کاریگەریی چیرۆکەکان لەسەر تێکەڵبوونی منداڵان لەگەڵ خێزان و کۆمەڵگە

ئەڤین تەیفوور

چیرۆک واتە هەر شتێک کە بۆ منداڵان بە مەبەستی کات بەسەربردن و پەروەردەکردن بنووسرێت. ئەو ڕووداوانەی لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا بەسەر هەندێک کارەکتەردا هاتووە، جا ڕاستەقین بن، یان خەیاڵی بن یان کارەکترەکانی مرۆڤ بن یان ئاژەڵ بن یان هەر شتی تر، مەبەست لێی بنیاتنانی داهاتووی منداڵە بە شێوەیەکی باش. وەک "عیسا ئەل- شەماسی" گوتوویەتی: "چیرۆک لە ئەدەبیاتی منداڵاندا پلەی یەکەمی هەیە. چ لە شێوەی دەنگ بێت یان گێڕانەوە، چێژیان لێ وەردەگرن. کارەکتەر، ڕووداو، ڕەنگ و وێنەکانی ناوی سەرنجیان ڕادەکێشن و پەرە بە خەیاڵیان دەدەن." (ئەل- شەماسی عیسا، ٢٠٠٤، ئەدەبی منداڵان لەنێوان کەلتوور و پەروەردەدا) بۆیە خۆشەویستیی منداڵان بۆ چیرۆک و ئەفسانە، باو و دیارە. ئەوان پێش ئەوەی بچنە قوتابخانە، زۆریان چیرۆک خۆش دەوێت و خۆیان و خەونەکانیان بەو چیرۆکانە دەناسن. ئەمانە چەند نموونەیەکن لە ناوی چیرۆکە بەناوبانگەکان کە لە جیهاندا ناسراون:

- The Little Prince, Antoine de Saint-Exupéry, (1943).

- Charlotte's Web, E. B. White (1954).

- The Secret Garden, Frances Hodgson Burnett (1911).

- La Bella y la Bestia, Gabrielle-Suzanne (1740).

- The Wind in the Willows, Kenneth Grahame (1908).

ئەمڕۆ ئێمە لە جیهانێکی دیجیتاڵی کراوەدا دەژین کە هەسارەی زەویی وەک گوندێک، بچووک کردووەتەوە و ئەمەش وایکردووە کاریگەریی نەرێنیی زۆر شت لە ژیاندا لە پێشوو بەهێزتر بێت. ئەمڕۆ بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆجیا و نەبوونی نزیکایەتی لە خێزان و ونبوونی ڕۆڵی داپیر و باپیرە، کاریگەریی ژینگە نەرێنییەکان لەسەر منداڵان زیاتر بووە.

بۆیە گرێدانی منداڵ بە چیرۆکەوە لە تەمەنێکی بچووکدا، ڕێگە بەو منداڵە دەدات لە نەرێنییەکانی کۆمەڵگە دوور بکەوێتەوە و لەسەر بناغەیەکی باش پەروەردە بێت. چەندین چیرۆک هەن کە تیشک دەخەنە سەر جوانی و بەهێزیی پەیوەندیی نێوان دایک و باوک و منداڵ. ئەگەر چیرۆکەکان وانەی بەسوودیان بۆ منداڵان هەبێت، ئەوا یەکسەر ئەو سوودە لە هەڵسوکەوتەکانیاندا دەردەکەوێت. هەروەها پەیوەندییەکەی لەگەڵ دایک و باوکیدا بەهێز دەکات.

پەروەردە لە ڕێگەی چیرۆکەوە پێش قوتابخانە و لەگەڵیدا، یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکان کە یارمەتیدەرە بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی منداڵ، بەڵام ئەگەر منداڵ بەها و ئەخلاقی باشی نەبێت کە بگاتە ئاستە بەرزەکانی پەروەردە، کۆمەڵگە ئەو قەبووڵ ناکات. بۆیە پێویستە منداڵ بە باشی خۆی بۆ پێویستی و گرینگیی ئەخلاق ئامادە بکات، بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەدا کەسایەتییەکی هەڵکەوتە بێت.

منداڵ یەکەم پەروەردەی لە دایک و باوکی و دواتر لە کۆمەڵگە وەردەگرێت. هەر بۆیە پەروەردەی خراپ کەسایەتیی منداڵ لە خێزان و کۆمەڵگەدا دەکوژێت. لە هەمان کاتدا ئەو چیرۆکانەی بۆ منداڵان دەخوێندرێنەوە دەتوانن ئەم کارە بکەن و زەبر لە منداڵەکە بدەن. ئەمەش کاریگەریی خۆی لەسەر داهاتووی منداڵەکان هەیە و دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشیی دەروونی. هەروه‌ها هه‌ندێک چیرۆک هه‌ن که وا له منداڵان ده‌کات هه‌میشه له دایک و باوکیان ڕابکه‌ن و له خۆیان و گیانداره‌کانی ده‌وروبەریان بترسن. هەروه‌ها ئه‌مه کاریگەریی له‌سەر هه‌ڵسوکه‌وتی  له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.

نموونەی ئەم چیرۆکانە زۆرن، وەک چیرۆکی "نیسکۆ" کە لە گوتاری پێشووتردا بە ناوی "کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیی چیرۆکەکان لەسەر خەیاڵی منداڵان" باسمان کرد کە دایکەکە لەبەر عاجزبوون هەموو منداڵەکانی دەکوژێت. هەروەها وەک چیرۆکەکان بە تەوەرەی "گوێ لە دایکت ڕانەگریت، خودا کوێرت دەکات"، "ئەگەر درۆ بکەیت، خودا زمانت دەبڕێت" و "ئەگەر ئەمە بکەیت خودا دەستت دەبڕێت" و...

ئەم جۆرە چیرۆک و وشانە ڕێگە دەدەن زیان لە مێشک و خەیاڵی منداڵدا گەشە بکات و لە داهاتوودا لە کەسایەتی و ڕەفتارەکانیدا ڕەنگ بداتەوە. بۆیە چیرۆکی لەم جۆرە جگە لە زیان هیچ قازانجێکی بۆ منداڵ نییە. لە داهاتوودا وای لێ دەکات بە ترسەوە لە هەموو شتێک نزیک بێتەوە و بێ کەسایەتی بێت. بۆیە پێویستە مرۆڤەکان بەپێی تەمەنی منداڵ بە شێوەیەکی تایبەت لەگەڵ منداڵەکەدا مامەڵە بکەن.

KURDŞOP
865 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!