کتێبی نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووس "ڕۆهات ئالاکۆم"، بە ناوی "ڕێیا تازە"، چاپ و بڵاو کرایەوە

"ڕێگای نوێ" (ڕێیا تەزە) لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دادەنرێت کە بە پیتی لاتین دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە. بۆ یەکەمجارە ڕۆژنامەیەک بە زمانی کوردی زیاتر لە نیو سەدەیە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ لەلایەن دەوڵەتێکەوە دەردەچێت و نزیکەی پێنج هەزار ژمارەی لێ دەرچووە.

شێرکۆ ژانزێم

ئەم بەرهەمە وەک بەرهەمەکانی تری ئالاکۆم، کارێکی لێکۆڵینەوەییە.

ئالاکۆم وەها باسی ئەم کارەی دەکات:

"ڕێگای نوێ" (ڕێیا تەزە) لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دادەنرێت کە بە پیتی لاتین دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە. بۆ یەکەمجارە ڕۆژنامەیەک بە زمانی کوردی زیاتر لە نیو سەدەیە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ لەلایەن دەوڵەتێکەوە دەردەچێت و نزیکەی پێنج هەزار ژمارەی لێ دەرچووە. ڕۆژنامەی ڕێیا تەزە (١٩٣٠) و ڕادیۆی ڕەوان (١٩٥٥) لە سەدەی بیستەمدا بە دوو بورجی ڕۆشنبیریی کوردی دادەنران و بوونە هۆی دڵخۆشی و متمانەبەخۆبوون بۆ هەموو کوردێک. کولتووری کوردی، وەک کولتوورێک کە هەڕەشەی لەسەرە، لەوێ هێلانە و ئەستێرەیەکی بچووکی بۆ خۆی دۆزیوەتەوە. ڕۆژنامەی ڕێیا تەزە، کە  ٢٥ی مارسی ١٩٣٠ لە پایتەختی ئەرمەنستان دەرچوو، بە کۆنترین بڵاوکراوەی کوردی دادەنرێت. مێژووی ٩٠ ساڵەی ڕێگای تازە بە چەندین قۆناغ و کاتدا تێپەڕیوە. بە چەند ئەلفبێیەک دەرچووە: لاتین، کریلی و دیسانەوە لاتین. لە ڕووی ناوەڕۆک و کارمەندان و فۆرمەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، هەرچەندە وەک جاران نییە، بەڵام تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بووە و ناوی خۆی خستووەتە سەر زمانەکان. ڕۆهات ئالاکۆم لەم بەرهەمەدا تەواوی ئارشیڤی ڕێیا تەزە دەخاتە ڕوو. سەرەتا لە مێژووی ڕۆژنامەکەوە دەست پێ دەکات، ناوەڕۆکەکەی شی دەکاتەوە و تیشک دەخاتە سەر داخستنی ئەو ڕۆژنامەیە دوای نزیکەی سەدەیەک. لە کۆتایی کتێبەکەدا کۆمەڵێک بابەتی ڕۆژنامەکەش دانراوە.

ڕۆهات ئالاکۆم کێیە؟

ساڵی ١٩٦٦ لە ناوچەی قەرسی قاقزمان لە قەبەکۆم لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی خۆی لە قاقزمان تەواو کردووە. لەنێوان ساڵانی ١٩٧٤- ١٩٧٨ بەشی پەروەردەی لە زانکۆی ئانکارا خوێندووە. دوای ئەوە چووەتە دەرەوەی وڵات و هەمیشە سەرنجی لەسەر دەوڵەمەندیی ژیانی فرەکولتووری بووە.

لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە سوید دەژی. ئالاکۆم چەندین بەرهەمی لەسەر کولتوور و مێژوو بە زمانەکانی کوردی، تورکی و سویدی بڵاو کردووەتەوە. هەروەها کتێبەکانی بۆ سەر چەندین زمانی دیکە وەرگێڕدراون.

لێرەدا هەندێک لە کتێبەکانی دەخەینەڕوو:

مۆتیڤی کوردی لە سەرچاوە سویدییەکان (ڤەژین- ١٩٩١)

سەردەستیی ژنان لە فۆلکلۆری کوردیدا (نوودەم- ١٩٩٤)

دەسەڵاتێکی نوێ لە کوردستان: ژنی کورد (Apec-1995)

ئەرستۆکراتە کوردەکان: تۆرن (Apec-2003. تۆرن: ئەرستۆکراتە سنوورییەکان، ئاڤێستا- ٢٠٠٩)

کوردانی سوید (Serkland-2006)

ڕووناکیی مێژوو (ئاران- ٢٠٠٨)

ماڵاوا ستۆکهۆڵم! سەلاحەدین ڕاستگەلدی (Apec-2016)

مێژووی کوردستان لە چاپەمەنیی سوید (Apec-2016)

ژنانی کورد لە سەرچاوە سویدییەکان (Apec-2016)

Kürdoloji Biliminin 200 Yıllık Geçmişi (Komkar, 1987)

Çağdaş Türk Edebiyatında Kürtler (Vejîn-1989, Fırat-1991, Avesta-2010)

Unutulmuşluğun Bir Öyküsü: Said-î Kürdi (Fırat-1991)

Ziya Gökalp’in Büyük Çilesi: Kürtler (Fırat-1992)

Yaşar Kemal’in Yapıtlarında Kürt Gerçeği (Fırat-1992)

Bir Kürt Diplomatının Fırtınalı Yılları: Şerif Paşa (Apec-1995, Avesta-1998)

Eski İstanbul Kürtleri (Avesta-1998)

Hoybun Örgütü ve Ağrı Ayaklanması (Avesta-1998, Avesta-2011)

Svensk-kurdiska kontakter under tusen år (Apec-2000)

Orta Anadolu Kürtleri (Apec-2003, Evrensel 2004, Evrensel-2007)

Kurderna- Fyrtio år i Sverige (Serkland-2007)

Dünyanın En Yaşlı Adamı-Zaro Ağa (Avesta-2009)

Kars Kürtleri (Avesta-2009)

Kağızman-Kars’ın Tadı Tuzu (Kağızman Belediyesi-2012)

KURDŞOP
642 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!