پێنووس و دەفتەرێک لە کتێبخانەی ڕۆدی و پەروین

وەک ئەوەی ئێوارەیەکی ترسناک چاوەڕێیان بکات، ئەو ئێوارەیە هەورەکان بەقورسی دەجووڵان. نە ئێوارە بوو نە بەیانی. ڕۆدی و پەروین لەگەڵ خێزانەکەیان لەگەڵ دایک و خوشک و براکانیان، شەش حەوت کەس بوونە قوربانی و لەلایەن چەتەکانی خاوەن ئاڵای ڕەش و تاریک کوژران.

ئاراس حەسۆ

ئەمە نە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکایە و نە مۆزەخانەی Louvre. ئەمە کتێبخانەی ڕۆدی و پەروینە کە هەسارەیەکی بچووکی ئەم جیهانەیە. لەم کۆڵانەدا خۆشەویستی تێکەڵ بە خوێن دەبوو و دڵۆپ دڵۆپ دەڕژایە سەر لاپەڕەکاندا. ڕۆدی و پەروین دوو ئەستێرەی گەشاوەن، دوو باشترین هاوڕێ، دوو پەپوولەی شەوچرای هەستی شاراوە و دوو مامۆستای زمانی دایکی.

ڕۆدی و پەروین، دوو هاوڕێی بێدەنگن، لە دوو گەڕەک گەورە بوون کە نزیکەی ٢٠٠ مەتر لە یەکترەوە دوورن. ئاخ، تامی دوو لە بەتامترین سێوەکانی ئەم زەوییەیان کرد. لەم گەڕەکەدا بە دوای خەونی یەکتردا دەگەڕان و پێکەوە شیعری خۆشەویستییان دەگوتەوە. هەندێک جار ڕێگاکە قورس بوو، هەندێک جار سەخت و هەندێک جار خەمناک بوو.

ڕۆدیی هاوڕێی خوێندن و شەوگوزەرانی، بێ ڕاوەستان، لە دەستێکیدا کتێب و لە دەستی دیکەیدا پێمەڕە، پێمەرەیەک کە دەستی کردبوو بە بلۆق. نازانم چ ڕۆحێک و چ جەستەیەکی هەبوو. جارێکیان لە ڕۆدیم پرسی: بۆچی ئەوەندە کتێب کۆ دەکەیتەوە، چییان لێ دەکەیت؟ پێی گوتم: "ئاراسی لاو، تا هاوسەرگیری دەکەین مەرجمان ئەوەیە نزیکەی ٤٠٠ کتێب کۆ بکەینەوە و پێکەوە کتێبخانەیەکی بچووک دروست بکەین." دەمگوت کێیە لەگەڵت کتێب بخوێنێتەوە و کتێبخانەیەک دروست بکات، سەری لەقاند و پێی نەگوتم. دواتر تێگەیشتم کە دەیەوێت لەگەڵ کچی دراوسێکەیان، پەروین، هاوسەرگیری بکات.

ڕۆدیم دەبینی کە کاتێک کاری بۆ خزمەتکردنی ماڵ دەکرد، بە تێچووی خواردن و خواردنەوەکانی خۆی، کتێبی دەکڕی. بۆ ئەوەی خوشک و براکانی خوێندن تەواو بکەن، خۆی بۆیان کردە قوربانی، خوێندنەکەی وەلا نا و هەمیشە کاری بۆ دەکردن. ڕۆژێک، بینیمان ڕۆدی بووە بە زاوا. جەهازی پەروین کارتۆنێک کتێبی ڕۆمان، شیعر و چیرۆک بوو. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، ڕۆدی و پەروین هاوسەرگیرییان کرد و هەردووکیان باوەشیان پێدا کردم و گوتیان "یەڵڵا ها، چاوەڕێی تۆین." دوای چەند ڕۆژێک، لە شەوی ٢٤ی حوزەیران، ڕۆدی قسەی لەگەڵ کردم و گوتی: "سبەی وەرە وێنەکانی ئاهەنگەکەمانت پیشان بدەم." گوتم: "سبەی دێمە لاتان."

وەک ئەوەی ئێوارەیەکی ترسناک چاوەڕێیان بکات، ئەو ئێوارەیە هەورەکان بەقورسی دەجووڵان. نە ئێوارە بوو نە بەیانی. ڕۆدی و پەروین لەگەڵ خێزانەکەیان لەگەڵ دایک و خوشک و براکانیان، شەش حەوت کەس بوونە قوربانی و لەلایەن چەتەکانی خاوەن ئاڵای ڕەش و تاریک کوژران. لەو بەرەبەیانەدا نزیکەی ٣٠٠ کەس، ژن و منداڵ و لاو و پیر لە کۆبانیدا کوژران و گیانیان لەدەست دا. ڕۆدی و پەروین لە باوەشی یەکتردا گیانیان بەخت کرد.

هیچ قسە و وشەیەک و هیچ شتێک ناتوانێت ئازاری ئەم برینە ساڕێژ بکات. برینێکی کراوەی ئەم شارەیە. کاتێک لەسەر ئەژنۆی نەنکەکانمان گوێمان لە چیرۆکی دێرسیم و هەڵەبجە بوو، لە خۆمانمان پرسی ئەم کۆمەڵکوژییە چۆن ڕوویدا، ئایا بەڕاستی بە کەسانی ئاوا دەکرێت؟ کاتێک ئێمە هێدی‌هێدی گەورە بووین، تێگەیشتم کە بەم شێوەیە میلیۆنان کەس بوونەتە قوربانی. دەمزانی دەمرین، بەڵام چۆن مردنێک؟ ڕۆدی و پەروین؛ پێش ئەوەی هەریەکەیان لەلایەک ئازاریان هەبێت، دەگریان، دواتر بەیەکەوە ئازارەکانیان دەردەبڕی و دەیانگوت و چەندین نامەیان بەجێ هێشت کە ئێمە هێشتا لێیان تێناگەین و هەوڵ دەدەین لێیان تێبگەین.

بۆ ئەوەی ئەو دەرگا و پەنجەرە و کۆڵانانە دانەخرێن و خەونەکانیان بێنە دی، خێزانەکەیان بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەوان، "کتێبخانەی ڕۆدی و پەروین"یان کردەوە و لەسەر دەرگای کتێبخانەکەش وشەکانی ئەوانیان نووسی: "خەونەکانمان بژین و حەزتان لە ژیان بێت". بوو بە شوێنی پیرۆزی گەلەکەیان و خەڵک بە پێی ڕاست هەنگاویان نایە ئەم کتێبخانەیە و بە دەستێکی نەرم دەستیان بە دیوارەکانیدا هێنا و بە وردی سەیری کتێبخانەکە و دەوروبەریان کرد. لە زستاندا لە بەردەم سۆپای داردا کتێبمان دەخوێندەوە، لە بەردەم چراکەیان گفتوگۆی ئەدەبیمان دەکرد. لە بەردەم ئاگرێکی گەشاوە و چایەکی سوور و قاوەیەکی ڕەش، ژیان لە چاویاندا لەگەڵ جیهانێکی ڕەنگاوڕەنگدا دەدرەوشایەوە. هەم تووڕەییی ئەوان و هەم جوانییان لەم ژوورە بچووکەی دونیادا هاوبەش بوو.

لەوێدا جیهانی ئەدەبیمان ناسی و لە سایەی خەونەکانیاندا ناسیمان. ژیان چیرۆکێکە کە هەندێک بۆ کەسانی تر دەگێڕنەوە و بەردەوامیش دەبێت. لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوە بوو کە کاتێک لە شوێنی کارەکەم دەگەڕامەوە ماڵەوە، لەبری ئەوەی بچمە ماڵەوە، دەچوومە ئەوێ و جارجاریش لە باوەشی ئەو کتێبانەی کە ڕۆدی بە دەستی خۆی کڕیبوونی، خەوم لێ دەکەوت. لە گۆشەی کتێبخانەکەدا دەفتەر و قەڵەمێک هەبوو، لەنێو ئەو دەفتەرەش دەیان شیعر و یادەوەریی نووسیبوو. شیعر و یادەوەرییەکانیانمان کۆ کردەوە و کتێبێکمان بە ناوی "ڕۆدی و پەروین" بڵاو کردەوە تا یادیان بۆ هەمیشە زیندوو بمێنێتەوە.

KURDŞOP
656 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!