ڕێزان دڵژەن، دەیەمین خەڵاتی شیعری "ئارژەن ئاریـ"ـی وەرگرت

وەک دەزانرێت، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٥ی گوڵان کە ڕۆژی زمانی کوردییە، خەڵاتی شیعری "ئارژەن ئاری" ڕادەگەیەنرێت و ئەمساڵیش ڕێزان دڵژەنی لاو بە بەرهەمی خۆی بە ناوی "دەفتەری قەتایی"، ئەو خەڵاتەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ - وەک دەزانرێت، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٥ی گوڵان کە ڕۆژی زمانی کوردییە، خەڵاتی شیعری "ئارژەن ئاری" ڕادەگەیەنرێت و ئەمساڵیش "ڕێزان دڵژەن"ی لاو بە بەرهەمی خۆی بە ناوی "دەفتەری قەتایی"، ئەو خەڵاتەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا، عیرفان ئامیدا، لال لالەش، زاهیر کایان، نەجلا ئاری و یەحیا عومەری کە ئەویش لە ساڵی ٢٠١٥دا خەڵاتی شیعری ئارژەن ئاریی وەرگەرتبوو، هەبوون.

بنەماڵەی ئارژەن ئاری و وەشانگەی "سۆر" لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند: "ئێمە وەک ئەو کەسانەی ئەم پێشبڕکێیە ساز دەکەین، پیرۆزبایی لێ دەکەین و هیوادارین گەنجانی کورد بە وزەیان لە بواری ئەدەبی کوردیدا بەرهەمدارتر بن. ئێمە وەک هەموو ساڵێک داوا لە شاعیرانی گەنج دەکەین کە لە پێشبڕکێکانی ساڵانی داهاتوودا بەشداری بکەن. هەروه‌ها داوا له داموده‌زگا کوردییه‌کان ده‌که‌ین کە پشتیوانی و خاوەندارێتی لەم پێشبڕکێیه بکه‌ن. هیوادارین کە ئەو پێشبڕکێیە ببێتە هۆی هاندانێک بۆ قەڵەمی گەنجەکان لە ئەدەبیاتی کوردیدا و پێکەوە لەگەڵ گەنجان، ئەدەبی کوردی بگەیەنینە ئاستێکی زۆر بەرزتر و پێشکەوتووتر."

 

هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە "گارۆ پایلان"

گارۆ پایلان کە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە و ساڵانێکی زۆرە لەنێو کورددا کاری سیاسی دەکات، بەهۆی کارەکانییەوە ڕێزی لێ گیرا و خەڵات کرا.

بنەماڵەی ئارژەن ئاری و وەشانگەی سۆر لە بەیاننامەکەیاندا لەسەر ئەو خەڵاتی ڕێزلێنانە وتیان: "ڕێزدار پایلان، ساڵانێکی زۆرە لە بواری شوناس و پێگەی کوردان چالاکە و خەبات دەکات و لە بواری سیاسیشدا کاری گرینگی بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و برایەتیی نێوان گەلان، ئەنجام داوە".

لە داهاتوودا شوێن و ڕێکەوتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت.

 

ڕێزان دڵژەن کێیە

ڕێزان دڵژەن ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری باتمان لەدایک بووە. ئێستا لە شاری وان خوێندکاری بەشی پزیشکیی ددانە.

شیعر، چیرۆک، وەرگێڕان و نووسینەکانی لە گۆڤار و ماڵپەڕەکانی وەک "نەوبەهار، دڵۆپ، بار هەڵبەست، کوردەچیرۆک و چاندنامە" بڵاو دەکرێنەوە.

KURDŞOP
698 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!