرەدا نەزانین دەردەکەوێت و لەم ڕووەوە بۆ مرۆڤ بەکار دێت. بۆ نموونە تۆ ژەمێکت بۆ خۆت ئامادە کردووە و دەزانیت کە ژەمەکە بەشی کەسێکی تر ناکات، بەڵام هەندێک هاوڕێت بانگهێشت دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو ژەمەت لەگەڵ بخۆن.

"ئاخا بزنا کۆل ژ ئا ب قۆچ رە نامینە": بەگوێرەی ئەم گوتەیە، بزنی قۆچدار لە بزنی "کول"ی داوە و بزنی کول ناتوانێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە چونکە قۆچی نییە. ئەم ئیدیۆمە کاتێک بەکار دێت کە لەنێوان کەسێکی لاواز و کەسێکی بەهێزدا شەڕێک بێتە ئاراوە.

"بینی مریشکێ کو هێک پێرە بمینە": ئەم ئیدیۆمە بۆ ئەو کەسانەی بەکار دێت کە جووڵەیان زۆرە و نائارامن، واتە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆن. چونکە مریشکی هێلکە لە هیچ شوێنێک ئارام ناگرێت، هەمیشە دەگەڕێت.

ئەم وتارە درێژەی هەیە...

سەرچاوە:

چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانی بەتەمەن لە گوندەکانی کۆبانی

KURDŞOP
586 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!